ئه‌گه‌ر نا‌توانیت پێبکه‌نیت، پێبکه‌نه!
له ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
ئه‌گه‌رچی ڕاستییه‌ك له‌وه‌دا
هه‌بێت که لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن که مناڵ
20
ئه‌وه‌نده‌ی گه‌وره
پێده‌که‌نێت له‌ڕۆژێکدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه توانا‌مان هه‌یه که‌وه‌ك مناڵ
پێبکه‌نین.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئێمه
لێره‌و له‌وێ گوێمانلێده‌بێت و ده‌یخوێنینه‌وه که پێکه‌نین چ سودمه‌ندیه‌کی
تایبه‌تی تیایه که‌چی ئیمه له‌به‌ر سه‌رقاڵی و ڕاکه ڕاکو بیرکردنه‌وه‌ی
گه‌ورانه‌مان ئه‌و پێکه‌نینه سروشتیه‌مان له‌بیر ده‌چێته‌وه که خۆی
ئاماده‌کراوه له خودی خۆماندا.
هه‌ر بۆ به‌بیرهاتنه‌وه‌تان
پێکه‌نین(
هۆرمۆنی ئیندۆرفین له
له‌شدا به‌رزده‌کاته‌وه که ئازار شکێنه، هۆرمۆنی ئه‌درانه‌لین و نۆر ئه‌درانه‌لین
له‌گه‌ڵ کۆرتیزۆڵ که له کاتی سترێس/
گرژبوونی ده‌روونیدا به‌رز
ده‌بنه‌وه له کاتی پێکه‌نیندا ده‌چنه نزمترین ئاست، مه‌ساجێکه بۆ ئه‌ندامه‌کانی
ناوه‌وه‌مان وه‌ك دڵ و کۆیه‌ندامی هه‌ناسه‌و هه‌رسه زۆرێك له ماسولکه‌کانی
ده‌موچاو سك و مل و پشت، بیرکردنه‌وه‌مان گه‌شبینتر ده‌بێت، ڕوومان خۆش ده‌بێت
وباشترو ئاسانتر ده‌توانین په‌یوه‌ندی ببه‌ستین، وزه‌یه‌کی نوێ وه‌رده‌گرین و
چالاک‌تر ده‌بین، خه‌ومان خۆشتر ده‌بێت)
ئه‌مانه‌و زۆر سودی تر‌و زۆر
وته‌ی به‌نرخ که سه‌باره‌ت به پێکه‌نین ووتراوه که ناسراوتریان
_
پێکه‌نین ته‌مه‌ن درێژ
ده‌کات.
نابێت نمونه‌ی
(نۆرمان
کوسین)
ی ئه‌مه‌ریکایمان له‌بیرچێت
که توانی به پێکه‌نین سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ر نه‌خۆشیه کوشنده‌که‌یدا.
ناوبراو به‌هۆی کۆکرنه‌وه‌ی
بابه‌ت و وێنه‌و فلیمی کۆمیدیه‌وه شه‌وانه به
15
خوله ك پێکه‌نین ده‌یتوانی
2
کاتژمێر به بێ ئازار
بخه‌وێت، هه‌تا توانی کۆتای به ئازاره‌که‌ی بهێنێت و باشتر بژی.
ژیان دروست بوه‌و ئێمه‌ش
ئێستا له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ئاماده‌و به‌ژدارین ئه‌گه‌ر چی هاتنه دونیا‌و ژیانمان له
ده‌سه‌ڵاتی خۆماندا نه‌بووه، به‌ڵام بێ‌مانا نیه؟!
زۆربه‌مان به‌هۆی سه‌ختی و ململانێکردنی له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه‌دا دووچاری جۆرێك له شکه‌ستی و بێ هیوای ده‌بێت، به‌ڵام ئایا خۆدان به‌ده‌سته‌وه بۆ ژیان و گرژبوون و کۆکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خراپ و ناخۆش له مێشک‌دا چاره‌سه‌ره وا به‌ره‌و کوێ ده‌مانبات؟ له‌کاتێکدا که تۆ خۆشت نازانیت چه‌نده ده‌ژیت! ( گرنگ ئه‌وه نیه که بژیت به‌ڵکو چۆن ده‌ژیت).
