( چاوپێکه‌وتنێکی ماڵپه‌ڕی وه‌رزشی ده‌روونی له‌گه‌ڵ به‌ڕیز مامۆستای یۆگا هاوبیر کامه‌ران له کوردستانه‌وه )

پ/ مامۆستا هاوبیر کامه‌ران هه‌روه‌ك ده‌زانین
که‌به‌ڕێزت به‌هاوبیر یۆگی ناوزه‌نگت ده‌رکردووه‌و وه‌ك که‌سایه‌تیه‌کی ڕۆح پاك و
خاوه‌ن په‌یامێکی مرۆی ساڵانێکه له کوردستاندا شانبه‌شانی بواره‌کانی تری ژیان
به‌لێبورده‌ی و بێبه‌رامبه‌رو بێ ماندووبون کارده‌که‌یت. بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردیش
به‌یه‌کێ له‌هه‌ره‌کۆنترین و به‌ناوبانگترین وه‌رزشی ده‌روونی و ڕۆحی ئاشناببێت.
ئه‌و وه‌رزشه‌ی که‌له‌دونیای مۆدێرن و پێشکه‌وتودا سه‌نگێکی گه‌وره‌و به‌ررخی
دراوه‌تێ له‌پێناو ده‌روونێکی ته‌ندروستتردا بۆ مرۆڤه‌کان به‌بێ جیاوازی له‌نێوان
منداڵ و گه‌وره، ژن و پیاو، نه‌خۆش و له‌ش ساغ و هه‌ژار و بۆرجوا.
به‌ڕێزت ده‌توانێت سه‌باره‌ت به‌وه‌رزشی/ هونه‌ری یۆگا و مێژووه‌که‌ی هه‌ندێ
زانیاری بهخوێنهرانی ماڵپه‌ڕی وه‌رزشی ده‌روونی و بده‌یت؟
و/ به‌درێژايى ميَژوو مرۆڤ ويستويه‌تى له‌نه‌زانى ڕزگارى
ببێت ، ويستويه‌تى له‌و ئازارانه ڕزگارى ببێت كه نه‌زانى سه‌رباى ژيانى كردوه.
مرۆڤ هه‌وڵيداوه ببيَتهوه ئه‌و مرۆڤه‌ى كه تيايدا هه‌قيه‌ت وه‌ك خۆر
دهدرهوشايهوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌دان رێگه‌ى گرته‌به‌ر بۆ رزگاربوون له‌كۆت
و به‌ندى چوارچێوه مادى و زهنيه‌كان. يۆگا یه‌کێكه له‌و ڕێگه ڕۆحانيانه‌ى كه
مرۆڤ به‌هۆيه‌وه ده‌توانێ زاڵ ببێ به‌سه‌ر ئازاردا و له‌و رێگه‌يه‌شه‌وه خۆيى و
خوداكه‌ى بناسێت. يۆگا رێگه‌يه‌كه بۆ خۆناسى و خوا ناسى . كاتێك باسى خوا ده‌كرێت
وا دێته به‌رچاو كه يۆگا دين بێت ، يۆگا نهدين ،نه فه‌لسه‌فه نه ئايدۆلۆژياو
نه وه‌رزشه ، يۆگا رێگه‌يه‌كى رۆحى كرداريه كه له‌هه‌موو روكاره مادى و فكرى و
ده‌روونى و رۆحيهكانهوه ده‌توانێ بۆ مرۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه سودبه‌خش بيێت. يۆگا
هونه‌رى ئارامبونهوهى سه‌رده‌مى تهكنهلۆجيه. ئه‌م ريێگایه له 5000 سالَ
له‌مه‌وبه‌ره‌وه هيندى و ئاريهكان له تيێكسته پيرۆزه‌كانى خۆيان‌دا باسيان
لێوه‌كردوه ، ئه‌و تێكستانه‌ش كه گيداكان و ئوپانيشادهكان و گيتا و يۆگا سوترا و
يؤگاگاشيستا و پوراناكان و كۆمهليَكى زۆرى تر‌ى تێسكته پيرۆزه‌كانى هيندن ئه‌مرۆ
بونه‌ته ئيلهام به‌خشى هه‌زاران فه‌يله‌سوف و يۆگى و زانست خواز له‌هه‌موو جيهاندا
. ئهمتێکستانه هاتون باسيان لهيۆگا كردوه وه‌ك ڕێگه‌یه‌کی ڕۆحانى كه مرۆڤ
ڕاسته‌وخۆ لهژيانى ماديدا بتوانێ سودى لێَ ببينێ . نه‌ك هه‌ر بۆ گه‌يشتن به خودا
كه مه‌به‌ستى ههرهسهرهكى يۆگايه ، بهلَكو بۆ بالاَبوونى ئاگايى ئه‌و وه‌ك
كائينێَكى هه‌تاهه‌تايى و گه‌وره که ده‌ركه‌وته‌ى ههقيقةته له‌سه‌ر زه‌وى.
