
عه‌بدوڵا تۆفیق ــ پسپۆڕی وه‌رزشه ده‌روونیه‌كان وه نوێنه‌ری زانكۆی سوید له كوردستان Embassidor
ساڵی 1971 له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له دایك بووم ، له ساڵی 1993 وه له‌شاری ستۆكهۆڵم نیشته جێم ، له‌ساڵی 1997دا ژیانی هاوسه‌ریم پێكهێناوه . وه ٧ ساڵ یاری مشته‌كۆڵەم كردووه و پاشان بوومه‌ته فێركه‌ر له یانه‌كه‌دا و خه‌ڵاتی ستیپه‌ندیۆمم له ( ستاتس هوست ) له ستۆكهۆڵم وه‌رگرتووه وه‌كو یه‌كێ له باشترین فێركه‌ره‌كانی وه‌رزش له ساڵی 1999دا .
له ساڵی 2000 دا ده‌ستم به‌خوێندن كردووه له خوێندنی باڵا به‌هۆی په‌یوه‌ندی كردنمه‌وه به پڕۆفیسۆر ( لاش ئیرك ئۆنستۆڵ )ه‌وه .
خوێندنی یه‌كه‌مین كۆرسم به‌ناوی ( گه‌شه كردنی كه‌سایه‌تی به‌هۆی وه‌رزشه ده‌روونیه‌كانه‌وه ) وه چه‌ند كۆرسێكی تایبه‌تی ترم وه‌رگرتووه ، ئێستا به‌ڵگه‌نامه و دبلۆمم له پێنچ بواردا هه‌یه :-
١) دبلۆم له ئامانج دانان .
٢) دپلۆم له Stress Coach .
٣) دبلۆم له خاوبوونه‌وه‌ی له‌ش و ده‌رووندا .
٤) لیسانس لە ڕاهێنانە دەروونیەکان.
٥) ماستەری نێودەوڵەتی لە ڕاهێنانە دەروونیەکاندا ( خاوبونەوە، مێدیتاشون، ن ل پ، سترێس، هیپنۆس، گەشەکردنی کەسایەتی و ڕاهێنەری تیم). باڵوێزی ڕاهێنانە دەروونیەکان بۆ کوردستان.
هه‌تا ئێستا ٢١ به‌رنامه‌ی تایبه‌تیم كردووه وه‌ك : ( Relax – استرخا ) بۆ گه‌وره و منداڵ ، كه به‌رنامه‌كانی ده‌نگی خۆمن به‌هۆی مۆسیقای هێمنه‌وه . مرۆڤی كورد ده‌توانێت گوێ بیستی بێت له كاتی پشوودا وه چاوی دابخات و په‌یڕه‌وی ئه‌و وه‌رزشه ڕوحیه بكات و ئاكامیشی دڵخۆشی و له‌ش ساغی و ووزه وه‌رگرتنه .
به‌رهه‌مه‌كانم له كوردستاندا له تۆمارگاكاندا و له لای خۆم ده‌ست ده‌كه‌ون كه ئه‌مانه‌ن :-
كاسێتێك به‌ناوی : ( خاوبوونه‌وه‌ی له‌ش ده‌روون ــ ٤ به‌رنامه‌یه ).
CD١ به‌ناوی : ( خاوبوونه‌وه‌ی له‌ش ده‌روون بۆ منداڵان ــ ٤ به‌رنامه‌یه ).
CD٢ به‌ناوی : ( گه‌شه كردنی كه‌سایه‌تی ــ ٤ به‌رنامه‌یه ).
CD٣ به‌ناوی : ( به‌ره‌و ده‌رونێكی به‌هێزتر ــ ٤ به‌رنامه‌یه ).
CD٤ بەناوی :( توانا دەروونیەکانی ڕەگەزی مێینە).
كاسێتی خاوبوونه‌وه‌ی له‌ش و ده‌روون له ٢ نه‌خۆشخانه‌ی ستۆكهۆڵم له به‌شی منداڵ بوون به‌كارده‌هێنرێت و زۆر به‌كاریگه‌ر بووه به شیوه‌یه‌كی ئیجابی بۆ خاوكردنه‌وه‌ی ماسولكه‌ی دایكان پێش منداڵ بوون و دوای منداڵ بوون .
بەهۆی نەبوونی ئەو بوارە بەزمانی کوردی لە وڵاتی سویدداو بوونی کودێکی زۆر لەو وڵاتەدا، وایکرد کە هەندێ لەو کلینیکانەی کە چارەسەری سروستی تیا دەکرێت لەگەڵ چارەسەری دەروونیدا هەندیك لەو بەرنامانە بەکار دەهێنن کە من کردووم بە زمانی کوردی. هەروەها لە هەندێ خوێندنگادا لە وڵاتی سوید و کوردستان و هەندێ وڵاتیتردا ئەم بەرنامە دەنگیانە کاریان پێدەکرێت بۆ بەهێزکردنی توانای زیرەکی و تەندروستی خوێندکاران.
ئەوەی شایانی باسە ئەم بەرنامە دەنگیانە بۆ مناڵانی باخچەی ساوایان زۆر لە بار‌و گونجاوە ئەگەر هەر لەو قۆناغانەی تەمەنەنیانەوە کاری پێبکەن بۆ ئەوەی ئەوان باشتر شارەزا ببن و توانای خاوبوونەوە و ئارامگرتن و زیرەکیان لە ئاستێکی بەرزدا بێت.