هیچ گومانێک له‌وه‌دا نیه که ژینگه و کاریگه‌رییه‌کی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به‌سه‌ر چۆنیه‌تی ژیانمان و بیرکردنه‌وه‌مان به‌ڵام ئێمه نابێت ئه‌وه بکه‌ین به هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بۆ خۆشی وه‌رگرتنمان له ژیان. ئێمه له هه‌ر ژینگه‌و شوێنێکدابین ده‌تونین هه‌ندێ ڕاهێنان به ده‌روونمان بکه‌ین. ڕاهێنانێک به بیرکردنه‌وه‌مان که ببێته هۆی گۆڕانکاری له بیرکردنه‌وه‌ماندا سه‌باره‌ت به‌خۆمان و ده‌وروبه‌رمان، پاشانیش ته‌ندروستیت باشتر بکات و ده‌روونت به‌هێز.
هاوڕێیه‌کم که له یه‌کێکك له که‌ناڵه ئاسمانییه‌کاندها کارده‌کات پێی ووتم: ( چۆن بتوانم پێبکه‌نم که هه‌مێشه وێنه‌ی شه‌ڕو خوێن و ناهه‌قی ببینم!؟) ئه‌مه نمونه‌ی ته‌نها که‌سێکه که ده‌کرێ ببێته نمونه‌ی زۆرێك که به‌م شێوه‌یه بیرده‌که‌نه‌وه. ڕێنمای من بۆ تۆی به‌ڕێز که ده‌ته‌وێت پێکه‌نینت زۆرتر بکه‌یت ڕۆژانه به‌ڵام هیچ خۆشییه‌ك نادۆزیته‌وه که له‌گه‌ڵیدا پێبکه‌نیت، ئه‌م ته‌کنیکانه تاقی بکه‌ره‌وه:
_ به‌رامبه‌ر به ئاوێنه‌که‌ت بوه‌سته‌و سه‌یری خۆت بکه. پاشان هه‌ندێ زه‌رده‌خه‌نه بۆ خۆت بکه و پێبکه‌نه له‌گه‌ڵ خۆتدا (ئه‌گه‌ر به درۆشبێت). کاریگه‌ری باشی هه‌یه و واده‌کات تۆ ئاسانتر پێبکه‌نیت.
_ ده‌توانیت دابنیشیت، چاوت دابخه‌یت و هاناسه با هێواشی بده‌یت هه‌تا خاوده‌بیته‌وه. که زانیت خاوبویته‌وه وێنه‌ی بارێك بخه‌ره به‌رچاوت که له‌وێدا زۆر پێکه‌نیبیت. که هه‌ناسه هه‌ڵده‌مژیت وینه‌که بخه‌ره به‌ر چاوت، که هه‌ناسه ئه‌ده‌یته ده‌ره‌وه پێکه‌نینه‌که بکه هه‌رواك ئه‌وکاته‌ی که تۆ پێکه‌نیبویت.
_ بابه‌ت یان وێنه‌و فلیمی کۆمیدی سه‌یر بکه.
_ به گروپ پێبکه‌نه یان له‌گه‌ڵ هاوڕێکانتا رۆژی 5 خوله‌ك ته‌رخان بکه که سه‌یری یه‌کتربکه‌ن و پێبکه‌نن. ئه‌مه ته‌کنیکه‌یان سه‌رکه‌وتوترینیانه و له مۆمبێی له هیندیستان به‌یانیان نزیکه‌ی 200000 که‌س له پارکێکدا کۆده‌بنه‌وه و پێده‌که‌نن له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بۆ ئه‌وه‌ی که چوونه سه‌رکاره‌کانیان به وزه‌و دڵخۆشییه‌وه کاربکه‌ن. ( که‌یبێت ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره باشانه له کوردستاندا ببێته کرده‌وه‌یه‌کی سروشتی گشتی له پێناو هێزێکی باشتر‌و خۆشه‌ویستی بۆ کارکردن).
پڕۆفیسۆر دکتۆر لاش-
ئێریك ئۆنیستۆڵ له
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیدا ئه‌وه‌ی پیشاندا که مرۆڤ ئه‌گه‌ر به درۆش زه‌رده‌خه‌نه بکات
هه‌ندی گۆڕانکاری باش له هۆرمۆنه‌کاندا دروست ده‌بێت که هه‌نگاوێکه بۆ
ته‌ندروستییه‌کی باشتر.
له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدها
ئه‌وه‌ی سه‌لماند که پێکه‌نینیك که له دڵه‌وه‌بێت یان باشتر بڵێین به قاقا
پێکه‌نین باشترین کاریگه‌ری هه‌یه‌و هه‌موو ئه‌و سودانه‌ی که باسمان لێه‌وکرد
دێنه ده‌روون و جه‌سته‌ته‌وه.
له‌بیرت نه‌چێ که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا پێبکه‌نه نه‌ك به‌خه‌ڵك.
سه‌رکه‌وتوبن
........................