ناتوندوتيژى ، ده‌ست پاكى ، داوێَن پاكى ، درۆنه‌كردن ، بێَ ته‌ماعى ، پاكوخاوێَنى،
قه‌ناعه‌ت، خۆخوێندنه‌وه‌و موتاڵهعهكردن، ته‌سليم بوون و برواهيَنان بهههقيقهت
و كۆنترۆڵَكردنى هه‌سته‌كان و رهمهكهكان و بهكارهێَنانيان لهپيَناو
گه‌وره‌بووندا له ئامۆژگاره ديارو به‌رچاوه‌كانى يۆگان.
پ/ _ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌گه‌ر به‌ڕیزت بۆمانی
شیبکهیتهوهدهتوانیت پێمان بڵێی بۆچی مرۆ یۆگا بکات؟
و/ مرۆڤ دێته ئه‌م ژيانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانێ كيَيه و
جى له‌ژيان ده‌وێت، چۆن هاتو و مه‌به‌ست له‌هاتنى چیه. يۆگا ئاگايى مرۆڤ به‌رز
ده‌كاته‌وه، ئه‌و ده‌كاته بالاَ مرۆڤ، ئه‌و ده‌كاته سوپه‌رمان. سوپهرمانيَك كه
هه‌م بتوانێ خۆى لهزهلكاوى نه‌زانى و بێ ئاگايى دهرهێنێَت و هه‌م خهلَكيش . مرۆ
له ڕيێگهى يۆگاوه هه‌موو چلَك و ويَنة و فۆرمه‌كانى سه‌ر نائاگايى و نيوهئاگای
خۆى ده‌سرێته‌وه‌و پاك دهبيَتهوه. ئه‌و كه‌سه‌شى پاك بويه‌وه ڕزگارى دهبيَت
له‌و هه‌موو كيَشهو نائارامى و گرفته ناوهكيانهى كه ڕۆژانه له‌خۆيدا كۆى
ده‌كاته‌وه. چونكة ئه‌و كێشانة به‌رده‌وام بير‌ى ئه‌و تيَكدهدهن و نائارامى
ده‌كه‌ن و دوجارى نه‌خۆشى و ده‌رده‌سه‌رى ده‌كه‌ن . كارل گوستاڤ يۆنگ زۆر باسى
ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ يۆگا بكات وه‌ك دهفرێَكى پاكی ليَديَت و هيچ
پهلهيهكى پێوهناميَنيَت و ده‌توانرێت خۆراكێَكى پاكى تيَبكرێت. يۆگا مرۆڤ پاك
ده‌كاته‌وه‌و به‌و هۆيه‌وه ئه‌و ئارام ده‌كاته‌وه. ئاراميش گه‌وره‌ترين هۆكاره
بۆ بيرتيژى و كۆبيرى، هۆكاريَكى گه‌وره‌يه بۆ سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى جه‌سته‌يى و
ده‌روونى. بروانه چه‌نده نائارامى شاره‌كان نه‌خۆشى و ده‌رده‌سه‌رى بۆ مرۆڤ زياد
كردوه و ئيدى ته‌ندروستى و پاكى لادێكان نابينين تا ئه‌و رۆژه‌ى دێينه‌وه يادو
ههوڵَيَك ده‌ده‌ين بۆ چاره‌سه‌رى خۆمان له‌رێگه‌ى يۆگا و رێگه‌كانى خۆ
پاككردنه‌وه‌و خۆ ئارام كردنه‌وه‌وه كه زۆرن و مرۆڤ دهتوانێَ به‌كاريان بهيَنيَت
بهبيَ ئه‌وه‌ى هيچ زيانيَكيان ههبيَت.
