کۆڵنه‌ده‌ربه !
ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌رونییه‌کان
گروپێك له ژنان و پیاوان به‌رده‌وام ڕاهێنانیان ئه‌نجام ئه‌دا، تاکه‌کانی ئه‌م گروپه کێشه‌ی کێش به‌رزیان هه‌بوو. ئه‌وان ڕاهێنانیان ئه‌کرد به مه‌به‌ستی کێش که‌مکردنیان. ئه‌و گروپه نه‌ك به‌ته‌نها توانیان کێشی خۆیان دابه‌زێنن به‌ڵکو ئه‌وان توانیان کێشی خۆیان له‌و ئاسته‌ی خۆیاندا ڕابگرن بۆ ماوه‌ی پێنچ ساڵ.
ئه‌و گروپه پرسیارێکیان لێ‌کرا:
- چه‌ند ڕێگاو شێوازتان تاقیکروه‌ته‌وه هه‌تا توانیتان شێوازێکی دروست بدۆزنه‌وه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کێشتان؟
وه‌ڵامه‌که‌یان زۆر سه‌رنج ڕاکێش بوو!
ئه‌وانه‌ی که توانیبویان که کێشی خۆیان له ئاستێک‌دا ڕابگرن، هه‌ریه‌که‌یان به‌لانی که‌مه‌وه پێنچ شێوازیان تاقی کردبویه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ڕاگرتنی کێشی خۆیان.
ئه‌مه ته‌نها یه‌ك نمونه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین که کۆڵنه‌دان زوو یان دره‌نگتر هه‌ر ده‌تگه‌یه‌نێته ئامانجه‌کانت و به‌هێزترت ئه‌کات.
ئه‌ی تۆی خوێنه‌ر چه‌ند زوو کۆڵئه‌ده‌یت به‌رامبه‌ر به ژیان، له‌کاتێکدا ئه‌بینی شته‌کان به‌خواستی تۆ ناڕۆن و ماویته‌وه و نازانی به‌ره‌و کام ڕێگا بڕۆیت؟
زۆربه‌ی داهێنه‌ره ناودار و گه‌وره‌کان سه‌دان و هه‌زاران هه‌وڵیان داوه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان و که‌م له‌وان سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاریان به‌ده‌ستهێناوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان کۆڵنه‌ده‌رانه له هه‌وڵدابوون.
تۆماس ئه‌دیسۆن که یه‌که‌مین داهێنه‌ری گڵۆپ بوو 1093 هه‌وڵی دابوو. جه‌رۆمی لێمێلسۆن داهێنه‌ری کاڵای ته‌کنیکی، بۆ نمونه ڕۆبۆتی کارخانه پیشه‌سازیه‌کان که زیاتر له 600 هه‌وڵی دابوو.
ئه‌م نمونانه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن که ئه‌و ئامانجه‌ی ئێمه بڕیارمان له‌سه‌ری داوه نابێت کۆڵی لێبده‌ین، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئێمه جارێك هه‌وڵه‌کانمان سه‌ری نه‌گرتبێ.
ئه‌کێك له پره‌نسیپه‌کان ڕاهێنانی به‌هێزبوونی ده‌روونی ئه‌وه‌یه که ئارامت هه‌بێت و ته‌واوی چه‌قی قورسایت/ ته‌رکیزت له‌سه‌ر ئامانجه‌کانت بێت، وه هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌یت.
ئه‌وکاته‌ی ئامانجه‌کانت دێنه دی تۆ هه‌ست به ئاسوده‌ی و شانازی ده‌که‌یت به خۆته‌وه وه ئه‌وکاته تۆ د‌رك به تواناکانی خۆت ئه‌که‌یت و تام و چێژ له‌ژیان وه‌رده‌گریت. پاشان سودیکی باش به ده‌وروبه‌رت و مرۆڤایه‌تی ئه‌گه‌یه‌نیت.
سه‌رکه‌وتوبن........