ستافی مـاڵپه‌ڕی وه‌رزشی ده‌روونی
ئاگاداری میوانه به‌ڕێزه‌کان و هه‌وادارانی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان ئه‌کات، که
ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری هه‌ر به‌ڕێزێك به‌مه‌رجێك له چوارچێوه‌ی
پسپۆڕی خۆماندا بێت هه‌تا بتوانین ڕێنمای دروست بده‌ین به که‌سی مه‌به‌ست.
ئێمه به گرنگی ئه‌زانین که به‌ژداربوو به‌ئاگابێت له‌وه‌ی که پرسیار‌و
وه‌ڵامه‌که‌ی له‌م گۆشه‌یه‌دا داده‌به‌زێت، لێره‌دا ئامانجمان ئه‌وه‌یه که
کهسانیتریش سودمه‌ندبن له‌و وه‌ڵامانه.
وه‌ڵامه‌کانتان له‌لایه‌ن (عه‌بدوڵا تۆفیق) پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان و (چۆپی
مه‌جید) خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاهێنانه
ده‌روونیه‌کان ئه‌درێته‌وه.
به‌هیواین له‌م ڕێگایه‌وه بتوانین خزمه‌تێکی باشتر به تاکی کورد بگه‌یه‌نین و
ڕێگایهكبین بۆ به‌هێزکردنی ده‌روونی خه‌ڵکی له زۆر لایه‌نه‌وه.
فه‌رموون پرسیاره‌کانتان بنێرن بۆ:
warzshidaruni@hotmail.com و وه‌ڵامه‌کانتان له خواره‌وه ببینن.
خودا هه‌موو لایه‌کمان دڵ ئارام و ئاسوده بکات و ده‌روونمان به‌هێزکات هه‌تا
سه‌رکه‌وتوبین به‌سه‌ر کێشه‌کانی ژیاندا.
--------------------------------------------------------------------------------
30-7-2011
پرسیار/
زۆر سوباس بو ئێوه به رئزان ته مه نى من 21 ساله من قوتابى زانكوم ئه مه ماوه ى 2
ساله من توشى نه خوشى panic بوومه من داوا له ئيوه دكه م يارمه تيم بده . من له
خئيزانئكى ده وله مه ندم به لام من ج خوشى نيه له زياندا من ئه ترسم ده رمانا بخوم
داوا له ئيوه ى به رئز ده كه م يارمه تي من بده ن من ده وئيت باسى ئه م نه خوشيه به
تفصيلى و ريكاى جاره سه رى بوم باس كه ن و ج وه رزشئك هه يه بوم باس كه ن هه ر سه
ركه وتوو بن .
وەڵام/ سڵاو
برام داوات کردبوو کە بە تەفصیلی باسی پانیك بکەم بۆت. لە ڕاستیدا داواکەت کەم نیە،
لەبەر ئەوەی کاتێکی زۆری ئەوێت و وە ڕەنگە خۆشتان بتوانن لە گوگلدا هەندێ زانیاری
بدۆزنەوە.
من لێرەدا بەکورتی باسی پانیك دەکەم: ئەوە زۆر زەحمەتە کە بتوانی هۆکارە سەرەکیەکەی
پانیك بزانرێت چیە لە لای کەسێك ،بەلام هەندێ جار کەسەکە لەوانەیە خۆیبزانێ. پانیك
و بەسەرهاتی پانیك و هاتنی پانیك بۆ کەسێك لە کەسێکیترەوە ئەگۆڕێت. لە لای هەندێك
لە ڕۆژێکدا چەند جارێك توشی ئەم بارە ئەبێت و لەلای هەندێکیتر کەمتر. هەندێ هۆکار
هەن لە پشت توشبوونی کەسێك بە پانیك کە ئەوانیش: بۆماوە، ژینگە، سترێس، خواردنەوەی
ئەلکهول، خواردنی مادە هۆشبەرەکان،کردنی کاری زۆر، ترسێکی زۆر ، جگەرە کێشان کە
دەبێتە هۆی خراپبوونی سیەکان و خراپ هەناسەدان، ترس لە تەنها بوون، ترس لە
جیابوونەوە، ترس لە سەرنەکەوتن و تاد ئەو نیشانانەی کە لە کەسێکی توش بوو بە
پانیکدا هەیە ئەمانەن: ئەوان ئەو دڵگرانی و خەمەیان توش ئەبێت لە یەك جار بۆ چەند
جارێك لە ڕۆژێکدا، کەنزیکەی ١تا ٣ خولەك یان زیاتر وەك ١٥ تا ٢٠ خولەک ئەخایەنێت،
دڵیان بە نارێکی لی ئەدات، عارەق ئەکەنەوە، گێژ ئەبن، هەناسەیان تونگ ئەبێت، توشی
لەرزین ئەبن، ترسێکی بێ کۆنترۆڵیان هەیە و کە زۆرجار هەست ئەکەن کە ئەوان لە خەڵك
ئەترسن و وا دەزانن وا خەریکە شێت ئەبن بۆ چارەسەریش زۆر جار سەردانی دەرووناس
هاوکاریەکی باشە کە دەرمانی ئارامبوونەوە دەنووسن کە لەوانەیە زۆر پێویست بن من وەك
خۆم چارەسەری هەندێ کەس کە دووچاری پانیك ئەبنەوە پێم باشە کە ئەم ڕاهێنانە
دەروونیە بکەن: سی دیەکم هەیە بەناوی (خاوبوونەوەی لەش و دەروون) لە تراکی دووەمدا
پڕۆگرامی (خاوبوونەوەی دەروونی)ه. ئەو پڕۆگرامە ڕۆژی ٣ جار گوێ لێبگرە بۆ هەر
جارێکیان نزیکەی ٥ تا ٦ کاتژمێری لە نێواندا بێت. هەوڵبدە بەتەواوی پەیڕەوی بکە، بۆ
٢ هەفتەی یەکەم ٣ جار لە ڕۆژێکدا پاشان بیکە بە ٢ جار بۆ ٢ هەفتەی تر و پاشان ڕۆژی
یەك جار لە چوارەمین هەفتەوە بۆ چوار هەفتەی تر. هەتا ئەم پڕۆگرامە بەتەواوی لە
تۆدا ئاوێتە ئەبێت و ئیتر تۆ خۆت بتوانی ئارامی دەروونی بەدەست بهێنی و خودا
یارمەتیت بدات و سەرکەویت بەسەر ئەم ناڕەحەتیەدا. کەسێك کە ئەم پرۆگرامە پەیڕەو
ئەکات پێویستە بە بڕوایەکی تەواوەوە بە ئەنجامی بگەیەنێت ئەگەر نا ئەوا هیچ جۆرە
کاریگەریەکی نابێت.