پ/ به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی به‌ڕێزت جیاوازی نێوان
که‌سێکی یۆگی و که‌سێك کهیۆگا ناکات چۆن ئه‌بینیت؟
و/ ئه‌و شتانه‌ى من بينيومن له‌مامۆستاكانم و خۆم و
قوتابيهكانمدا ئه‌وه‌يه كه جياوازيهكى زۆر هه‌يه لهنيَوان يۆگى و نا يۆگيدا،
يان لهنيَوان ئه‌وكاته‌دا كه يۆگا ده‌كه‌يت و ئه‌و كاته‌ى كه يۆگا ناكه‌يت.
يۆگيهكان زۆر ئارامن ، خۆراگريان زۆره، دڵخۆش و شادومانن وه‌ك ئه‌وه‌ى خاوه‌نى
هه‌موو دونيا بن، ئه‌وان ميهره‌بانن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ى خهڵَكى ، وردگهريهكى
باشيان هه‌يه ، كه‌م هيلاك ده‌بن و خۆيان به‌تاوانبار نازانن. ئه‌وان زياتر
به‌ره‌و قوڵاَيى ماناكان ده‌چن ، كاتيَك گويَيان له هۆنراوه‌يه‌ك دهبيَت ده‌گرين
و كه‌سانى زۆر دڵپاكن . زۆر كه‌متر له خهلَكى تر نه‌خۆش ده‌كه‌ون، من خۆم
لوماوهى ئه‌م 12 ساڵه‌ى پيَشوودا تةنها دوو جار سه‌ردانى پزيشكم كردوه .
مامۆستاكه‌م وه‌ك دهريايهكى ئارام و قوڵَ وايه كه هيچ كهشتيهك ناتوانيَ
شهپۆليَكى تيا دروست بكات و لهقوڵاَيى خۆي‌دا هه‌زاران گه‌وهه‌رى حه‌شارداوه كه
هه‌ريه‌كيان به هه‌زاران روناكى ليَديَته ده‌رو ئه‌و روناكيهش به‌ده‌موو
چاويهوه دياره كه وه‌ك خۆر روناك و گه‌شه . يۆگى ئاگادارى خواردنى خۆيه‌تى و
كه‌م خۆره، يۆگيهكان به‌گشتى زۆر ناليَن و حه‌زيان بهچهنهبازى نيه وه‌ك ئه‌م
چهنهبازیهى من ! هه‌رچه‌ند ئه‌وانيش هه‌ڵه ده‌كه‌ن بهلاَم به‌به‌راورد
لهگهڵَ كهسيَك كه يۆگا ناكات هه‌ڵه‌كان كه‌مترن چونكه يۆگى هه‌ميشه بهئاگايي
و ووردگهريهكى زۆره‌وه كارده‌كات .
پ/ شێوه‌و شێوازه‌کانی یۆگا زۆرن، ئایا ئه‌توانریت ناوی
هاندێکیان بڵێی، وه‌ئایا کردنی ئه‌و ڕاهێنانانهتا چ ڕاده‌یه‌ك ئاسانه؟
و/ ئه‌نجامدانى يۆگا ئاسان نيه ، بهلاَم يۆگا دهڵَيَت هيچ
شتيَك مهحالَ نيه . يۆگيه گه‌وره‌كانى وه‌ك پاتانجالى و جاشيستاو سجات ماراما و
شانكاراجاريا و كريشنا هاتوون يۆگايان پله‌به‌ندى و جياكردۆته‌وه بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌ى كه دهيانهويَت پێبگه‌ن له‌رووى ده‌رونى و جه‌سته‌ى و رۆحيهوه.
