
عه‌بدوڵا تۆفیق ــ پسپۆڕی وه‌رزشه ده‌روونیه‌كان وه نوێنه‌ری زانكۆی سوید له كوردستان Embassidor
له ساڵی 1971 له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له دایك بووم ، له ساڵی 1993 وه له‌شاری ستۆكهۆڵم نیشته جێم ، وه 7 ساڵ یاری مشته‌كۆڵم كردووه و پاشان بوومه‌ته فێركه‌ر له یانه‌كه‌دا و خه‌ڵاتی ستیپه‌ندبۆمم له ( ستاتس هوست ) له ستۆكهۆڵم وه‌رگرتووه وه‌كو یه‌كێ له باشترین فێركه‌ره‌كانی وه‌رزش له ساڵی 1999دا . وه له‌ساڵی 1997دا ژیانی هاوسه‌ریم پێكهێناوه .
له ساڵی 2000دا ده‌ستم به‌خوێندن كردووه له خوێندنی باڵا به‌هۆی په‌یوه‌ندی كردنمه‌وه به پڕۆفیسۆر ( لاش ئیرك ئۆنستۆڵ )ه‌وه .
یه‌كه‌مین كۆرسم به‌ناوی ( گه‌شه كردنی كه‌سایه‌تی به‌هۆی وه‌رزشه ده‌روونیه‌كانه‌وه ) وه چه‌ند كۆرسێكی تایبه‌تیم وه‌رگرتووه ، ئێستا به‌ڵگه‌نامه‌ی دبلۆمم له 4 بواردا هه‌یه :-
1) دبلۆم له ئامانج دانان .
2) دپلۆم له Stress Coach .
3) دبلۆم له خاوبوونه‌وه‌ی له‌ش و ده‌رووندا .
4) وه له ڕۆژی 13/10/2006دا له Sakndinaviska Ledar Hogskolanله سوید توانیم به ئاكامێكی دڵخۆشانه بگه‌م و ببمه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر ، وه تایتڵی ماسته‌ر نامه‌كه‌م ( Licencd Of Mental Traning ) واته ( ڕاهێنه‌ری ده‌روونی ) . ، وه بوومه‌ته Embassidor واته :- ( نوێنه‌ری زانكۆ كه كار بكه‌م له ناو كوردستاندا و وه‌رزشی ده‌روونی بگه‌یه‌نمه كورد ) .
5) له ڕۆژی 20-3-2010 دا له کۆنفرانسێکی نێوده‌وڵه‌تی خوێندنی باڵای سکاندینافیا به به‌ژداری زیاتر له 110پسپۆڕ له بواره جیاکانی ده‌روونیدا یه‌که‌مین ماسته‌ری نێوده‌وڵه‌تیم وه‌رگرت. ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م ماسته‌ره یه‌که‌مین جاره که ده‌درێت له جیهاندا ، به‌مه‌ش بڕوانامه‌که‌م بوو به : ماسته‌ری نێوده‌وڵه‌تی له ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان.
هه‌تا ئێستا ته‌نها کوردێکم كه ئه‌و بواره به شێوه‌یه‌كی زانستی و بڕوانامه‌ی ئه‌و زانكۆیه‌م هه‌بێت و 21 به‌رنامه‌ی تایبه‌تیم كردووه وه‌ك : ( Relax – استرخا ) بۆ گه‌وره و منداڵ ، كه به‌رنامه‌كانی ده‌نگی خۆمن به‌هۆی مۆسیقای هێمنه‌وه . مرۆڤ ده‌توانێت گوێ بیستی بێت له كاتی پشوودا وه چاوی دابخات و په‌یڕه‌وی ئه‌و وه‌رزشه ڕوحیه بكات و ئاكامیشی دڵخۆشی و له‌ش ساغی و ووزه وه‌رگرتنه .
به‌رهه‌مه‌كانم له كوردستاندا له تۆمارگای زانکۆ و سه‌نته‌ری کیژێ و هه‌روه‌ها له سه‌نته‌ری ڕاوێژکاری خێزانی له سلێمانی و له لای خۆم ده‌ست ده‌كه‌ون كه ئه‌مانه‌ن :-
كاسێتێك به‌ناوی : ( خاوبوونه‌وه‌ی له‌ش ده‌روون ــ 4 به‌رنامه‌یه ).
CD به‌ناوی : ( خاوبوونه‌وه‌ی له‌ش ده‌روون بۆ منداڵان ــ 4 به‌رنامه‌یه ).
CD به‌ناوی : ( گه‌شه كردنی كه‌سایه‌تی ــ 4به‌رنامه‌یه ).
CD به‌ناوی : ( به‌ره‌و ده‌رونێكی به‌هێزتر ــ 4 به‌رنامه‌یه ).
CD
به‌ناوی :
(توانا ده‌روونیه‌کانی ڕه‌گه‌زی مێینه)
![]()
كاسێتی خاوبوونه‌وه‌ی له‌ش و ده‌روون له 2 نه‌خۆشخانه‌ی ستۆكهۆڵم له به‌شی منداڵ بوون به‌كارده‌هێنرێت و زۆر به‌كاریگه‌ر بووه به شیوه‌یه‌كی ئیجابی بۆ خاوكردنه‌وه‌ی ماسولكه‌ی دایكان پێش منداڵ بوون و دوای منداڵ بوون .
- چه‌ند سه‌نته‌رێك له وڵاتی سوید بۆ چاره‌سه‌ری سروشتی به‌رهه‌مه ده‌نگیه‌کانم به‌کارده‌هێنن له وانه له کۆمونی/ به‌له‌دیه‌ی موتاڵا و شاری ئۆتۆبۆری و هه‌ندێ ناوچه‌یتر و هه‌ندێ له خوێندنگاکانی سوید که له‌وێدا مامۆستای کوردیان هه‌یه.
- دوو کتێبم له ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م چاپکراوه به ناوی ( بێگومان تۆ ئه‌توانیت و خۆت بناسه‌و باشتر بژی).