سەرکەوتوبیت
--------------------------------------------------------------------------------
10-7-2011
سلاوتان ليبيت ، دةستتان خۆش بيت بۆ بەريوەبردنى ئەم ويب سايتة
بةريزان/ من تەمةنم لة ناوەراستى سيەكانداية ودەرجووى پەيمانگام، كەسيكى زۆر
هەستيارو حەساسم لة زۆر باردا وا دەزانم دەوروبەر جاويان ، لەسەرمە و رەنگە روبەروى
رەخنەو تەريق كردنەوة ببمەوە، ئەمە لەكاتيكدا خۆم بەردەوام ئەخوينمەوەو بى
زيادەرەوى زانيارى و بيرۆكەى باشم لا گەلالە ئەبى، بەلام بةهۆى ترس لە رەخنە لە
كۆر‌و كۆبوونەوە رۆشنبيرى و كۆمةلايەتيەكاندا كە بمەوى بەشدارى بكەم بيرۆكةو
سەرنجەكانم بەرت و بجر بجر دەبن ئەمەش كەورةترين كۆسب وگرفتى منە. هيوادارم
ريگاجارەو وەلاميكى تەواوم لاى بەريزتانەوە دەست بكەوێ لەگەل ريزمدا
بەڕێز کاك ڕاستی
ئەو گرفتەی کە تۆ باسی ئەکەیت تەنانەت لە وڵاتی سویدیشدا زۆرەو وەك تویژینەوە کراوە
%٧٠ زیاتری سویدیەکان جۆرێك فۆبیای قسەکردنیان هەیە کە بۆ کۆمەڵێك کەسی بکەن هەروەك
خۆت باست لێکردووە. کەواتە تۆ تەنها نیت لەو کێشەیەدا. لەوانەیە منیش سەردەمانیک
وابووبم
گرنگترین شت ئەوەیە کە تۆ خۆت ئەو هەستە بگۆڕیت لەلای خۆت و زۆر بیر لەو ترسە
نەکەیتەوە. کاتێک کە تۆ ئەزانیت کە ئەوەی کە ئەیڵێیت هەڵە نیە و سودی هەیە بۆ خەڵکی
ئیتر بۆ شەرم ئەکەیت. ڕەنگە زۆربەی خەڵك قسەکانیان زۆر بێسەرو بەربێت و هیچ ڕەوشتێك
لە قسەکانیاندا نەبیت کەچی گوێ بەخەڵك نادەن. ئەوەی گرنگە بۆ تۆ ئەوەیە کە ڕاهێنانی
بڕوا بەخۆ بوون بکەیت. من بەرنامەیەکم هەیە بە ناوی (بڕوا بەخۆبوون) کە لەسەر سی دی
و هەم لەسەر کاسێتیش هەمە. ئەو کاسێتە یان سیدیە ناوی (خاوبوونەوەی لەش و دەروون)ە.
ئەگەر لە سلێمانی ئەژیت ئەتوانی لە سەنتەری کیژێ دەستت بکەوێت ئەگەر نا ئەوا لە
تۆمارگای زانکۆ یان لە سەنتەری ڕاوێژکاری خێزان بۆ کێشە دەروونی و پەروەردەو و
کۆمەڵایەتیەکان لە توی مەلیك. لە سوید لەلای خۆشمان دەست ئەکەوێت.
بەرنامەی سێیەمی ئەو سیدیە ئەکات. تۆ ئەتوانی ڕۆژی جارێ بۆ ٢/٣ هەفتە لەسەر یەك و
لەهەمانکاتدا گوێی لێبگریت و پەیڕەوی بکەیت. بەرنامەکە ١٣ خولەکە.
ئەم بەرنامەیە یارمەتی زۆر کەسی یاوە کە باشببن کە لەو کیشانەی تۆیان هەبووە.
دڵنیام ئەگەر بەردەوام پەیڕەوی بکەیت گۆرانکاریەکی زۆر باش بەخۆتەوە ئەبینیت.
سەرکەوتوبیت
و. م عەبدولا تۆفیق
--------------------------------------------------------------------------------
1-7-2011
سڵاو به‌ڕێزان پرسیار/
من کوڕم ته‌مه‌نم 22ساڵهوخوێندکارم ولایه‌نی مادیم زۆرباشە، به‌ڵام له‌ته‌مه‌نی
6ساڵیهوهکێشهیهکم بۆپه‌یدابووه ئه‌ویش گیرانی زمانمه که هه‌تاوه‌کو ئێستاش
به‌رده‌وامه‌و ڕۆژ به‌ڕۆژ خراپتر ده‌بم،چومه‌لای دکتۆری پسپۆڕیش تایبه‌ت به قوڕگ
وزمان به‌ڵام چاره‌سه‌ریان نه‌کردووم، ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی بهدهرونتهوهههیه
ئێستاش داوالهئێوهدهکهم کهڕێگاچارهیهکم بۆدابنێن که‌له‌توانای ئێوه‌دایه
سوپاس
وەڵام: بەڕێز
لەڕاستیدا کێشەی زمانگرتن لەوڵاتانی دەرەوەی کوردستاندا لەلای (لۆگۆپێد) جارەسەر
ئەکرێت، جا نازانم ئەم جۆرە دکتۆرانە لە کوردستان هەن یان نا
بەڵام بەڕێزتان هەمیشە ئەتوانن هەوڵبدەن بە هۆی بەهێزبوونی دەروونتە و چۆنیەتی
بیرکردنەوەتەوە کە بتوانیت تەرکیزت هەبێ لەسەر قسەکانت ئەتوانی زمان گرتنەکەت باشتر
بکەیت
ئەم ڕێنمایانە بە هەند وەربگرە:
٠ لەکاتی قسەکردندا پەلە مەکە
٠ هەموو شەوێك کە دەچیتە سەر جێگای نوستنت بیر بکەرەوە کە تۆ سبەینێ زۆر بە باشتر
قسە ئەکەیت
٠ بەخۆت مەڵێ : من زمانم ئەی گرێ لەکاتی قسەکردندا، لەبەر ئەوەی تۆ لایەنیکی
نێگەتیڤ لە خۆتدا بەهیز ئەکەیت
٠ شەرم مەکە لە کاتی قسەکردندا و ئەوە بە عەیبە مەزانە
٠ بەرنامەیەكی مامۆستا عەبدوڵا تۆفیق هەیە بە ناوی خاوبوونەوەی دەروونی کە لەسەر
سیدی تۆماری کردووە سیدیەکە ناوی
خاوبونەوەی لەش و دەروونە، گوی لەو بەرنامەیە بگرە کە لە تراکی دووەمدایە، تۆ
ئەتونی حاڵەتەکەی خۆت لەبارێکی هێمندا خۆت چارەسەری بکەیت و خۆت
ببینی کە چەند بە باشی قسە ئەکیت. ئەم بەرنامەیە بۆ ١٠ ڕۆژ و لەهەمان کاتدا گوێ
لیبگرە. سی دیەکە لە تۆمارگای زانکۆ لە سلیمانی و لە سەنتەری کیژێ
دەست ئەکەوێت
هیوادارم باشتر ببیت
--------------------------------------------------------------------------------
15/4/2011
پرسیار/ وریا
من كه نجيكم ته منم 32 ساله بارى ئابوريم مام ناوه نده خيزان دارم ئاستى خويندن و
خويندنه وه م زوره حه زبه خويندنه وه ئه كه م هيج كرفتيكى خيزانيم نيه سوياس بوخوا
بابه ند م به رينماى دينه وه به بى توانا
به لام بوماوه ى بينج سال ده بيت به راستى داماوم به ده ست نه خوشيه كه وه جانازانم
ده رونيه يان جه سته يى
روزانى ئاسايى هيج كيشه م نيه به لام روزانى باران و هه و‌ر ترسيكى زور له دلما
دروست ئه بيت تا ئاستى مردن دلم به له به ل ئه كات ئه ترسم له كاره ساتيك روبدات حه
زبه ته نياى ئه كه و تاقه تى قسه م نيه سنكم ئاره ق ئه كات هه ست به له رزين ئه كه
م سه ردانى بزيشكم كردووه ده رونى و لاشه يى هيج سوديكى نه بو کەمن هه ست ئه كه م
توشى فوبيا بوم ئايا جارى هه يه تكايه وه لام ئاماده م سه ردانت بكه م
زور سوباس تكايه وه لام
وەڵام / سڵاو کاک وریا
ئەو بارەی کە تۆی تیا ئەژیت شتێکی زۆر شاز نیە و کەسانیتریش هەن کە دڵیان پەلەپەل
ئەکات و باری تەندروستی دەروونی و جەستەییان خراپ ئەبیت
کاتێك کە جەو هەوراوی هەورەبروسکەو باران ئەبێت. ئەو کەسانە توشی جۆرێك لە خەمۆکی
ئەبن و زۆریان ترسیان ئەبێت و ژیانیان لە لا ڕەش ئەبێت.