هاتايۆگا ، يۆگاى شاهانه (ڕاجايۆگا) ، يۆگاى ويرده‌كان (مانترايۆگا)، يۆگاى
خۆشه‌ويستى (بهاكتى يۆگا)، يۆگاى مه‌عريفه (گيانايۆگا) ،يۆگاى كاربيَ چاوهرێَى
پاداشت (كارمايۆگا)و هتد... ئه‌مانه شيَوازهكانى يؤگان كه زياد له 108 شيَوازن.
هاتايۆگا بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه له‌هه‌موويان گونجاوتر و ئاسانترو مومكين تره ،
بهشيَوهيهك كه كه‌س نيه نهتوانيَت هاتايۆگا ئه‌نجام نه‌دات. مامۆستاى يۆگا
بهپيَى له‌ش و لار‌و مستهواى بيركردنهوهو باره دهرونيهكانى مرۆڤ راهێنان
ده‌دات به كه‌سى فێَرخواز . هه‌ربۆيه هه‌موو كه‌س دهتوانێَ يۆگا بكات و
كهموكوريهكانى پێَ پر بكاته‌وه.
پ/ گرنگی یۆگا بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت و
به‌ڕێزت بۆ گرنگیدان به‌م هونهرهلهکوردستاندا هه‌وڵه‌کانت تا جه‌ند
گهشتونهتهئامانج بۆ ئه‌وه‌ی باشترین و زۆرترین خه‌ڵك ئاشنا و ئاره‌زوومه‌ند
بکه‌یت له‌م بواره‌دا؟
و/ زۆر زه‌حمه‌ته پاش رووخانى سه‌دام حسێَن نه‌ته‌وه‌يه‌ك
به‌و هه‌موو زامه‌وه ، به‌و بير تهسكيهوه كه مه‌زهه‌ب و كلتور‌و
نهخويَندهوارى دروستيان كردوه، هه‌روا به‌ئاسانى يۆگا قه‌بوڵ بكه‌ن به‌و هه‌موو
نهيَنى و رِهمز و رازه‌وه. يۆگايهك كه چه‌ندان هه‌زار ساڵه هينديهكان و
ئيَرانيهكان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و لهگهڵَ کلتورو ته‌نانه‌ت دينيان ئاويَزان بوه.
پاش زهحمهتيَكى زۆر‌و دامه‌زراندنى كۆمهلَهى هونه‌رى يۆگا كه دواتر ناوه‌كى
گۆردرا به كۆمه‌له‌ى يۆگاى گۆسوامى ، هيَواش هيَواش له‌ڕێگه‌ى خولى يۆگا و
به‌رنامه‌ى ته‌له‌فزيۆنى و نوسينى بابه‌ت له گۆڤار و رۆژنامه‌كاندا خهلَكى ئيَمه
كهميَك به‌سه‌ر يۆگادا كراونه‌ته‌وه ، ئيَستا خيَزانهكهم و خوشكه‌كه‌م و
ئامۆزاكه‌م و هاوريَكانم و به‌ده‌يان پزيشك و قوتابى زانكۆ و په‌یمانگاكان و
ته‌نانه‌ت ژنى مالَهوه يۆگا ده‌كه‌ن و سه‌ردانى كۆمه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن .
