ئاگاداری
٣٠/٦/٢٠١١
چۆپی مەجید/ خوێندکاری خویندنی باڵای سکانینافیای نیودەوڵەتی
ئاگاداریەکی گرنگ بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە نامەی تایبەتی بانگهێشیان لە ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق و سەرۆکایەتی کۆنگرێسی جیهانی ڕاهێنانە دەروونیەکان لاش ئێریك ئونیستۆڵەوە بەدەست گەشتووە کە خۆیان خوازیاربوون بۆ بەشداریکردنیان لەو کۆنگرێسەدا لە کۆسۆڤۆ.
بەڕێزان لەئەنجامی چەند هەوڵێکی ترماندا بۆ ئاسانکردنی وەرگرتنی ڤیزە بۆ هاوڕییانمان لە کوردستانەوە بۆ کۆسۆڤۆ توانیمان وەڵامێکی تەواو وەربگرین، ئەو هاوڕێیانەمان کە لە کوردستانەوە ئەیانەوێت بەشداربن و بێن بۆ کۆسۆڤۆ ئەوان هیچ پێویستیان بە ڤیزە نیە. ئەوەی زۆر گرنگە لێرەدا ئەوەیە کە لەماوەی ١-٧-جولی ٢٠١١هەموو ئەوانەی کە دڵنیان لە هاتنیان پێویستە ئەم زانیاریانەمان بۆ بنێرن هەتا ناوەکانیان لە شوینە پێویستەکاندا هەبێت و بە ئاسانترین شێوە بگەنە کۆسۆڤۆ: ١. سی ڤی خۆیان ٢. فۆتۆکۆپی پاسپۆرتەکانیان ٣. کاری چیە بەڵام ئەگەر هەر بەڕێزێك لەو ماوە دیاریکراوەدا ئەو زانیاریانەمان بۆ نەنێرێت لەوانەیە ناڕەحەتی بکەوێتە ناو گەشتەکەی. بۆیە تکایە ڕەچاوی ئەو ماوە دیاریکراوە بکەن و هەوڵێکی جدی بدەن بۆ سەرخستنی گەشتەکەتان. بۆ وەرگرتنی ڤیزەش بۆ ئەلبانیا پێویستە لە بالوێزخانەی ئەلبانی لە تورکیا لە ئەنقەرە بەدەست بهێنن. بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە ئەتوانین ناوەکان بە باڵوێزخانەی ئەلبانی بدەین و ڤیزە وەربگرن. ئەمەش بۆ ئەو بەرێزانەی کە ئەیانەوێت لەگەڵ خوێندنی باڵای سکاندینافیای نیودەوڵەتی بەشداری خولێکی ڕاهێنانە دەروونیەکان ببن کە لەدوای کۆنگریسەکەی کۆسۆڤۆ ئەکرێت و ٤ ڕۆژ ئەخایەنێت. تکایە زانیاریەکان ئامادە بکەن و بۆ ئەم ئەدرەسەی خوارەوەی بنێرن warzshidaruni@hotmail.comدەروون درووستی بۆ هەموولایەکتان
ئاگاداری
٢٥-٦-٢٠١١
ئاگاداری بۆ ئەو بەڕیزانەی کە لە ناوەوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوام پەیوەندیمان پێوە ئەکەن سەبارەت بە کۆنگرێسی جیهانی ڕاهێنانە دەروونیەکان کە لە کۆسۆڤۆ ئەبەسترێت لە ٢٢/٨/٢٠١١- ٢٦/٨/٢٠١١. بەڕیزان ئێمە زۆر خۆشحالین کە ڕۆژانە چەندین بەرێز لە هەموو چین و توێژەکان لە کوردستان و وڵاتانی ترەوە ئارەزووی خۆیان دەردەبڕن و داوای بەشداربوونی فەرمیمان لێدەکەن. ئێمە‌ش بەپێی پێویست و شیکردنەوەی خۆمان هەڵبژاردنمان کردووە کە کام لەو بەڕیزانە بۆی گونجاوترە کە بەشداربێت کە لە پاشاندا سودێکی گشتی بە گەلی کورد ببەخشێت. ئەو بەرێزانە نامەی تایبەتمان بۆ ناردوون و بەدڵ بەخێرهاتنیان ئەکەین و لە کۆسۆڤۆ پێشوازیان ئەکەین. هەربەو بۆنەیەوە ئەمانەوێت ئەوە ڕابگەیەنین کە ماوەی ناونوسین تەواو بووە و ئیتر بۆمان نیە هیچ بەڕێزێکیتر بنوسین و هیوادارین هیچ کەس لەو بەڕێزانە دڵگران نەبێت. بۆ ئەو بەڕیزانەش کە ئێستا بە پەرۆشەوە لەهەوڵدان کە ڤیزە بەدەست بهێنن ، دڵنیایان ئەکەینەوە کە ئێمە لە هەوڵداین بۆ ئەوەی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەندێ ئاسانکاریتریان بۆ بەدەست بهێنین. بۆیە هیوادارین چاوەڕێ بن هەتا ئاگاداریان ئەکەینەوە بۆ ئەو مەبەستە. ئێمە کە وەك تەنها کوردێك لەو بوارەدا کار ئەکەین بەردەوام لە هەوڵداین بۆ بڵاوبوونەوەی ئەم زانستە، ئەگەر هەر دەرفەتێکیتری لەو شێوەیەمان بۆ هەڵکەوێت ئێمە ئاگاداری پسپۆڕانی کورد ئەکەینەوە بۆ بەشداریان، جا لە هەرشوێنێکی ئەم جیهانەدا بێت.