ئەوەی من ئەتوانم بە بەڕێزتی بڵێم ئەوەیە کە لە ڕۆژە ئاساییەکاندا ئەو ڕۆژانەی کە
باران و هەورەگرمە بووە بیهێنەرەوە بەر جاوی خۆت و بزانە هیچ ڕوویداوە یان تەنها
بیرکردنەوەی خۆت بووە کە ئەو بارانە بۆ تۆ ناخۆشن. ئەمەوێت تۆ لە ڕۆژە ئاساییەکاندا
ڕۆژانە ڕاهێنانێك بکەیت بەخۆت کە لەوێدا تۆ دابنیشیت و چاو دابخەیت، پاشان چەند
هەناسەیەکی
قوڵ هەڵمژەو بەخەیاڵ خۆت ئامادەبکە بۆ ئەوڕۆژانەی کە باران و ناخۆشن بۆت. کە تۆ
لەوێدا وەك هەموو ڕۆژێکیتری ئاسای تۆ سەیری تواناکانی سروشت ئەکەیت و بێ ترس لە هیچ
شتێك
تۆ ئەوەستیت و ژیانی خۆت ئەکەیت بەباشی. هەر جارێك کە ئەم ڕاهێنانە ئەکەیت ئەبێت تۆ
زیاتر بڕوات بەخۆت هەبێت و ئارامی ناوەوەت بپارێزیت. ئەگەر ئەمەت کرد ڕۆژانە بۆ ٢
تا ٣ هەفتە هەر جارەی ٥ خولەك ئیتر تۆ وات لێدێت کە خۆت حەز بکەیت باران و هەور بێت
هەتا ئەو توانایەی خۆت تاقی بکەیتەوە و دڵت زۆر خۆش ئەبێت.
ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە تۆ بەهۆی ئەم ڕاهێنانە درێژخایانەوە ئەو بارە ئامادا ئەکەیت
لە بێ ئاگایتا و پڕۆگرامی ئەکەیت، ئەگەر ڕوویدا ئەوا تۆ ئامادەی کە بە باشترین و
ئارامترین شێوە تۆ لەو بارەیەدا ئەژیت.
تکایە ئەوەی وتم تاقی بکەرەوە بۆ ئەوەی تۆ لەو نارەحەتیە ڕزگارت ببێ.
سەرکەوتن بۆ بەڕێزتان ئەخوازین
--------------------------------------------------------------------------------
9/11/2010
پرسیار/ ئه‌ریڤان
slaw m.abdulla m.gyan mn tamanm 31sala zhnm haya+2 mnalishm haya mn hich
keshyakm nya bas zor bir lamrdn akamawa alem dunya hich nya hamuman amrin wam
lehatwa hast bahich xoshyak nakam alwm xo ema har amrin nazanm chibkam zor
betaqatm chumata lay dr.daruni balam esfaday lenakam esta bir akamawa xom bkuzhm
+baxawalmda nayat ka bakafri amrm chunka bawarm baw dnyash namawa xarika shet
abm tuxwa chibkamhauukarim bka m.gyan supas bo hawkarit
وه‌ڵام/ سڵاو کاك ئەریڤان
منیش زۆر خۆشحاڵ ئەبم کە هاوکاریت بکەم. برام تۆ ٣١ ساڵی ژن و منداڵت هەیە، هاوڕێی
باشت هەیەو کێشەت نیە، لە دونیادا تۆ تەنها کەسێك نیت کە بێتاقەت ببی و بیرت لەو
جۆرە کارە سامناکانە کردبێتەوە و وەك دەڵێیت کە بۆت گرنگ نیە کە ئەگەر بە کافری
بمریت. من نازانم تۆ ئیمانداریت یان نا، لە کوێ دەژیت؟
بەهەر حاڵ هەموو یەکێك لە ئێمە بەو قۆناغانەدا تێئەپەڕێت کە لەو جۆرە بیرکردنانەی
بۆ بێت، بەڵام ئەوەش بێ هۆکار نیە! تۆ دەڵێیت بیر لە مردن ئەکەمەوە و ئەشتەوێت خۆت
لە ناوبەریت، بەڵام ئایا تۆ خۆشەویستیت هەیە بۆ مردن یان لەمردن ئەترسیت؟ هەر
کامیکیان هەڵبژێریت پێویست ئەکات کە تۆ بە ئیمانەوە بمریت، بەتایبەت کاتێك کە تۆ
باس لە ناخۆشیەکانی دونیا ئەکەیتەوە و ئەڵێی کە دونیا هەر مردنە، جا بۆچی بە
سەربەرزی و کاری جوانەوە بەرەو مردنی سروشتی خودای نەڕۆین. ئەم قۆناغەی کە تۆی
تیادایە من ئەزانم بۆ ماوەیەکی کاتیەو هەرکە خۆشیەکی ڕاستەقینەت لەژیاندا دۆزیەوە
تۆ ئەم بیرکردنەوەیەت ئەگۆڕێت. ئەوەی جێی خۆشحاڵییە لێرەدا ئەوەیە کە تۆ خۆت داوای
هاوکاری ئەکەیت. ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەوی بکە.
- هەوڵبدە ماوەیەك سەیرکردن و گوێگرتن لە تەلەفزێۆن و هەوەڵاکان خۆت بەدوور بگرە.
- لەگەڵ ئەو کەسانەدا هەڵسوکەوت و پەیوەندی بگرە کە دڵیان خۆشەو پێدەکەنن،
لەگەڵیاندا پێبکەنە.
- بابەتی زانستی دەروونی بخوێنەرەوە و بەشوێن ماناکانی ژیاندا بگەڕێ، هەتا تۆش بۆ
خۆت مانایه‌ك لە ژیاندا دەدۆزیتەوە.
- هەوڵبدە گوێ بگرە لە بەرنامەکانی من کە لەسەر سی دی کردومن، بەتایبەتی کاسێتێکم
هەیە لە تۆمارگای زانکۆ لە سلێمانی و سەنتەری ڕاوێژکاری خێزان دەست ئەکەوێت بەناوی
( خاوبوونەوەی لەش و دەروون) ە پڕۆگرامیئ یەکەم و دووەم کە باناوی ( خاوبوونەوەی
ماسولکە و خاوبوونەوەی دەروونی) بۆ ماوەی ٣ هەفتە لەسەر یەك گوێی لێبگرە ڕۆژانە بۆ
١٠- ١٥ خولەك ئەگەر ویستیشت بەردەوامبیت لە گوێگرتنت ئەو بەرنامانە ئەتوانی گوێ لە
سی دیە نوێکەشم بگریت، بۆ ئەوەی باشترین کاریگەری هەبێت ئەبێ هەر بەرنامەیەکیان
بەلایەنی کەمەوە ٣ هەفتە پەیڕەوی بکەیت.
