هاوڕێی کامیانی، وزە بەخش یان ئەوانەی وزەت لێدەدزن؟
                  

     Description: C:\Users\Harakat\Desktop\Abbes. pappas\ansikts uttryck.jpe

 ڕاهێنەری دەروونی/ عەبدوڵا تۆفیق     


لەسەر کار و شوێنی کارکردن مرۆڤی جۆراو جۆر ئەبینرێ. من و تۆش یەکێکن لەوانەی کە وەك ئەوانیتر جیاوازین، بەڵام گرنگ جیاوازیەکەمان نیە، بەڵکو کارتێکردنی ئەو جۆرە مرۆڤانە لەسەر کەسانیتر لە شوێنی کارکردن یان ئەرێنی دەبێ یان نەرێنی. ئێمە زۆرجار خۆمان بڕیاردەدەین کە تەندروستیمان لەکاتی کارکردندا چۆن بێت، بۆئەوەی کە شوێنی کاریشمان بەجێهێشت بەهەمان شێوە بە وزەو دڵخۆشیەوە بێت. کەسانی ڕووخۆش وزە بەخۆیان و دەوروبەریان دەبەخشن و هۆرمۆنی دۆپامین لە لەشیاندا زیاتر دەکات و کەسێکی ئەرێنی دەبن لەکارەکەیاندا، زوو فێری شت بەبن، دەتوانن بەپرسیاریەتی وەربگرن، کێشە بەئاسانتر چارەسەر دەکەن، کارەکانیان بە باشی دەکەن، هاوڕێی باشیان هەیە و تەندروستی دەروونییان بەردەوام باشتر دەبێ.
کەسانی توڕە و ناڕازی، ئەوانەن کە هەمیشە بەدوای هەڵەدا دەگەڕێن، باسی خراپەوی کارەکەیاندەکەن، دڵخۆشنین نە لەسەر کار و نە ئەوکاتەش دەڕۆنە دەرەوەی کار، هاوڕێی کەمیان هەیە و کەسانێکن کە بەردەوام باسی کەسانیتر بەخراپە دەکەن، کارەکانیان باش نیەو دەکەونە بەر ڕەخنەی بەرپرسەکانیانەوە، بەردەوام وزەش لەوانە دەدزن کە گویان لێدەگرن، زۆر جار نەخۆشن و گلەیی دەکەن لە باری دەروونی و کەمخەوییان.
کام لەم دوو جۆرە کارەکتەرانە هاوڕێتن؟ من دڵنیام زۆربەمان دەمانەوێ کەسانی پۆزەتیڤ/ ئەرێنی هاوڕێمان بێ، لەبەر ئەوەی کارەکەمان بەخۆشی بەڕێدەکەین و شوێنی کارمان دەبێتە شوێنێکی گرنگتر و لەلامان خۆشەویست دەبێ و نامانەوێ
لەدەستی بدەین یان ناو زەنگی خراپببێت.


سەرکەوتوبن


https://www.facebook.com/abdullatawfik/
www.warzshidaruni.com

گەڕانەوە