وه‌رزشی ده‌روونی
پێش 3-4 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا وه‌رزشه ڕۆحیه‌كانی وه‌كو یۆگا و مێدی تاسۆن له ناو چینی و هیندیه‌كاندا دواتریش له ناو میسری و فارس و یۆنانیه‌كاندا به كارهاتووه . پاشان ( شی كۆنگ و تایشی و هیپنۆتیزم ) هاتنه كایه‌و پارا سایكۆلۆجیش له بواره جیاجیا كاندا ، هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه ئه‌م وه‌رزشه ڕۆحیانه به‌و شێوازانه بێت یان به هۆی نوێژ و پاڕانه‌وه بێت له مه‌نزڵگا و شوێنه پیرۆزه‌كاندا مرۆڤ توانیویه‌تی ئارامییه‌ك و خابوونه‌وه‌یه‌ك به ناوه‌وه‌ی خۆی بدات ئه‌م جۆره وه‌رزشانه هێزێكی یه‌كجار له ڕاده‌به‌ده‌ر به مرۆڤ ده‌دات و ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زانستی به‌كاربێت ئه‌و مرۆڤانه زۆر هێمن و دڵخۆش و له‌ش ساغه به‌كارده‌به‌ن .
ئه‌م وه‌رزشانه وه‌ك زانستێك كه‌م له زانكۆكانی جیهانیدا ده‌خوێنرێت ، به‌ڵام مرۆڤ بۆی ماوه‌ته‌وه به هۆی ڕاهێنه‌ره‌وه خه‌ڵكی فێرده‌كرێت . ئێستا له زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهاندا بووه‌ته یه‌كێك له‌و بابه‌ته سه‌رنج ڕاكێشانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت مرۆڤ هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه - منداڵیه‌وه - فێری ئه‌م وه‌رزشانه ببێت و ئه‌و خۆ خاوكردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رێت بۆ كاتی به‌ساڵا چوونی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ كه‌متر فشاری له‌سه‌ره و هه‌تا گه‌وره‌تر بێت ئه‌و فشارانه زیاتر ده‌بن ، منداڵ به‌هۆی كردنی ئه‌م جۆره وه‌رزشانه و گوێگرتن له مۆسیقای هێمن مێشكی ساغ و زیره‌ك ده‌بێت و له‌سه‌رئێشه و ڕووخاندن ناترسێت .
ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا و مرۆڤایه‌تی بیه‌وێت له‌ش ساغ بێت و گه‌شه بكات وه له تازه گه‌ریدا به‌رده‌وام بێت ، ئه‌وا ئه‌م چۆره وه‌رزشانه گه‌وره‌ترین كاریگه‌ریان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی .
له زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ووڵاته پێشكه‌وتوه‌كاندا هه‌ندێ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كرێت به‌بێ مادده سڕكه‌ره‌كان ، له‌و كاته‌دا پسپۆڕی تایبه‌تی كارده‌كه‌ن بۆ خاو‌و بونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه و ده‌توانرێت به هیپنۆتیزم ناوی ببرێت . وه‌رزشی ده‌روونی یارمه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له جگه‌ره كێشان و كێشی به‌رز ڕزگاریان بێت .
دكتۆری نه‌شته‌رگه‌ری ( ماسمۆر ) له نه‌مسادا ساڵی 1831 یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ری تاقیكرده‌وه به‌هۆی هیپنۆتیزمه‌زه ، له‌و كاته‌دا ده‌رگا كرایه‌وه بۆ چه‌نده‌ها و سه‌دان كاری له‌م شیوه‌یه .