- گوێ لەگۆرانی خەمباری مەگرە و کۆنترۆڵت هەبێ بەسەر خۆتا.
- سەردانی ماڵپەرەکەم بکە زۆر ڕێنمای بەسود هەن کە یارمەتی زۆرکەسیان داوە بۆ
بیرکردنەوە گۆڕینیان بەرامبەر بە ژیان و مردن و تاد.
- ئەگەر سەقاڵی وەرزشێك بیت لەوانەیە ژیانت بگۆڕی.
- ئەگەر لە شاری سلێمانی ئەژیت ئەوا سەدانێکی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزان بۆ کێشە
دەروونی و کۆمەڵایەتیەکان بکە
دەمەوێت پاش ٢- ٣ مانگی‌تر پەیوەندیم پێوە بکەیت و باسێکی چاکبوونەوەی
بیرکردنەوەکانت بکەیت و چۆن لەگەڵ ماڵ و مندالەکەتدا خۆش بەخت ئەژین
هەر سەرکەوتوبیت
--------------------------------------------------------------------------------
16/9/2010
* که‌ریم مه‌لا: ده‌توانیت ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی کورتمان بۆ بکه‌یت له‌سه‌ر چاوی
سێیه‌م؟
وه‌ڵام:
به‌ڕێز که چاوی سێیه‌م چۆن به‌کارئه‌هێنرێت، له زۆر شوێن وباردا باسی لێ ئه‌کریت
و به‌کاردێت به‌ڵام گرنگه که بزانرێت بۆ چ مه‌به‌ستێك ئه‌م پرسیاره‌ت کردووه.
هه‌ندێ ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر چاوی سێیه‌م ئه‌توانم بڵیم که چاوی سێیه‌م
ده‌توانرێت له نێو چهواندابێت و ده‌شڵێن ده‌توانێت له پشتی سه‌ردا بێت. وه
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه که په‌یوه‌ندی به ( ئینتوشۆن) ه‌وه هه‌یه واته
ئه‌و هه‌ستانه‌و وێنانه‌ی که ده‌توانیت بیبینیت به هۆی ده‌روون و ههستهکانتاوه
نه‌ك به‌و دوو چاوه‌ی که هه‌مانه. بۆ نمونه که یه‌کێك کوێره ئه‌و ده‌توانێت
هه‌ندێ شت ببینێت به شێوهیهکیتر که په‌یوه‌ندی به چاوه‌کانیه‌وه نیه.
هه‌روه‌ك ده‌ڵێن ئه‌و کێشه‌یه به چاوێكیترهوه سه‌یر بکه وا سه‌یری مه‌که که
ئێستا ئه‌یبینیت.
سه‌رکه‌وتوبیت
www.warzshidaruni.com
--------------------------------------------------------------------------------
20/8/2010
به‌فر کوردستان: زۆر حه‌زده‌که‌م که له‌باره‌ی هیپنۆس و (ن ڵ پ) یه‌وه شت بزانم
به‌زمانی کوردی، چۆن ڕێنمایمان ئه‌که‌یت، سوپاس؟*
وه‌ڵام:
به‌ڕێز مـن له ماڵپه‌ڕه‌که‌ماندا هه‌ندێ باسی هیپنۆس و (ن ڵ پ) م کردووه به‌ڵام
ناکرێت به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و باسه که‌مه خوێنه‌ر فێری ئه‌و دوو بواره گرنگه
ببێت. ڕێنمای من بۆ به‌رێزت ئه‌وه‌یه که هه‌وڵبده له ڕێگای گوێگرتن له
به‌رنامه و پڕۆگرامانه‌ی که من له سه‌ر سی دی کردوومه به زمانی شیرینی کوردی
هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ 3 هه‌فته له‌سه‌ر یه‌ك گوێی لێبگره و پاشان
بهرنامهکانیتر به‌و شێوه‌یه بهردهواامبه هه‌تا بناغه‌یه‌کی بته‌و باش بۆ خۆت
دروست ئه‌که‌یت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بکه‌یت بۆت ئاسانتر ئه‌بێت که شاره‌زای هیپنۆس
ببیت. بخوینه‌ره‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی خۆ خاوکردنه‌وه هه‌تا باش و درووست و
زانستیانه بگه‌یته ئاستی تێگه‌یشتن له هیپنۆس. ن ڵ پ فێر بوون وه‌ك فێر بوونی
ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کانه.
سه‌رکه‌وتوبیت
www.warzshidaruni.com
--------------------------------------------------------------------------------
* سلێمانی : ئه‌م کاته‌ت باش کاک دکتۆر چۆنیت!؟ کاک دکتۆر وه‌ک دکتۆرێک ده‌مه‌وێت
گه‌ر ئه‌زیه‌ت نییه یارمه‌تیم بده‌یت من ئێستا زۆر زوو زوو دڵم توند ده‌بێت که
له خۆم ده‌پرسم باشه بۆ دڵم تونده !؟ هۆکاره‌که‌ی چییه ؟ زوو دڵم له‌گه‌ڵیا پڕ
ده‌بێت . به‌ڕای به‌ڕێزتان چی بکه‌م باشه ؟ زۆر سوپاس
وه‌ڵام بۆ سلێمانی:
سڵاو به‌ڕێزم، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ت پێ‌بڵێم که من دکتۆر نیم. دڵته‌نگی هۆکاری زۆره،
من نازانم تۆ تهمهندت چه‌نده و له چ ژینگه‌یه‌کدا ده‌ژیت، هه‌روه‌ها باری
کۆمه‌ڵایه‌تیت چۆنه. من پێم باشه ئه‌و وه‌ڵامه‌ی که بۆ کاك ئه‌حمه‌د مه‌حمودم
نوسیوه بیخوێنیته‌وه‌و سودێکی لێوه‌ربگریت. بزانه ئه‌وکاتانه‌ی که دڵته‌نگیه‌که‌ت
بۆ یه‌ت چ کاتێکهو بیر له‌چی ئه‌که‌یته‌وه ئه‌و کاته. هه‌ستی دڵته‌نگیه‌که‌ت له
کوێی له‌شته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و چۆن کارت تێده‌کات، ده‌بێت زۆر به‌ئاگابیت.
ههکات ئه‌مانه‌ت زانی له‌وانه‌یه بۆت ئاسانتر بێت که پارێزبکهیت که ئه‌و
هۆکارانه‌ت بۆ نه‌یه‌ت. هه‌وڵبده ڕۆژانه شتهخۆسهکانی ژیانت بیر بکه‌وێته‌وه و
زۆرتر له ئێستا پێبکه‌نه. سه‌ردانێکی ماڵپه‌ڕه‌که‌م بکه به‌ڵکو شتێك بدۆزیته‌وه
ببێته هۆی باشتر بونت. هه‌روه‌ها په‌ره به خۆتبده له جل و به‌رگ و خۆ
ڕێکخستندا و خۆت باش و پۆزه‌تیڤ ببینه. خۆت دووربگره له‌و شتانه‌ی که ده‌بێته
هۆی دڵته‌نگیت.