ستافی وەرزشی دەروونی
بانگەوازێك لە کۆنفرانسی جیهانی ڕاهێنانە دەروونیەکان لە کۆسۆڤۆ
چۆپی مەجید/ خوێندکاری ڕاهێنانە دەروونیەکان لە سوید
٦-٦-٢٠١١
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی کۆنفرانسی جیهانی ڕاهێنانە دەروونیەکان کە لە کۆسۆڤۆ دەبەسترێت لە ٢٢-٨-٢٠١١ بۆ ٢٦-٨-٢٠١١ بانگەوازیک رادەگەیەنین.ڕاهینەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق هەوڵێکی زۆری‌دا لەگەڵ سەرۆکی کۆنگرێس پڕۆفیسۆر دکتۆر لاش ئێریك ئونستۆڵ کە هەندێ کەس کە لەبوارە جیاجیاکانی ژیاندا لە کوردستان کار ئەکەن و ئەتوانن ببنە مایەی پێشکەوتن و گەشەکردنی کۆمەڵگەی کوردی لە بوارەکانی خۆیاندا، ئەوان
...درێژە
لە کۆنفرانسی خوێندنی باڵای سکاندینافیای نێودەوڵەتی لە سوید
چالاکیەکانی عەبدوڵا تۆفیق بە ڕاپۆرتێك پیشاندرا
لە ڕۆژانی ١٩،٢٠/٣/٢٠١١ دا لە شاری ئۆرۆبرۆ لە وڵاتی سوید کۆنفرانسی ساڵانەی ڕاهێنانە دەروونیەکان بە سەرۆکایەتی کردنی پڕۆفیسۆر لاش- ئێریك ئونستۆڵ بەڕێوە چوو، ئەمەش بە بەشداری ڕاهێنەری دەروونی م. عەبدوڵا تۆفیق و خوێندکاری ڕاهێنانە دەروونیەکان چۆپی مەجید و ٩٨ بەشداربووی تر. سەرەتای کۆنفرانسەکە بە پارچەیەك لە مۆسیقای کلاسیکی بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا. پاشان دکتۆر لاش- ئێریك سیمینارێکی لەسەر بڵاوبوونەوەی ڕاهێنانە دەروونیەکان لە جیهاندا پێشکەش کرد و هەر لە باسەکەشیدا باسی ئەو سەردانەی کرد کە لەگەڵ م. عەبدوڵا تۆفیق دا لە مانگی فێبرایەری ٢٠١١........درێژە
کۆنگرەی جیهانی ڕاهێنانە دەروونیەکان لە کۆسۆڤۆ کلیك
ئاگاداریەکی گرنگ بۆ هەوادارانی ڕاهێنانە دەروونیەکان و هەموو ئەوانەی کە وەرزشی دەروونی ئەنجام ئەدەن. بەڕێزان، ئێمە ئێستا هەلێکی باشمان لە بەردەمدایە کە ئێمە‌ش زیاتر و بە ڕاستەوخۆ سود وەربگرین سەبارەت بە ڕاهێنانە دەروونیەکان و تێکەڵبوون و شارەزابوونمان لە میللەتانی تر و کەسانی ناوداری جیهانی کە خزمەتی گەورەو بەرچاویان کردووە لە بوارەکانی تەندروستی دەروونیدا. ئێمە وەك ستافی وەرزشی دەروونی هەمیشە لە هەوڵداین و دەمانەوێت کار ئاسانی بکەین بۆ هەوادارانی ڕاهێنانە دەروونیەکان کە لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستاندان کە بە باشترین و ئاسانترین شێوە دەستیان بگاتە زانیاری سەباەرت بە ڕاهێنانی دەروونی. ئێستاش ئاگادارتان ئەکەین کە لە٢٢-٢٦ /٨-٢٠١١لە کۆسۆڤۆ کۆنگرەی جیهانی ڕاهێنانە دەروونیەکان ئەبەسترێت بە بەشداری چەندین پڕۆفیسۆری ناوداری جیهانی کە لە بوارەکانی ( هیپنۆس، پەروەردە، تەندروستی، دەروونی، وەرزش و ئابووری) کۆنگرەکە دەوڵەمەند ئەکەن.