وه‌رزشی ده‌رونی له ساڵانی 1980 دا به‌ره‌و سه‌ر له‌لایه‌ن ( ) پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی ، ئه‌م پڕۆفیسۆره ده‌رووناسه كه له بواری ده‌رووناسی وه‌رزشه‌وانه‌كاندا له شه‌سته‌كانه‌وه هه‌تا ئێستا كارده‌كات و ڕاهێنانی ده‌روونی به‌سه‌دان یاریزانی جیهانی ناودار كردووه ، پێی باش بووه كه زانكۆیه‌ك له ووڵاتی سویددا هه‌بێت كه چه‌نده‌ها مرۆڤ پێبگه‌یه‌نێت ، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه و تۆماركردنی ده‌یان به‌رنامه‌ی جۆراو جۆر به كاسێت و سی دی و چاپكردنی سه‌دان كتێب و كردنوه‌ی خول و گرتنی سیمینار و ڕێگای جیا جیای تر توانی كاری گه‌وره گه‌وره له زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهاندا بكات .
ئه‌م جۆره بڵاوكراوانه كه‌خرانه به‌رده‌ستی مرۆڤایه‌تی له پێناو گه‌شه‌كردنی كه‌سایه‌تی و له‌ش ساغی و گه‌ڕان به‌دوای تواناكانی ناوه‌وه‌ی مرۆڤدا بوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه مرۆڤ گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی له‌ناوخۆیدا هه‌یه . مرۆڤ ته‌نها 5٪ - 15٪ ی تواناكانی خۆی به‌كارده‌هێنێت به‌ڵام به‌هۆی وه‌رزشه ڕۆحیه‌كانه‌وه تواناكانمان زۆر زیاتر ده‌كات .
وه‌رزشی ده‌روونی زۆر سوودمان پێده‌گه‌یه‌نێت : - هه‌میشه مرۆڤێكی هێمن و ئیجابی ده‌بین ، بڕوابه‌خۆبونمان زیاد ده‌كات ، به‌رگری له‌شمان زیاد ده‌كات و له زۆر نه‌خۆشی دوور ده‌كه‌وینه‌وه ، باشتر له‌شمان كار ده‌كات ، دڵخۆسی و ڕووخۆشی له ناوه‌وه و ده‌روه‌ماندا به‌دی ده‌كرێت ، هه‌میشه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چین و گه‌شه ده‌كه‌ین ، له‌شمان شل و خاووده‌كه‌ینه‌وه و هه‌ركاتێك بمانه‌وێت هێمن ده‌بینه‌وه ، هانده‌ری خۆمان ده‌بین ، خه‌ومان خۆش ده‌بێت هیچ شتێك زویر و ناڕه‌حه‌تمان ناكات ، خۆمان خه‌ڵكیمان خۆش ده‌وێت ، بیركردنه‌وه‌مان ئیجابی تر ده‌بێت وه زۆر شتی ئیجابی تر له ناوماندا ڕووده‌دات .
مرۆڤی نوخۆش ده‌توانێت به‌هۆی ئه‌م وه‌رزشه‌وه ده‌رمانخانه‌كه‌ی له‌شی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ ساڕ‌ێژ كردنی ئازار و نه‌خۆشیه‌كانی ، نمونه زۆرن كه مرۆڤ توانیویه‌تی بچێته ناو خۆیه‌وه و گه‌وره‌ترین و كوشنده‌ترین نه‌خۆشی وه‌ك شێرپه‌نجه ( سرطان ) نه‌هێڵێت ، یان ئه‌وانه‌ی كه كه خۆیان پله‌ی گه‌رمای له‌شیان به‌رز و نزم ده‌كه‌نه‌وه به هه‌مان شێوه خۆیان بڕیارده‌ر ده‌ده‌ن كه په‌ستانی خوێنیان چۆن بێت ، یان ئه‌وانه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵوزی ئاگریندا ده‌ڕۆن به‌بێ ئه‌وه‌ی پێیان بسوتێت ، ئه‌مانه هه‌مووی كاركردنی ده‌وێت له ناو خۆماندا و پێویستی به پڕۆگرامكردن هه‌یه له مێشكدا ، وه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بیكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت .
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی دكتۆری ده‌روونی ڕووسی ( پاڤڵ ) سه‌لماندی كه 2 مرۆڤی هاوته‌مه‌ن له ژماره‌ی ته‌مه‌ندا ، ئه‌گه‌ر یه‌گێكیان وه‌رزشی ده‌روونی په‌یڕه‌و بكات و ئه‌ویتریان نه‌یكات ، جیاوازیان 8 ساڵه !؟ ، واته ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن وه‌رزشی ده‌روونی كردبێت ٨ ساڵ منداڵ تره له كه‌سێكی ئاسایی .