له‌وانه‌یه سه‌ردانی پزیشکێکی زیره‌کی ده‌روونی بکه‌یت خراپ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له
نزیکه‌وه بتبینێت و ڕێنمایت بکات. سی دیه نوێیهکام که له سه‌نته‌ری ڕاوێژکاری
خێزان له سلێمانی هه‌یه و له‌لای خۆشم ده‌ست ئه‌که‌وێت به‌ناوی توانا
ده‌روونیه‌کانی ڕه‌گه‌زی مێیه که بۆ پیاوانیش هه‌مان کاریگه‌ری هه‌یه، له‌و سی
دیه‌دا هه‌ندێ به‌رنامه‌ی باش هه‌ن که له‌وانه‌یه که‌ریگه‌ری پۆزه‌تیڤیان هه‌بێت
بۆ ئه‌م دڵته‌نگیه‌ی به‌ڕێزت.
سه‌رکه‌وتوبیت
--------------------------------------------------------------------------------
* ئارام ته‌نیا : سه‌باره‌ت به بڕوا به‌خۆبوون که من بڕوام به خۆم نه‌ماوه وه
شتیشم بیر ئه‌چێته‌وه.. بڕوا بهخۆنهبوونهکه چاره‌سه‌ری چییه ؟
وه‌ڵام بۆ ئارام ته‌نیا:
سڵاو به‌ڕێزم، من نازانم تۆ گه‌نجی یان به‌ساڵا چوویت به‌ڵام تۆ که ده‌ڵێیت شتت
بیر ده‌چێته‌وه له‌وانه‌یه وابێت، وه ئه‌مه‌ش به‌بێ هۆ نیه. زۆربه‌ی
بیرچوونه‌وه‌کان ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به هه‌ڵه‌یه‌کی تهمارهکانی مێشکه‌وه نه‌بێت
هۆکاره‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ تهرکیزناخهیتهسهر شته‌کان و به
ئاره‌زوو تاقه‌ته‌وه گوێ ناگریت. وه هۆکارێکیتر ئه‌وه‌یه که یه‌ك دوو جار شتت
له بیر چوه‌ته‌وه وه ئه‌وه‌نده‌یان پێوتویت یان به خۆتت وتووه (هه‌چه‌نده
گوێش بگرم هه‌ر شتم بیر ده‌چێته‌وه) هه‌تا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه خراپه له تۆدا
زیاتر جێگیر بووه. من ئه‌و ئه‌و قسه‌یه‌ی شیرکهگارد ده‌که‌م که ده‌ڵێت:
پێم بڵێی له‌بیرم ده‌چێته‌وه
پیشانم بده‌ی نازانم چۆن بووه
بهێله خۆم بیکه‌م هه‌تا له مێشکمدا بمێنێته‌وه
واته باشترین شت ئه‌وه‌یه که شته‌کان خۆت به پراکتیکی بیکه‌یت و ئه‌و هه‌سته
ناخۆشه‌ی که بیرچونه‌وه ده‌تداتێ مهیهێله و له‌مه‌ودا زۆرتر به‌خۆت بڵێ که
شته‌کانت زیاتر بیر دهکهوێتوه. به‌م شێوه‌یه‌ش له‌وانه‌یه تۆ بڕوابهخۆبونت بۆ
بگه‌ڕێته‌وه.
سه‌باره‌ت به بڕوا به‌خۆبوون من پڕۆگرامێکی ده‌روونیم هه‌یه له سه‌ر سی دی بۆ
گوێگرتنه و تایبه‌ته به زیاتر بڕوابه‌خۆبوون. ئه‌م سی دیه له کوردستان له
سه‌نته‌ری کیژێ و تۆمارگای زانکۆ هه‌یه و له‌لای خۆشم له سوید.
سه‌رکه‌وتوبیت
--------------------------------------------------------------------------------
* ئه‌حمه‌د که‌مال : ڕابردووم بیر ناچێته‌وه ( وه‌ڵام بۆ شه‌ده‌لار و ئه‌حمه‌د
که‌مال )
سلاو، من خۆم به مرۆڤێکی به‌هێز ده‌زانم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له ڕابردوو زۆر تاڵیم
چێشتووه زۆر جار هه‌ژاری خۆمان دێته‌وه بیر زۆر خه‌می لێده‌خۆم. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی
به‌سه‌ربه‌رزی خۆمان په‌روه‌رده کرد به‌ڵام کاتێک بیرم ده‌که‌وێته‌وه زۆر پێی
دڵگران ده‌بم. هه‌رده‌م ناخۆشیه‌کانی ئه‌م کات زاڵتره به‌سه‌ر خۆشیه‌کانی مناڵیم،
پێم خۆش بوو به پێچهوانهبووایه.
وه‌ڵام :
سڵاوتان لێبێت، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ باشتر بژی پێویسته خۆی فێر بکات له ئێستادا بژی.
ئه‌و شته‌ی زۆر گرنگه که له ئێستاوه بیکه‌نه به‌رنامه بۆ ژیانتان ئه‌وه‌یه
که گرنگی به ئه‌مڕۆ بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وکاته‌ی تۆی تیا ده‌ژی وجودی هه‌یه
نه‌ك رابردوو. رابردوو ته‌نها خه‌ونێك بوو، ته‌نها فلیمێک بوو تۆ ڕۆڵێکت تیا بینی.
له‌گه‌ڵ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا کار بکه:
1. هه‌ر که بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ڕابردووت بۆ دێت و بێزارت ده‌کات، مه‌ڕۆ به‌دوایدا
و هه‌سته‌کانت سه‌ربه‌ست بکه هه‌تا خۆی ون ده‌بیت.
2. ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌کانت گرت و خۆتت پێیه‌وه سه‌رقاڵ کرد تۆ زیاتر وجودی
ئه‌ده‌یتێ و له لات زیاتر ده‌مینیته‌وه.
3. له‌وانه‌یه هه‌ندێ جار بۆ تۆ پێویست بێ کار له‌گه‌ڵ ڕابردوه‌وه تاڵهکانیشتا
بکه‌یت. خه‌زنکردنی هه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌ك ده‌چێته ناو بێ ئاگایتهوهو تۆ هه‌تا
هه‌تایه له‌لات ده‌یهێڵیته‌وه‌و له شێوه‌ی خه‌ونی ناخۆش و ترسی رۆژانه‌دا خۆی
ده‌رده‌خات. فرۆید ده‌ڵێت: که ده‌خه‌وین به ئاگابوونیشمان ده‌خه‌وێت و بێ ئاگای
ده‌رگا ده‌کاته‌وه. بۆیه بڕیاردان بۆ بیرکردنه‌وه له ڕابردوو به شێوه‌یه‌کی به
ئاگای و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆتدا له‌وانه‌یه ئه‌و راستیه‌ت بۆ ده‌ربخات که ئه‌و
ڕوداوانه ئێستا بوونیان نیه‌و تۆ که‌سێکیتری.ئێمه ڕۆژانه ده‌گۆڕێین، ئه‌مڕۆمان
له دوێنێ ناچێ چ له ڕووی ژیانه‌وه چ له ڕووی له‌شه‌وه که خانه‌کانی له‌شمان
له مردن و ژیانه‌وه‌دایه ڕۆژانه.