ئەوەی زۆر مەبەستە لێرەدا ئیمەش وەك کورد بۆمان هەیە بەشداربین لەو کۆنگرەیەدا، بۆیە خوازیارم هەر کەس کە توانای هەیەو دەتوانێت بەشداری بکات ئەتوانێ ئەو فایلە پڕبکاتەوەوە کە لەو زانیاریانەدا هەیە لە ڕێکلامەکەدا بە زمانی ئینگلیزی. بۆ خوێندنەوەی ئاگاداری و زانیاریەکان کلیك لێرە بکە
گەشتی عەبدوڵا تۆفیق بۆ کوردستان
هەروەك لە ئاگاداریەکەی پێشتردا ڕامان گەیاند بە میوانە بەڕێزەکانی ماڵپەڕی وەرزشی دەروونی کە مامۆستا عەبدوڵا بە سەردانیك و بە چەند پڕۆژەیەکی بەنرخ و مێژوویەوە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان بە سەردانێکی کاتی، ئێستاش پڕۆژەکان و تەواوی ئامانجی گەشتەکە زۆر بە سەرکەوتوی هاتەدی. لە سەرەتای گەشتەکەدا مامۆستا عەبدوڵا بە فەرمی لە گەڵ ....درێژە
کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خوێندنی باڵای سکاندینافیا
و ماسته‌رێك بۆ یه‌که‌م جار
Scandinavian International University
کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان له سوید
![]()
![]()
خولێك بۆ ڕه‌وه‌ندی كوردی له ستۆكهۆڵم
عبدالله تۆفیق له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ت ئه‌مین له‌م هاوینه دا چه‌ندین چالاكی پێكه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ڕه‌وه‌ندی كوردی له سوید له‌شاری ستۆكهۆڵم ، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له چالاكیه ده‌گمه‌ن وناوه‌زه‌كانی بۆ كورده‌كان وسویدیه‌كان به زمانی سویدی سه‌باره‌ت به ( شێوازی خاوبوونه‌وه و به‌ره‌نگاری له گرژبوونی ده‌روونی ) .................. بۆ زانیاری زیاتر كلیك لێره بكه
چاوپێكه‌وتنی گۆڤاری ( نسێ ) له‌گه‌ڵ عبدالله تۆفیق له ژماره 4 ی ئه‌م گۆڤاره‌دا
مژده ... مژده بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی وه‌رزشه ده‌روونیه‌كان و ئه‌وانه‌ی ڕاهێنانی ده‌روونی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دان ، وا ئه‌م جاره‌ش عبدالله تۆفیق له دووتوێی ( CD )یه‌كی نوێ‌دا كه له 5 به‌رنامه‌ی به چێژ بۆ ( گه‌شه كردن و به‌هێز بوون و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه و تواناكانی ڕه‌گه‌زی مێینه ) پێك هاتووه ، هاته‌وه بۆ ناو ماڵه‌كانتان و ده‌وێت نه‌ته‌وه‌ی كوردیش شان به شانی نه‌ته‌وه پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان له ( ئارامی و بره‌و به‌خۆبونیدا ) بێت .
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه كه هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ین كه ئێستا ئه‌م ( CD )یه نوێیه له ( سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری خێزان ) له كوردستان له شاری سلێمانی ده‌ست ده‌كه‌وێت و ده‌توانن به‌م ناونیشانانه په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن :-
Mobil: +964 (0) 770 363 7206
E-mail: info@derunnasy.com
یه‌كێتی ژنانی كوردستان له ڕۆژی 8/4/2009 دا كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ كۆڕێك بۆ به‌ڕیزان ( عبدالله تۆفیق – ڕاهێنه‌ری ده‌روونی و سامان سیوه‌یلی – توێژه‌ری ده‌روونی ) له ژێر ناونیشانی ( ده‌رونێكی ته‌ندروست و ڕاهێنانه ده‌رونیه‌كان ) سازده‌كات ، له هۆڵی یه‌كێتی ژنان له كارێزه ووشك نزیك كۆلێژی صه‌ڵاحه‌دینی كوڕان ..... ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هاتن بۆ هه‌مووانه .. تكایه ئاگاداربن..