زۆربه‌ی زۆری وه‌رزشه‌وانه سه‌ركه‌وتوه‌كانی جیهان جۆرێك له جۆره‌كانی وه‌رزشی ده‌روونی به‌كارده‌هێنن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ركه‌وتووه كه مرۆڤ به‌لایه‌نی فیزیكیه‌كه‌یه‌وه ناتوانێت سه‌ركه‌وتووبێت ئه‌گه‌ر بێت و لایه‌نه ده‌روونیه‌كه‌ی به‌هێزتر نه‌بێت و بڵوا به‌خۆبوونی به‌رزتر نه‌بێت . وه‌رزش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پڕۆگرام كردنی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌یه و ده‌بێت خۆیان ببینن كه چی ده‌كه‌ن له‌و پاڵه‌وانێتیه‌یاندا ، واته ده‌بێت بچنه ناو ئه‌و بابه‌ته ده‌روونیه‌وه و ئه‌و بیركردنه‌وه ئیجابیه‌یان ده‌بێته وه‌رزشی ده‌روونی ، وه‌رزشی ده‌روونی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ٣ بابه‌تدا كارده‌كات : - ( بیركردنه‌وه ــ وێنه ــ هه‌ست ) .
به‌پێی فرۆید مرۆڤ ٢ جیهانی هه‌یه : ( به ئاگایی و بێ ئاگایی ) ، وه‌كو ده‌ركه‌وتووه مرۆڤ له 80٪ ی ژیانی له بێ ئاگایدایه و له 20٪یشی به ئاگایانه شت ده‌كات . هه‌ر كاتێك كه ئێمه ئاگامان له ه‌لشی خۆمان نه‌ما و دوور كه‌وتینه‌وه به هۆی گوێ گرتن له مۆسیقا و سه‌یری ته‌له‌فزیۆن و خه‌یاڵ ڕۆشتن و وێنه كردن و ...... هتد ئه‌و كاته چووینه‌ته بێ ئاگایه‌وه .
( ڕۆبر سپارتی ) له ساڵی 1981 نۆبڵی له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی وه‌رگرت كه لای چه‌پ و ڕاستی مرۆڤی جیاكرده‌وه و لای ڕاستی به بێ ئاگابوون دانا و لای چه‌پیش به ئاگابوون ، به پێی زانست و لێكۆڵینه‌وه‌ی ( لاش ئیرك ) له كاتی وه‌رزشی ده‌روونیدا ئێمه ده‌چینه لای ڕاستی مێشكه‌وه و له‌وێدا گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌مان هه‌یه هو ده‌توانین تازه‌گه‌ری بكه‌ین و پێش بكه‌وین و گرفت چاره‌سه‌ر بكه‌ین .
ئه‌وانه‌ی كه وه‌رزشی ده‌روونی ده‌كه‌ن ژورێك یان شوێنێك له بیركردنه‌وه‌یاندا ده‌دۆزنه‌وه و به‌و شوێنه خۆشه‌ش ده‌وترێت ( ژووره‌كه‌ی ده‌روونت ) ( Mental Room) له‌و ژووره‌دا خۆت له‌ش ساغ ده‌بینیت و هه‌موو شتێ به‌دڵی خۆته ، ئیتر تۆ له‌وێدا له‌گه‌ڵ خۆتدا كارده‌كه‌یت .
تێبینی //
ئه‌م وه‌رزشه ده‌روونیانه به ته‌نها بۆ مرۆڤی نه‌خۆش نیه ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بیت یان له‌ش ساغ بیت باشتر ده‌بیت . ( وه‌رزشه‌وان ڕاهێنان ناكات له‌به‌ر نه‌زانینی وه‌رزشه‌كه ئه‌و ده‌یه‌وێت باشتر و باشتر بێت )( ئه‌گه‌ر باشتر هه‌بێت باشه هیچ باش نیه ؟؟!! ) .