هیپنۆس (خه‌واندنی موگناتیزی)
عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان
هه‌میشه هیپنۆس کۆمه‌ڵێك تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌و باسی جۆراو جۆری له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، جا له هه‌ر شوێنێك بێت تێگه‌یشتنه‌کان که‌میان زانستیانه‌ن.
هیپنۆس به یۆنانی به مانای (خه‌و) دێت. سه‌ره‌ڕای ماناکه‌ی هیپنۆس بارێکی به‌ئاگاییه که له‌وێدا به‌ته‌واوی خاوبویتهتهوه و ته‌واوی چه‌قی قورسایت (ته‌رکیزت) له‌سه‌ر ناوه‌وه‌ی خۆته که ده‌بێته گۆڕینی باری به‌ئاگایت.
گۆڕانکاری باری به‌ئاگای بارێکه که ئێمه له زۆر کاتدا تیایدا ده‌ژین، هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی که له‌و بارانه‌دا ئێمه به قوڵی دیقه‌تی ده‌ده‌ین و هه‌مو ده‌نگه‌کانی ده‌ره‌وه داده‌خه‌ین، بۆ نمونه له‌کاتێکدا که ئێمه به‌هه‌موو تهرکیزێکمانهوه کتێبێك ده‌خوێنینه‌وه، که گوێ له مۆسیقایه‌ك ده‌گرین، یان که چالاکیه‌ك ده‌خولقێنیت.
گۆڕانکاریه‌ك له باری بهئاگایدا هه‌روه‌ها ده‌توانرێت هه‌ست پێ‌بکرێ به هۆی هه‌ناسه‌دان، مێدیتاشون، کاتێك که ڕاکردن ده‌که‌ین، کاتێك نوێژ ده‌که‌ین، له کاتی کردنی یۆگادا یان خه‌ون و بیرکردنه‌وه قوڵه‌کانی ڕۆژانه.
کاتێك که به‌دوای ئه‌و گۆڕانکاریهوهی له باری بهئاگایتدا (هیپنۆس) بێگومان تۆ ئه‌گه‌رت زۆرتر ده‌بێت که به قوڵتر بچیته ناو هیپنۆسهوه له‌وه‌ی که ڕاکردن بکه‌یت یان پیاسه‌یه‌ك بکه‌یت له باخێکدا. تۆ که‌متر بهئاگادهبیت له له‌شی خۆت و ده‌توانیت زۆر قۆناغ هه‌ست پێبکه‌یت له‌ناو ئه‌و باره‌دا و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌سته‌ت بۆ دێت که تۆ ده‌بیته یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێ.
له‌باری
فیسیۆلۆجیه‌وه ئه‌وه‌ی که ڕوده‌دات له کاتی هیپنۆسدا ئه‌وه‌یه که شه‌پۆله‌کانی مێشك خاودهبنهوهو ئێمه هه‌مان کاریگه‌ریمان ده‌که‌وێته سه‌ر وه‌ك باری مێدیتاشون (ڕامان).چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه کراوه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که ده‌چنه ناو هیپنۆس و مێدیتاشونهوه ئه‌وه سه‌لمێنراوه که له‌کاتێکدا شه‌پۆله‌کانی مێشك خاوده‌بنه‌وه زۆر ناوچه‌ی مێشك فراوانتر ده‌بێت که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که زیاتر هه‌ست به ئاسوده‌ی و خۆشی بکات.
ئه‌و خێرایانه‌ی له شه‌پۆله‌کانی مێشک‌دا هه‌یه ناو ده‌برێن به
(بێتا، ئه‌لفا، زێتا، دێلتا).قۆناغی بێتا
ڕۆژانه به‌ئاگایمان له قۆناغی بێتا دا(14-30 هز) یه. به‌خه‌به‌ر بوون، کردار، بڕیاردان، چالاکی ماسولکه، قسه‌کردن، ته‌رکیزکردن، توانای تێگه‌یشتن، بینین، ده‌ست و چاو کرپێکردن، بیرۆکه‌ی نوێ، وه چاره‌سه‌رکرنی خێرا.
قۆناغی ئه‌لفا
ئێمه که‌م یان زۆر به قوڵی خاوبوینهتهوه و شه‌پۆله‌کانی مێشك نزم ده‌بنه‌وه بۆ قۆناغی ئه‌لفا که (7-14 هز)یه. چونه ناو خه‌یاڵی قوڵ، خاوبوونه‌وه، ته‌رکیزکردن، توانای چاره‌سه‌رکردی کێشه، ترس وون ده‌بێت، هه‌ست به سه‌ربه‌ستی کردن و ته‌ندروستی باش، بیرۆکه‌ی نوێ بۆ هاتن، قۆناغی ئه‌لفا سترێس چاره‌سه‌ر ده‌کات که قوڵتر ببێته‌وه ده‌چێته قۆناغی مێدیتاشون و خه‌واندن و خۆ خه‌واندنه‌وه.
ئێمه ده‌توانین له‌م قۆناغه‌دا بژین له کاتێکدا که له سروشتدا پیاسه ده‌که‌ین، گوێ له مۆسیقا ده‌گرین، یان که شۆفێری ده‌که‌ین بۆ ڕێگایه‌کی دوور بێئه‌وه‌ی که بزانین که‌وتوینه‌ته قۆناغی ئه‌لفا وه که ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت ناو ببرێت به ( ترانسێکی ئاسایی).
ئه‌م ماوهدانه زۆر گرنگه بۆ ژیانمان و ده‌بێت به هه‌لی بزانین بۆ به‌ره‌نگاری گرژبونی ده‌روونیمان/ سترێس. ئێمه ژیانێکی گرژمان هه‌یه که که‌مجار ده‌توانین خاوببینهوه تیایدا.
قۆناغی زێتا
له‌م قۆناغه‌دا بێئاگاین (4/7 هز)یه. بیره‌وه‌ریه‌کان، هه‌سته خه‌زنکراوه‌کان،،سترێس نه‌مان، زۆربوونی توانای کێشهچارهسهرکردن، هه‌ستکردن به ژیان له‌ناوه‌وه‌ی خۆماندا، خه‌ون به‌بیرهاتنه‌وه، توانای فێربوونێکی باشتر، مێدیتاشون، خه‌واندن، خۆ خه‌واندن. بۆ گه‌یشتن به‌م قۆناغه پێویتمان به ڕاهێنان هه‌یه یان که‌سێك یارمه‌تیمان بدات بۆ مه‌به‌ستێکی دیاریکراو. یانێکی تر ئه‌وه‌یه که مرۆڤ خۆی یارمه‌تی مێشکی بدات به هۆی گوێگرتن و په‌یڕه‌ویکردنی ئه‌وبه‌رنامه ده‌نگیانه‌ی که له‌سه‌ر سی دی هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌م قۆناغ و فرێکڤێنسهی شه‌پۆله‌کانی مێشك.
قۆناغی دێلتا
ئه‌م قۆناغه (0،5-3،5 هز)یه. خه‌و، چاره‌سه‌ر،توانا و وزه وه‌رگرتن، توانای چالاکیکردن له ناو بیئاگایدا، بۆنمونه به‌هۆی خه‌ونه‌وه..
هیپنۆس بۆ زۆر بواری ژیان باکار ده‌هێنریت، وه‌ك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌روونی و فیزیکی، کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، بواری ڕامیاری، به‌هێزبوونی توانای تازه‌گه‌ری و داهێنان ....تاد.
سه‌رچاوه
هیپنۆس له تیۆری و پڕاکتیکدا
سه‌رکه‌وتوبن