كلیك بكه بۆ بیستنی چاوپێكه‌وتنی ڕادیۆنه‌وا له به‌رنامه‌ی ( به‌یانی نه‌وا ) دا
وێنه‌ی چاوپێكه‌وتنی به‌رنامه‌ی ڕادیۆ بینه‌رانی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات
وێنه‌ی چاوپێكه‌وتنی به‌رنامه‌ی به‌یانی نه‌وا له 29/3/2009 دا
وێنه‌كانی سیمیناری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له هۆڵی لقی 4 له ڕۆژی 24/3/2009 دا
* دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی عبدالله تۆفیق بۆ كوردستان و سازدانی چه‌ند سیمینار و ۆرك شۆپێك ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌م زووانه ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنانه و له‌م كاته‌جیاوازانه‌ی لای خواره‌وه ئاماژه‌یی پێ ده‌كه‌ین:-
1- ڕێكه‌وتی 29/3/2009 كاتژمێر 8:30 ی به‌یانی به‌كاتی كوردستان چاوپێكه‌وتنێكی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ عبدالله تۆفیقدا سازده‌درێت له لایه‌ن ڕادیۆ (
) ه‌وه ، بۆیه شه‌یدایانی وه‌رزشه ده‌روونیه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ پرسیاره‌كانیان ئاڕاسته‌ی پسپۆڕی ڕاهێنانه وه‌رزشیه‌كان ( عبدالله تۆفیق )بكه‌ن.
2- هه‌روه‌ها كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات چاوپكه‌وتنێكی ڕاسه‌وخۆ له‌گه‌ڵ عبدالله تۆفیق سازده‌دات له ئێواره‌ی ڕۆژی 30/3/2009 دا له به‌رنامه‌ی (
)دا ڕاسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت و بینه‌ران ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بكه‌ن و پرسیاره‌كانیان ئاڕاسته‌ی عبدالله تۆفیق بكه‌ن سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌كه .
1- دوای ئه‌وه‌ی عبدالله تۆفیق گه‌یشته‌وه كوردستانی زێده ئازیز ، له ڕۆژی 18/3/2009 دا له كه‌ناڵی ئاسمانی
دا له ڕۆژانه به‌رنامه‌ی ( ڕۆژێكی نوێ )دا دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا ساز ده‌درێت و نزیكه‌ی 30 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت ، سه‌باره‌ت به بواری وه‌رزشه ده‌رونیه‌كان ... بۆ یه شه‌یدایانی وه‌رزشی ده‌روونی و میوانان له‌و دیداره ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه .
وه ئه‌وه‌ی جێ ئاماژیه كه به‌م نزیكانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له سازدانی كۆڕ و سیمینار سه‌باره‌ت به وه‌رزشه ده‌روونیه‌كان .
2- هه‌روه‌ها له ڕۆژی 24/3/2009 شدا كاتژمێر 9:30 خوله‌ك به كاتی كوردستان سیمسنارێك له لایه‌ن ( یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ) له سلێمانی بۆ ( عبدالله تۆفیق ) پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌رونیه‌كان و به‌ڕێز توێژه‌ری ده‌روونی ( سامان سیوه‌یلی ) سازده‌كات له هۆڵی لقی 4 ، سه‌باره‌ت به گرژبوونی ده‌روونی و هه‌ندێ توێژینه‌وه له‌و بواره‌دا .
3- وه له ڕۆژی 25/3/2009 دا عبدالله تۆفیق 2 ۆرك شۆپ سازده‌دات له خانه‌ی ( به‌ساڵاچوان )دا بۆ كارمه‌ندان و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و خانه‌یه بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنێكی دروست له‌گه‌ڵ ( به‌ساڵاچوان )دا.
* سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپابه هاوکاری ڕێکخراو و هێزه سیاسیه‌کانی شاری لینشۆپین له سوید له ڕۆژی 2009-02-07 دا یه‌که‌مین کۆنفرانسی زانستی ته‌ندروستی خۆی سازدا. ئه‌م کۆنفرانسه یه‌کێکه له کار‌و چالاکیه‌کانی سه‌ندیکا که له زنجیره سیمینارێك پێکهاتبوو ...........................درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه
* نامه‌یه‌ك بۆ پزیشك و شاره‌زاو سه‌نته‌ره ده‌روونیه‌كان…مامۆستای یۆگا و لێپرسروای کۆمه‌ڵه‌ی یۆگای گۆسوامی : هاوبیر کامه‌ران
* ڕۆژی یه‌کشه‌مه ڕێکه‌وتی 11/1/2009 ڕێکخراوی گه‌شه‌ی ژنانی کوردستان له ستۆکهۆڵم له یه‌کێك له چالاکییه‌کانیدا بانگهێشی ڕاهێنه‌ری ده‌روونی عه‌بدوڵا تۆفیق ی کرد بۆ ووتنه‌وه‌ی وانه‌یه‌کی زانستی سه‌باره‌ت به گرژبوونی ده‌روونی/ سترێس. له‌م وانه دووکاتژمێریه‌دا هه‌ندێ هۆکاری سترێسی خسته‌ڕوو که چۆن ئێمه‌ی مرۆڤ به‌تایبه‌تی ژنان دووچاری ده‌بنه‌وه له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا.