که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار به‌هۆی مێدیتاشونهوه

چۆپی مه‌جید
خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان
ئه‌وانه‌ی که ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن مێدیتاشونیان به کارێکی گرنگ داناوه له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا بۆ گه‌یشتن به ته‌ندروستی باش و زۆرکردنی تواناداریان. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌وان له‌ڕێگای کردنی ئه‌و ڕاهێنانه‌وه کاریگه‌ری زۆرباشیان هه‌ست پێکردووه له جه‌سته‌و ده‌روونیاندا، به‌تایبه‌ت ئه‌وکاتانه‌ی که هه‌ستیان به ئازارکردووه له له‌شیاندا.
کردنی مێدیتاشون ڕۆژانه گرنگی و کاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ مرۆڤ. مێدیتاشون چه‌ندین جۆر و شێوازی هه‌یه که هه‌ریه‌که‌یان بۆ مه‌به‌ست و ئامانجێکی تایبه‌ت ئه‌توانرێت به‌کار بهێنرێت. یه‌کێك له‌و ڕاهێنانه بۆ که‌مکردنه‌وه یان نه‌مانی ئێش و ئازاره له له‌شدا و که له دوایدا ده‌روونیشت هه‌ست به ئاسوده‌یی ده‌کات. ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌کی ئاسانه بۆ یارمه‌تی خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان بۆ ته‌ندروستیه‌کی باشتر و ژیانێکی باشتر.
شێوازی کردنی ئه‌م ڕاهێنانه‌ی مێدیتاشون به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت:
له شوێنێکی هێمندا پاڵکه‌وه و چاوه‌کانت دابخه و خۆت خاوبکه‌ره‌وه به‌ته‌واوی. سه‌رنجه‌کانت بخه‌ره سه‌ر هه‌ناسه‌دانت بۆ ماوه‌یه‌ك و هه‌ناسه‌ی قوڵ و له‌سه‌ر خۆ بده. که زانیت وا خه‌ریکه ته‌واو خاوبوویتهتهوه ئه‌وکات هه‌وڵبده له ژماره 10 وه بۆ خواره‌وه هه‌تا ژماره 1 بژمێره. بۆ ئه‌وه‌ی به هۆی ئه‌م ژماردنه‌وه و هه‌تا تۆ ژماره‌کان که‌متر بکه‌یته‌وه تۆ هه‌ست بکه‌یت که ده‌خزێته ناو بارێکی هێمنترو خاوترهوه. تۆ هه‌ست بکه که قوڵتر خاو ئه‌بیته‌وه.
کاتێك که هه‌ستت به خاوبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌واو کرد له هه‌موو له‌ش و ده‌روونتا هه‌وڵبده وێنه‌یه‌ك بخه‌ره به چاوت، یان ڕه‌نگێکی تۆخ، یان هه‌ر ڕه‌نگێک بیت. وه باشتر وایه که ئه‌و ڕه‌نگه بێت که یه‌که‌مجار به‌ر چاوت ئه‌که‌وێت له خهیاڵهکهتدا که تۆ چاوت داخراوه له‌و باره هێمنه‌دا. ئه‌و ڕه‌نگه به‌شێوه‌ی تیشکێكی بازنه‌ی ببینه‌و گه‌وره‌ییه‌که‌ی له له 4 سانتیمهترێکدا بیت. وا هه‌ست بکه که ئه‌و تیشکه هێدی هێدی گه‌وره‌و گه‌وره‌تر ئه‌بێت، هه‌تا هه‌موو ده‌ورووبه‌رو ده‌روونت ئه‌گرێته‌وه. کاتێك که ئه‌وه‌ت بینی ئیتر تۆ وا هه‌ست بکه که ده‌چێته‌وه یه‌ك و بچوك ئهێتهوه تا ده‌گاته‌وه قه‌باره و گه‌وره‌ییه‌که‌ی یه‌که‌مجاری 4 سانتیمه‌تر. وه به‌رده‌وام بچوکتری بکه‌ره‌وه هه‌تا له کۆتایدا ئه‌بێت به خاڵێك و وون ئه‌بێت.
تۆ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ئه‌م ته‌کنیکه به‌کاربهێنیت بۆ چاره‌سه‌رکردنێکی خۆت بۆ ئازار له ناوبردن، ئه‌توانیت که جاریکی‌تر ئه‌م راهێنانه بکه‌یته‌وه و ئه‌و تیشکه وه‌ك ئازاره‌کانت ببینه که چۆن گه‌وره ئه‌بن و له کۆتایدا ئه‌بێت به خاڵێک و ئیتر وون ئه‌بێت. تۆ به‌و شێوه‌یه ئازاره‌که‌ت وون ئه‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م راهێنانه کاریگه‌ر بێت پیویسته چه‌ندین جار ڕاهێنانی له‌سه‌ر بکه‌یت هه‌تا ده‌بێت به به‌شێك له ژیانت بۆ چاره‌سه‌رکردنی زۆرێك له ئێش و ئازاره‌کانی له‌شت.
به‌ڕێزان ئه‌بێت له‌وه گرنگتر و خؤشتر هه‌بێت که مرۆڤ ئه‌و هه‌سته له‌لای دروست ببێت که خۆی بتوانێت ببێته پزیشکی جه‌سته‌و ده‌روونی خۆی؟ که‌وا بوو هێشتا دره‌نگ نیه‌و ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان بۆ مرۆڤ کراوه‌و تاقیکردنه‌وه‌یان هیچی ناوێت بێجگه له ته‌نها ته‌رخانکردنی کاتێك بۆ ئارامی له گه‌ڵ خۆتدا. تۆش وه‌ره ڕیزی هه‌وادارانی ڕاهێنانه ده‌رونیه‌کان و خۆت و که‌سانی ده‌وروو به‌رت فێری ژیانێکی ته‌ندرووست بکه.
ده‌روون به‌هێز و ئاسوده بن