سه‌رکه‌وتوبن
--------------------------------------------------------------------------------
فاتیمه ڕه‌زا : خه‌م *
من مرۆڤێکم زۆر شت ببینم کارم تێئه‌کات. مناڵێک ببیینم ده‌گریت خه‌م ئه‌خۆم،
هه‌والێکی ناخۆش ببینم له ته‌له‌فزیۆن زۆر خه‌م ئه‌خۆم، ئیتر هه‌ر شتێکی کاریگه‌ر
بێت ئه‌وا من ئه‌مڕۆژه نانم بۆ ناخورێت. له ماله‌وه وایان لێهاتووه نه‌هێلن
سه‌یری هه‌وال بکه‌م. تکایه رێنماییه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له‌گه‌ل رووداوانه
باشتر هه‌لسوکه‌وت بکه‌م
وه‌ڵام :
سڵاو به‌ڕێز، هه‌ستی به‌زه‌یی/سیمپاتی له تۆدا زۆر به‌رزه که ئه‌مه‌ش باشه‌و
خراپی خۆی هه‌یه. تۆ ئه‌بێت خۆت ڕابهێنیت که ڕووداوه‌کان هه‌رچه‌ندا زۆرن به‌ڵام
تۆهۆکار نیت بۆیان. ئه‌وه‌ی ڕوده‌دات تۆ ئه‌توانیت بیبینی به‌ڵام نابێت وا هه‌ست
بکه‌یت که له‌ش و ده‌روونت ئه‌و ڕوداوه وه‌رده‌گرێت. نابێت که‌سێك کێشه‌یه‌کی
هه‌بێت تۆ به هی خۆتی بزانیت ئه‌گه‌ر نزیکترین که‌سیشت بێت. ئێمه هه‌موو خاوه‌ن
له‌ش وده‌روونێكی تایبه‌ت به‌خۆمانین بۆ یه ده‌بێت بزانین که ئێمه له‌و بواره‌دا
چی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باشترین هاهوکاری ئه‌و که‌سانه بکه‌ین، ناك بچینه ناو
کێسهکهوه به خه‌ستی.
ئه‌بێت بزانیت که‌تۆ توانات بۆ سه‌یرکردنی ئه‌و کیسانه یان ڕووداوانه باش نیه‌و
زه‌ره‌ر له ته‌ندرووستی خۆت و ده‌وروبه‌رت ئه‌دات بۆیه سنورێك بۆ سه‌یرکردن و
نزیكبوونه‌وه بۆ چونه‌ناو ئه‌و ڕوداوانه دیاری بکه.
ڕۆژێك له خۆتدا دابنیشه‌و چاو بنوقێنه و هه‌ناسه له‌سه‌ر خۆ بدا، پاسان به
ئاگایان بڕۆره‌وه ناو سه‌رده‌می مناڵیت ، به خێرای لهتهمانی 8 ساڵیته‌وه بۆ
ئێستات وه‌ك فلیمێك ببینه. له‌وانه‌یه هه‌ندێ روداوت بیربکهوێتوه که پێشتر بیرت
لێنه‌کردوه‌ته‌وه که له‌وانه‌یه هۆکارێك بێت بۆ ئه‌و باره‌ی ئێستات . که زانیت
بۆ ئێستا وایت چاره‌سه‌ره‌که‌ت ئاسان ئه‌بێت.
سه‌رکه‌وتوبیت
--------------------------------------------------------------------------------
* ئه‌حمه‌د مه‌حمود : ڕه‌شبین
سلاو، چۆن بتوانم خۆم ڕابێنم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده ڕه‌شبین نه‌بم .. سوپاس
وه‌ڵام :
سڵاو به‌ڕێز، هه‌ر شتێك که ئێمه له‌سه‌ر ڕادێین ئێمه ڕاهێنانمان له‌سه‌ر
کردووه، جا شته‌که باشبێت یان خراپ.
هه‌موو ده‌زانین که زۆر لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گه‌شبینی کراوه که وا ئه‌و
مرۆڤانه‌ی که گه‌شبینن خۆشترو باشتر ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ته‌ندروستی
ده‌روونیشیان زۆر باشتره له‌وانه‌ی که بۆ ژیان و ڕوداوه‌کان ڕه‌شبینن. هه‌روه‌ها
که‌سانی گه‌شبین به‌خته‌وه‌رن و توانای زیره‌کیان به‌رزتره و ده‌وروبه‌ره‌که‌شیان
خۆشحاڵ ده‌که‌ن. زۆربه‌مان له‌سه‌ر ڕه‌فتارێك، خویه‌ك، بیرکردنه‌وه‌یه‌ك ڕادێت که
زۆر جار سهرئێسهی به‌دوادا دێت. سه‌ره‌تای هه‌ر شتێك که له‌سه‌ری ڕاهاتووین له
دوباره‌و چه‌ند بارهکردنهوهیهوه بووه هه‌تا ده‌بێته ڕاهێنانێکی ده‌روونی
خراپ/ نێگه‌تیڤ و بێ ئاگایانه له مێشک‌دا شوێنی خۆی ده‌کاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک
بیه‌وێت ئه‌و ڕاهاتنه خراپه، خوه یان ڕه‌فتاره نه‌هێڵێت پێویسته سه‌رله‌نوێ
مێشکی پڕۆگرام بکاته‌وه به‌هۆی ڕاهێنان کردنێکی ئه‌مجاره‌یان به ئاگایانه. بۆ
ئه‌وه‌ی گه‌شبین بین ده‌بێت بزانین ڕه‌شبینی چیه و چ هه‌ستێکمان ئه‌داتێ.
به‌ڕێز تۆ ئه‌توانیت به‌م شێوه‌یه بکه‌یت:
1.بۆ خۆت بنوسه که چین ئه‌و شتانه‌ی که ئێستا هه‌تن، بۆ نمونه ( کار،
ته‌ندروسستی/ده‌روونی و فیزیکی، هاورێ، خێزان، دایك و باوك و خوشک و برا، سه‌یاره.
ماڵ، پاره ..... تاد)
پاشان ئه‌و شتانه بنوسه که نیته ( .................)
له دوایدا به‌راوردێك بکه له نێوان ئه‌و شتانه‌ی هه‌ته و ئه‌وانه‌ی نیته.
بزانه ده‌توانیت دڵخۆش ببیت به‌و شتانه‌ی که هه‌تن.
2. شه‌وانه پیش خه‌وتن بیر له 5 شت بکه‌ره‌وه که له‌و ڕۆژه‌دا کردوته‌و له‌وێدا
دڵت خۆش بووه. پاسان به‌ته‌واوی هه‌ست به‌و خۆشیانه بکه.
به‌م سێوه‌یه تۆ هه‌ست ده‌که‌یت که تۆ بونت هه‌یه‌و بوونت بۆ زۆر که‌س مانایه‌کی
زۆری هه‌یه و گه‌شبینی تۆ گرنگی زۆری ده‌بێت بۆ خۆت و ده‌وروبه‌رت.
