لە تەنها هەشت خولەکدا خۆت لە جەنجاڵیەکانی ژیان دووربخەرەوە
 

ڕا‌هێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق

7/10/2015

ئێمە هەرچەند لەهەوڵدابین و بمانەوێ ڕووداوەکان و دژواریەکانی ژیان بەدیوێکیتردا بەرین، کە لە وێدا مرۆڤەکان گەشبین و ئەرێنیبن بەڵام ئێمە کەم تا زۆر لەژێر کاریگەریەکانیدا دەناڵێنن. لەم دۆخەی ئێستادا کە ژیان بەرەو گرژی و ئاڵۆزی دەڕوات، کەم لە ئیمە هەیە ڕۆژانە پێویستی بەوە نەبێ کە مێشکی و جەستەی ئارام و هێور بکاتەوە.
بۆ ئەوەی کە تۆ بەئاسانترین شێوە و لە ماوەیەکی زۆرکەمدا لەش و دەروونت دووربخیتەوە لە جەنجاڵیەکن و هەواڵی ناخۆش و دەروون گرژی و سەر ئێشەو کۆمەڵێ بیرو هەستی ناخۆش و هەموو هۆکارەکانی سترێس، تۆ پێویستت بەوە هەیە کە تەنها بۆ جارێکیش بێ بتوانی تەنها هەشت خولەك بدەیت بەخۆت. تۆ دەبێ لەو هەشت خولەکەدا تەنها خۆتبی و گوێ لەم پڕۆگرامە دەروونیە بگریت، کە زۆر کاریگەر بووە بۆ هەزاران کەس کە پەیرەویان کردووە. لەم پرۆگرامەدا تۆ فێردەبی کە بەهۆی دروستکردنی ژوورێك لە دەروونتا، کە لە دوایدا ناوی دەبەیت بە (ژوورەکەی دەروون) تۆ بچیتە ئەو شوێنەو ئارامی و خاوبوونەوەی دەروون و جەستەت بەدەست بێنی. تۆ لە ژوورەکەی دەروونتا بەتەواوەتی ئارامدەبیتەوە و هەست بەخۆشی وەرگرتن دەکەیت، ئەویش بەهۆی ئەو ڕینمایانەی کە لە پرۆگرامەکەدا وەریدەگریت.
بۆ ئەوەی لەم پڕۆگرامە کاریگەرە بێبەش نەبیت، تۆ پێویستت بەوە هەیە کە بڕیاری خۆت بدەیت کە کاتێکی کەم بدەیت بەخۆت. ئەگەر ئامادەیت بەتەنها کلیکێك لەم لینکەی خوارەوە بکەو گوێ لە پڕۆگرامەکە بگرە، هەشت خولەك لە ئارامیدا بمێنەرەوە. لەوانەیە ئەم هەشت خولەکە ببێتە سەرەتایەك بۆ گۆڕانکاریەکی گەوە و ئەرێنی لە بیرو بۆچونتا، لە هەمانکاتیشدا وەرگرتنی هێزێکی دەروونی بەهیزتر و باشتر خۆت بناسی.

پرۆگرام ٣ / ژورێك بەبێ دڵ تەنگی  ( http://www.warzshidaruni.com/cd%20program%203%20zhwrek%20ba%20be%20dl%20tangy.htm  )

پڕۆگرامەکە بە ناوی (ژوورێك بەبێ دڵتەنگی)، کەسێیەمین پڕۆگرامی دەروونی ناو سی دی دەروونی (دوودڵی، نائارامی، ترس و دڵە ڕاوکێ)یە. بەرهەمی ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق
بۆ ئەوەی ئەو پرۆگرامە باشترین کاریگەری هەبێ، دەبێ بۆ ماوەی دوو تا سێ هەفتە بەردەوام لەهەمان کاتدا گوێ لە پڕۆگرامەکە بگریت هەتا بەتەواوەتی ئەو ڕێنمایانە لە مێشکتا خەزن دەبێ و ئیتر تۆ پێویستت بەوە نابێ کە گوێ بگریتەوە لە پرۆگرامە. ئەمە بۆ هەموو پڕۆگرمە دەرونیەکانیتریشە کە بەو جۆرە دەبێ گوێی لێبگیێت.
هیوادارین سودمەندبن لێی و سەرکەوتوبن


www.warzshidaruni.com

پەیجی عەبدوڵا تۆفیق

گەڕانەوە