ترس
یان فۆبیا !
له ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا
تۆفیق
پسپۆڕی ڕاهێنانه
ده‌روونییه‌کان
ئه‌گه‌ر ترس نه‌بوایه له وانه‌یه زۆربه‌ی
شته‌کانی ژیانمان تاقی بکردایه‌ته‌وه، به‌ناو دار‌و به‌ردو ئاگردا بچوینایه، خۆمان
بخستایه‌ته ناو زۆربه‌ی کێشه‌کانی ژیان، هه‌موو شتێکمان بخواردایه‌و
بخواردایه‌ته‌وه یان بکێشایه.به‌ڵام ترس بۆ ئه‌و شتانه واده‌کات که ئێمه یه‌كێك
له توانا گرنگه‌کانمان بخه‌ینه گه‌ڕ که‌ئه‌ویش توانای پلان دانانه. ترس خۆی
هه‌ستێکه و هه‌موو مرۆڤێك که‌م تا زۆر له ناویدا بونی هه‌یه. ترس بۆ له‌ده‌ستدانی
کار، ترس بۆ له‌ده‌ست چوونی په‌یوه‌ندیه‌کانمان، ترس له جیابوونه‌وه‌و یه‌کتر
نه‌بینینه‌وه، ترس له هه‌ڵه‌کردنی ڕه‌فتاره‌کانمان،ترس له ته‌نهابوون، ترس له
ماندووبون، له نه‌خۆشی ، له پیربوون و مردن،.... تاد. به پێی پرسیار‌و
لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌تایبه‌ت زۆربه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی که به به‌نده‌وه کراوه
ترس له مردن گه‌وره‌ترین ترسه که له ناوماندا هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌و ترسه
نه‌بوایه له ناوماندا ترسه‌کانی ترمان بۆ شته‌کان له‌و ئاسته به‌رزه‌دا
نه‌ده‌بوو وه به‌وشێوه‌ی ئێستا کاریگه‌ر نه‌ده‌بوو.
هه‌روه‌ك ده‌زانین ترس هه‌ستێکی
سروشتیه و ئه‌مه‌ش واده‌کات که باشتر پلان دابنێین بۆ ژیانمان که له کێشه
ده‌روونی، به‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌دووربین. له‌لای هه‌ندێ که‌س ترسی
گه‌وره هه‌یه (فۆبیا)، که ته‌نانه‌ت به ناوبردنیان که‌سه‌که به‌جۆرێك
ده‌شڵه‌ژێت که هیچ کۆنتڕۆڵێکی به‌سه‌ر خۆیدا نامێنێت و له‌ش و ده‌رووونی نائارام
ده‌بێت. له‌م جۆره ترسانه‌ی که له‌لای خه‌ڵك زۆرن وه‌ك ترس له :
- ئاژه‌ڵ (سه‌گ، مار، مشك، دووپشك، کوله.....)
- خوێن ( شکاندنی ئه‌ندامێکی له‌ش، زام.....)
- کاره‌ساتی سروشتی (لافاو، بومه‌له‌رزه، گێژه‌ڵوکه،....)
- سواربوونی ( فڕۆکه، پاس، به‌له‌م،....)
- چوون به‌ناو توونێلدا و به‌سه‌ر پرددا چوون.....تاد.
ترسمان بۆ شته‌کان ئاساییه هه‌تا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی که
ده‌بێته ڕێگرمان و له ده‌ست و پێمان بخات و نه‌توانین بگه‌ینه ئامانجه‌کانی
ژیانمان. به‌ڵام که ده‌ست به‌جێ کاردانه‌وه‌مان هه‌بێت بۆ مه‌ترسیه‌کان گرنگییه‌کی
ژیانمانه ئه‌گینا ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه به‌ده‌ست ئاژه‌ڵه
دڕنده‌کانه‌وه له‌ناو ده‌چووین. زۆرێك له ئێمه جۆرێك له ترس له‌ناویدا هه‌یه و
هه‌میشه خۆی لاواز ده‌بینێ به‌رامبه‌ر به ژیان که ئه‌و شته ده‌بینێ یان
ده‌یبیستێ. هه‌ندێجاریش به‌هۆی فه‌نتاسیای خۆیه‌وه بۆ ئه‌و شته ده‌روونی نائارام
ده‌بێت. ئێمه زۆرجار ترسه‌که وامان لێده‌کات که له ناوه‌ڕۆکی به‌سه‌رهاته‌که
زیاتر‌و گه‌وره‌تر له‌شمان کاری بکه‌وێته سه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وترسه واده‌کات
که‌له‌ش به‌رگری خراپ ببێت و زوتر توشی خه‌م و بێهێزی و نائارامی ده‌روونی ببین. بۆ
نمونه مار خۆی به‌و ئه‌ندازه‌یه مه‌ترسیدارنیه، به‌ڵکو ترسه‌که‌مانه توشی زامێکی
گه‌وره‌ترو ڕاسته‌قینه‌ترمان ده‌کات یان ده‌مان کوژێت.
ئێمه کاتی خۆی له سه‌گێك ترساوین بۆیه ئه‌و ترسه به‌رده‌ومه له ناوماندا که
ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش پڕۆسه‌ی فێربوونه. هه‌ندێجارێش ترسێنراوین بۆ نمونه پێمان ده‌ڵێن
به‌ناو گیادا مه‌ڕۆ نه‌کا مارێك پێته‌وه بدات، مه‌ڕۆره نزیك سه‌گه‌وه نه‌ك تۆش
وه‌ك فڵان بگه‌زرێیت، ئه‌مانه له پڕۆسه‌ی فێربووندان بۆ ترسێك که هێشتا
ڕوینه‌داوه.
ڕێنمایم بۆ به‌ڕێزت ئه‌وه‌یه که مه‌هێڵه ترس ببێته
ڕێگرت، به‌ڵام پلانی باشت هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌ویته ناو ئه‌و ڕوداوه‌وه.
هه‌میشه ئاوات بخوازه بۆ باشترین شت وکاری بۆ بکه وه پلانت هه‌بێ بۆ خراپترین
شت. ئه‌گه‌ر ترسێك له‌ناوتا هه‌یه زۆر به‌گرنگی بزانه‌و سه‌ردانی چاره‌سه‌رسازێکی
ده‌روونی یان ده‌روونناسێکی لێهاتو بکه و داوای یارمه‌تی بکه
بۆئه‌وه‌ی ژیانێکی باشتر‌و ئاسوده‌ی ده‌روونیت بۆ
بگه‌ڕێته‌وه. خه‌واندنی موگناتیزی (هیپنۆس) کاریگارترین چاره‌سه‌ره بۆ له‌ناوبردنی
ترس و فۆبیا. زۆرجار به‌ته‌نها چه‌ند دانیشتنێك له‌و ترسه ڕزگارت ده‌بێت. که‌وابوو
تا ڕۆژێك خێراتر بکه‌یت باشتره وهه‌ست به‌و ژیانه بکه که‌دووره له‌و ترسه‌ی
که‌تۆی گیرۆده‌کردووه.
سه‌رکه‌وتوبیت
www.warzshidaruni.com www.warzshidaruni.net www.warzshidaruni.org