سه‌رکه‌وتوبیت
--------------------------------------------------------------------------------
ئازاد : ڕاهێنانی ده‌روونی *
سڵاوتان لێبێت، ئایا ڕاهێنه‌ری ده‌روونی له کوردستان هه‌یه ؟ له کوێن ؟
کاره‌کانیان چۆن ده‌که‌ن ؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌وانه‌ی کوردستان چ بوارێکی خوێندینان
ته‌واو کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببن به ڕاهێنه‌ری ده‌روونی ؟ سوپاس بۆ به‌ڕێزتان
وه‌ڵام :
كاك ئازاد سڵاو، به‌ڕێزم ڕاهێنانی ده‌روونی گروپێك یان یانه‌یه‌ك نیه به‌ڵکو هه‌ر
تاکێك له هه‌ر وڵاتێک‌دا بتوانیت به شێوه‌یه‌کی زانستیانه له‌گه‌ڵ با ئاگابوون و
بێ ئاگای جۆیدا کاربکات و بتوانێت به هۆی بیرکردنه‌وه‌و هه‌ست و وێنه‌کانی
ناوه‌وه‌ی خۆیه‌وه بیرکردنه‌وه‌کانی خۆی باشتر بکات و له پێناو ته‌ندروستی باشی
ده‌روونی و به‌ده‌نیدا ئه‌و که‌سه ڕاهێنان به ده‌روونی ده‌کات.
مـن ده ساڵێکه ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان به شێوه‌ی پڕۆگرامی ده‌روونی و له‌سه‌ر
سی دی و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی و ماڵپه‌ڕه‌که‌م و سوسراوهکان و چاوپێکه‌وتن و
کۆرس و سیمینار گێڕانه‌وه له‌م ده ساڵه‌دا هه‌وڵێکی باشم داوه که زیاتر تاکی
کورد ئاشنای ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان ببێت. خۆشبه‌ختانه ئێستا زۆر که‌س له
کوردستاندا بۆ خۆی ئه‌م راهێنانانه ده‌کات و واخه‌ریکه بابه‌ته‌کانی مێدیتاشون/
ڕامان، خه‌واندنی موگناتیزی/هیپنۆتیزم زیات بڵاو ده‌بێته‌وه.
به‌داخه‌وه له کوردستاندا تاکو ئێستا بێجگه له به‌نده که‌سێکمان نیه هه‌ڵگری
بڕوانامه‌ی ڕاهێنه‌ری ده‌روونی هه‌بێت. هێچ خوێندنێکیش نیه بۆ ئه‌و بواره گرنگه
زانستیه مۆدێرنه ده‌روونیه. من ده‌مێکه به‌ته‌مای کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی
راهێنانه ده‌روونیه‌کانم له کوردستان به ڵام جارێ هه‌ر هه‌وڵه.
سه‌رکه‌وتوبیت
--------------------------------------------------------------------------------
* سازان : مناڵ
سڵاو به‌ڕێز عه‌بدوڵا، زۆر سوپاس و چرات ڕۆناک کرده‌وه. برای به‌ڕێز من کوڕه‌که‌م
ده‌بێت به هه‌ڤده ساڵ، ماوه‌یه‌که هه‌ست ده‌که‌م به دزیه‌وه جگه‌ره ده‌کێشێت،
جارێک چه‌رخم لا دۆزیوه‌ته‌وه جارێک جگه‌ره، ده‌ڵێت ئی خۆم نییه ئی هاوڕێکه‌مه،
که چی له مه‌کته‌بیش ووتیان به‌ڵێ ده‌کێشێت. هه‌ر قسه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ بکه‌م مست
به ده‌رگا ده‌کێشێت. زۆر زه‌حمه‌ت بووه هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵیا. به ده‌ستیا
داماوم و هه‌موو شتێکیشیان بۆ ده‌که‌م. باوکیان لامان ناژیت جیابووینهتوه چه‌ند
ساڵێکه. سوپاست ده‌که‌م بۆ ڕێنماییتان
وه‌ڵام :
به‌رێزم سڵاوت لیبێت، سه‌باره‌ت به جگه‌ره‌کێشانی کوڕه‌که‌ت و شاردنه‌وه‌ی لێت.
شتێکی زۆر نامۆ نیه له‌ناو گه‌نجاندا هه‌تا دایك و باوك ته‌واو ئه‌وکاره قبوڵ
ده‌که‌ن. ته‌نها ڕیگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه ته‌نها قسه‌کردنه
له‌گه‌ڵیداو توڕه‌بوون زۆر جار کاره‌کان قورس‌تر ده‌کات. هه‌وڵ بده بڵێ ده‌زانم
ده‌یخۆیت به‌ڵام هه‌تا زوو واز بهێنی باشتره و ڕه‌نگه کاری خراپیتریشی به‌دواوه
بێت. هه‌وڵبده با گه‌وره‌یه‌ك قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکات له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه گوێ
له‌تۆ نه‌گریت ( که‌س له ماڵی خۆیدا پێغه‌مبه‌ر نیه) بۆیه زۆرجار که‌سی سێیه‌م
بکه‌وێته به‌ینه‌وه چاره‌سه‌ره. ئه‌و ته‌مه‌نه ته‌مه‌نی خۆ دروستکردنه‌و
که‌سایه‌تی دۆزینه‌وه‌یه هۆشیارانه به‌ره‌وڕووی ببه‌ره‌وه.
به ناڕاسته‌وخۆ زۆر جار باسی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی بۆ بکه که به‌هۆی جگره
کێشانه‌وه خه‌ڵك توشی ده‌بێت، بۆ نمونه دڵ، سیه‌کان، شێرپه‌نجه، جگه‌ر و
زۆریتر.............
سه‌رکه‌وتوبیت
--------------------------------------------------------------------------------
خالید : بێ خه‌وی *
سڵاو به‌ڕێز عه‌بدوڵا، زۆر سوپاس بۆ بابه‌ته‌کانت له چرا زۆر سوودی لێ ده‌بینم.
به‌ڕێزم من شه‌وان زۆر به زه‌حمه‌ت خه‌وم لێده‌که‌وێت !؟ به‌یانیانیش زوو خه‌به‌رم
ده‌بێته‌وه. زۆر که‌م خه‌وم. ئه‌مه چه‌ند ساڵێکه وام. من ته‌مه‌نم 42 ساڵه. هیچ
حه‌بێکیش به کارناهێنم بۆ خه‌وتن. هیوادارم ڕێگایه‌ک هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی تام له
خۆشی خه‌و بکه‌م. سوپاس بۆ به‌ڕێزتان
وه‌ڵام :
سڵاوت لێبێت، به‌ڕێزم ىێ خه‌وی هۆکاری زۆری هه‌یه له‌وانه؛ سترێس ( گرژبوونی
ده‌روونی، دوودڵی، نائارامی، بیرکردنه‌وه‌ی زۆر،خواردنی قاوه‌و چای و ساردی و
نانخواردنی زۆر پاش شه‌شی ئێواره، خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول) هه‌روه‌ها وه‌تنه‌وه‌ی
ئه‌و قسه‌یه به‌خۆت وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌ك که ده‌ڵێیت به‌خۆت: من ده‌چمه
سه‌رجێگا به لام خه‌وم لێناکه‌وێت. وه‌نه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌خۆت ئه‌و
لایه‌نه به‌هێزده‌کات که تۆ نه‌توانیت بخه‌ویت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته خویه‌کی خراپ و
زۆر دوباره‌کردنه‌وه‌ی مێشکیشت زیاتر وه‌ری ده‌گرێت و بۆتی ده‌سه‌لمێنێت که تۆ
ڕاستکهیت نا‌توانیت بخه‌ویت. بۆیه له‌مه‌ودوا به‌م شێوه‌یه بکه :
ده‌سته‌واژه‌ی باش به‌کاربهێنه ( ئهفیرماشون). له سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك بۆ خۆت
بنوسه:
من ئه‌م شه‌و زۆر به ئارامی ده‌خه‌وم هه‌تا کاتژمێر......
