سترێس چی
یه؟
چۆپی مه‌جید
خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیای نێوده‌وڵه‌تی بۆڕاهێنانه ده‌روونییه‌کان
سترێس ووشه‌یه کی ئینگلیزییه‌و به‌مانای گرژبوون دێت. کاتێك که‌سێك سترێس ده‌بێت چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له که‌سه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت وه‌ك ڕژاندنی هۆرمۆنی سترێس(ئه‌دره‌نالین، نۆر ئه‌دره‌نالین و کۆرتیسۆڵ) له خوێندا‌و ،زیادبونی لێدانی دڵ ، ئاره‌ق کردنه‌وه، به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ،گرژبونی ماسولکه‌کان، کورتبوون یان خێرابوونی هه‌ناسه ، لاوازبوونی هه‌مو هه‌سته‌کان کۆئه‌ندامی هه‌رس .
دوو جۆر سترێس هه‌یه سترێسی خراپ (نێگه‌تیڤ) وه سترێسی باش (پۆزیتیڤ)
سترێسی خراپ ئه‌وه‌یه که کاتێك مرۆڤ دووچاری ده‌بێت شانه‌کانی گرژ ده‌کات و به‌ره‌و یه‌کتر ڕایان ده‌کێشێت و ناوچه‌وانی گرژده‌کات وددانه‌کانی له‌یه‌ك تووند ده‌کات و زۆر جار هه‌ست به گرێیه‌ك ده‌کات له قورگ و سکیداو هه‌روه‌ها ماسو‌لکه‌کانی له‌شی گرژ ده‌بن ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌یه که‌له‌ش ئاماده‌ی ده‌کات بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و ململانێ کردنی ئه‌و باره‌ی که که‌سه‌که‌ی تێدایه. به‌ڵام له ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێستاماندا زۆربه‌ی هۆکاره‌کانی سترێس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی کات، که له‌و باره‌دا نه‌ك ته‌نها له‌شمان گرژ ده‌بێت به‌ڵکو لایه‌نی ده‌روونیشمان کاری تێده‌کرێت و تووشی گرژ بوون ده‌بێت و وا هه‌ست ده‌که‌ین که ئه‌وه شتێکی مه‌حاڵه فریا بکه‌وین که ئه‌و کاره‌ی پێمان ڕاسپاردراوه ئه‌نجامی بده‌ین له کاتی دیاریکراودا، هه‌ر بۆیه بۆ زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان ووشه‌ی سترێس به مانای نێگه‌تیڤ دێت.
وه سترێسی باش ئه‌وه‌یه که که‌سه‌که ده‌که‌وێته ناو بارێکه‌وه که له‌وێدا تواناکانی خۆی پیشان ئه‌دات و له‌وێدا فێر ده‌بێت که ئه‌و ئه‌توانێت زیاتر خۆی ماندوو بکات بۆ ئه‌وه‌ی له‌شتێکدا سه‌رکه‌وتووبێت یان به‌رهه‌مێکی باشتری هه‌بێت که ده‌بێته مایه‌ی زیاتر بڕوابه‌خۆبوونی.
جارێکیان مناڵێکی 7 ساڵان له‌گه‌ڵ داپیره‌یدا توشی ڕوداوێکی ئۆتۆمبیل ده‌بن. مناڵه‌که ده‌که‌وێته ژێر ئۆتۆمبیله‌که و له‌و چۆڵه‌وانیه‌دا که‌س نیه یارمه‌تیان بدات ته‌نها داپیره نه‌بێت که ئه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌که‌دایه. بۆیه داپیره تین ئه‌دات به‌خۆی و به هه‌مووهێزی خۆی ده‌ست ئه‌داته ئۆتۆمبیله‌که‌و به‌رزی ده‌کاته‌وه هه‌تا مناڵه‌که ڕزگار ده‌کات. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌رسوڕمانی داپیره خۆی و پاشان ئه‌زانیت که هه‌ندێ جار مرۆڤ به‌هۆی ئه‌و جۆره سترێسه‌وه توانایه‌کی پۆزه‌تیڤی ده‌بێت که خۆشیه‌کی زۆر ده‌به‌خشێت. ئه‌و له‌و ڕووداوه‌دا بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و مناڵه بیری له قورسای ئۆتۆمبیله‌که نه‌کردبۆوه به‌ڵکو هه‌موو چه‌قی قورسای له‌سه‌ر ڕزگارکردنی مناڵه‌که بوو.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که ئێمه خاوه‌ن توانایه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌رین و ده‌توانین که ڕاهێنان بکه‌ین به‌خۆمان که ئه‌و توانایه‌ش بۆ له‌ش و ده‌روون به‌هێزکردنمان به‌کاربهێنین.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئێمه به‌هۆی گۆڕینی بیرکردنه‌وه‌کانمان بۆ ژیان و ئه‌و کارانه‌ی که‌دێته به‌رده‌ممان ده‌توانین سترێسی خراپ بگۆڕین به باش، که ئه‌مه‌ش ڕاهێنانی ده‌وێت.
ده‌روون به‌هێزو ئاسوده بن