هیچ شتێك نابێته هۆی تێکدانی خه‌وم
کڤالیتێ ی خه‌وم زۆر باش ده‌بێت و که له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم تێر خه‌و بووم
ئه‌م ده‌سته‌واژه پۆزه‌تیڤانه پێویسته زۆر دووباره بکرێنه‌وه پێش خه‌وتن وه
ده‌بێت تۆ ئه‌و هه‌ستانه بده‌یت به خۆت و بڕوای ته‌واوت پێی بێت. بۆ هه‌ندێ که‌س
له‌وانه‌یه به‌یه‌كه‌م جار کاریگه‌ری هه‌بێت بۆی و بۆ هه‌ندێکیتریش چه‌ند ڕۆژێکی
ده‌وێت. گرنگ دوبارهکردهوهیه هه‌تا ده‌بێته ڕاستیه‌ك و میشك پڕۆگرامی ده‌کات /
خه‌زن ده‌بێت.
هه‌تا ده‌توانیت خۆت له ده‌رمان خواردن دوور بخه‌ره‌وه حه‌تمه‌ن ئارام ده‌بیت.
زۆر که‌س مۆسیقای هێمن به‌کار ده‌هێنن بۆ خه‌وتن که‌من خۆم زۆرم تاقی کردوه‌ته‌وه‌و
زۆر به‌کار بووه. مۆسیقاکان با ته‌نها مۆسیقا بێت و بێ گۆرانی. مۆسیقای سروشت،
شه‌پۆلی ئاو، خشه‌ی گه‌ڵا و ده‌نگی دۆلفین.
من به‌رنامه‌ی خاوبوونه‌وه‌م هه‌یه بۆ ماسولکه‌و ده‌روون خاوکردنه‌وه ئه‌گه‌ر
خوازیاربویت له‌لای خۆم و له سلێمانی له هه‌ندێ تۆمارگا و سه‌نته‌ری ڕاوێژکاری
خێزان بۆ یارمه‌تی بواری ده‌روونی و کۆمه‌لایه‌تی.
سه‌رکه‌وتوبیت
--------------------------------------------------------------------------------
* شه‌ده‌لار : بیرکردنه‌وه
سڵاو به‌ڕێز کا ک عه‌بدوڵا.....ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌که‌م بۆ ئه‌م بابه‌ته جوان و
به‌سوده . به‌ڕێز من پرسیارێکم هه‌یه هه‌ر یه‌که له ئێمه‌ی مرۆڤ خاوه‌ن
ڕابردویه‌کی تاڵ و شیرینه ، به‌ڵام زۆر جار ناتوانین ڕابردوو له بیر بکه‌ین و
ئه‌بێته مایاه خه‌م و خه‌فه‌ت . من یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی که بیر له ڕابردوو
زۆر زۆر ئه‌که‌مه‌وه ڕاسته ئه‌زانم بیر کردنه‌وه‌م له ڕابردوو کارێکی باش نیه
... به‌ڵام چۆن بتوانم خۆم یارمه‌تی خۆم بده‌م که چیتر بیر نه‌که‌مه‌وه ؟؟؟؟
بیرکردنه‌وه‌م له ڕابردوو هه‌ندێک جار وام لێ ئه‌کات که فرمێسکم پێ پڕێأێنێت !!!
چ ئامۆژگاریه‌کت هه‌یه بۆ من به‌ڕێز ؟؟؟ له‌گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم
وه‌ڵام :
سڵاوتان لێبێت، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ باشتر بژی پێویسته خۆی فێر بکات له ئێستادا بژی.
ئه‌و شته‌ی زۆر گرنگه که له ئێستاوه بیکه‌نه به‌رنامه بۆ ژیانتان ئه‌وه‌یه
که گرنگی به ئه‌مڕۆ بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وکاته‌ی تۆی تیا ده‌ژی وجودی هه‌یه
نه‌ك رابردوو. رابردوو ته‌نها خه‌ونێك بوو، ته‌نها فلیمێک بوو تۆ ڕۆڵێکت تیا بینی.
له‌گه‌ڵ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا کار بکه:
1. هه‌ر که بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ڕابردووت بۆ دێت و بێزارت ده‌کات، مه‌ڕۆ به‌دوایدا
و هه‌سته‌کانت سه‌ربه‌ست بکه هه‌تا خۆی ون ده‌بیت.
2. ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌کانت گرت و خۆتت پێیه‌وه سه‌رقاڵ کرد تۆ زیاتر وجودی
ئه‌ده‌یتێ و له لات زیاتر ده‌مینیته‌وه.
3. له‌وانه‌یه هه‌ندێ جار بۆ تۆ پێویست بێ کار له‌گه‌ڵ ڕابردوه‌وه تاڵهکانیشتا
بکه‌یت. خه‌زنکردنی هه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌ك ده‌چێته ناو بێ ئاگایتهوهو تۆ هه‌تا
هه‌تایه له‌لات ده‌یهێڵیته‌وه‌و له شێوه‌ی خه‌ونی ناخۆش و ترسی رۆژانه‌دا خۆی
ده‌رده‌خات. فرۆید ده‌ڵێت: که ده‌خه‌وین به ئاگابوونیشمان ده‌خه‌وێت و بێ ئاگای
ده‌رگا ده‌کاته‌وه. بۆیه بڕیاردان بۆ بیرکردنه‌وه له ڕابردوو به شێوه‌یه‌کی به
ئاگای و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆتدا له‌وانه‌یه ئه‌و راستیه‌ت بۆ ده‌ربخات که ئه‌و
ڕوداوانه ئێستا بوونیان نیه‌و تۆ که‌سێکیتری.ئێمه ڕۆژانه ده‌گۆڕێین، ئه‌مڕۆمان
له دوێنێ ناچێ چ له ڕووی ژیانه‌وه چ له ڕووی له‌شه‌وه که خانه‌کانی له‌شمان
له مردن و ژیانه‌وه‌دایه ڕۆژانه.
سه‌رکه‌وتوبن
--------------------------------------------------------------------------------
هه‌کار: من خوێندکارم چ یۆگایهك بکه‌م باشه؟ *
وه‌ڵام: سڵاو کاك هه‌کار، ئه‌گه‌ر له شاری سلێمانی ده‌ژیت یان ده‌وروبه‌ری ئه‌وا
به باشی ده‌زانم سه‌ردانی کۆمه‌ڵه‌ی یۆگای کوردستان بکه‌یت له سلێمانی هه‌تا
هه‌ندێ ڕاهێنانی پراکتیکیت فێربکه‌ن.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به خوێندن هه‌موو ڕاهێنانێکی ده‌روونی کاری پۆزه‌تیفیان هه‌یه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ که ده‌چیته بارێکی ئارام و دوور له هیچ ترسێك وه بڕوا
به‌خۆبوونت زیاتر ئه‌بێت.
به‌ڵام ڕاهێنانی ته‌رکیزکردن/ سه‌رنجدان له کاتی ئه‌و خاوبوونه‌وه ده‌روونیه‌دا
باشترین هه‌لت بۆدێته پێشه‌وه که خوێندنه‌که‌ت وه‌ربگریت.
سه‌رکه‌وتوبیت
--------------------------------------------------------------------------------
گه‌ڕانه‌وه