بيَگومان ههوڵَى ههنديَك له‌براده‌رانى ئه‌وروپاشمان كاريگه‌ر بووه بۆ
كرانه‌وه‌ى خهلَك له‌و بواره‌دا. بهلاَم هيَشتا كهسانيَك هه‌ن يۆگا ناناسن
چونكه ئيَمه نه‌مانتوانيوه بۆيان روون كهينهوه ، ههنديَكى تر هه‌ن
بهههلَه بريار له‌سه‌ر يۆگا ده‌ده‌ن گوايه سيحره يان دينه ، ئه‌مه‌ش هه‌ر
هه‌ڵه‌ى ئيَمهيه كه نه‌مانتوانيوه بۆ هه‌موانى رِون بكه‌ينه‌وه . هۆكارى
نهتوانينهكهشمان دهگهريَتهوه بۆ كه‌مى پاره‌و كه‌سى شاره‌زا له‌و بواره‌دا ،
له كوردستان و له عيَراق ته‌نها من وانه‌ى يۆگا دهلَيَمهوه بهشيَوهيهكى
ئه‌كاديمى و ئه‌مه‌ش جيَگهى خه‌مه ، هيوادارم كه‌سانى پرۆفيشنالَ و كه‌سانى
ته‌واو شاره‌زا بيَنه كوردستان و سه‌نته‌رى يۆگا بكه‌نه‌وه ، بهلاَم كهسانيَك
كه يۆگى بن و خۆيان يۆگايان كردبيَت گه‌ر نا زيان به‌خش ده‌بن.
پ/_ ئایا به‌ڕێزت پێتوایهکهدام و ده‌زگاکانی ناو
کوردستان و ڕاگه‌یاندنه‌کان به‌پێی پێویست بایه‌خیان به‌م بواره‌داوه،
ئه‌گه‌ر بتوانیت بۆمانی ڕوونبکه‌یته‌وه؟
و/ ده‌زگاكانى راگه‌ياندن زياتر له هوشيار
كردنه‌وه‌ى خهلَك گهرهكيانه له‌زه‌ت بده‌نه خهلَكى ، خهلَك به‌چى تامى
ميوه‌ى كليپ و زنجيره‌ى دراما بكات كهنه ددانى هوشيارى ماوه نهزمانى
تيَگهيشتن. خهلَك پيَويستى به رێگه‌يه‌كه تا شاره‌زاى بكات به ده‌رده‌كانى و
ئازاره‌كانى ، هه‌موان نازانين هۆكارى ئيَش و ئازاره‌كانمان چين، نازانين چۆن
چاره‌سه‌رى نائارامى دهروونيمان بكه‌ين . هۆشياركردنه‌وه‌ى خهلَك ئه‌ركى
هه‌موانه به‌تايبه‌تيش ئه‌ركى ميدياكانه ،خهلَك گوێَ له ميدياكان ده‌گرن . من
دلَنيام رۆژيَك ديَت خهلَك به‌ته‌واوى له يۆگا شاره‌زا ده‌بن و به‌لايه‌نى
كه‌مه‌وه له‌هه‌موو ماليَكدا كهسيَك يان دوان يۆگا ده‌كه‌ن ، بهلاَم بۆچى ئه‌و
كاته زوو نه‌يه‌ت.
پ/دوا پرسیارمان بۆ مامۆستای به‌ڕێز ئهوهیهکهچۆن
له‌داهاتوی یۆگیه‌کان و ئاره‌زوومه‌ندانی ڕاهێنانهدهروونیهکان ده‌ڕوانێت؟
و/ ده‌روانم كۆمهلَهيهكى يۆگا ههيهو كۆمهليَك پزيشك و
كه‌سانى دانا ههولَى تيادهدهن بيَ هيچ به‌رامبه‌ر و پاداشتيَك، ده‌بينم سايتى
ده‌روونناسى و سايته‌كه‌ى بهريَزتان هه‌يه كه بازرگانى به ده‌روونى خهلَكهوه
ناكه‌ن و هه‌موو هيوايان پيَگهيشتن و پاكبوونه‌وه‌و ئارام بونه‌وه‌ى خهلَكه ،
ده‌بينم كتيَبى ده‌روونى دهنوسريَت و ته‌رجه‌مه دهكريَت، ژماره‌ى كه‌سانى يۆگى
زياد ده‌كه‌ن رۆژ به‌رۆژ، ئايا ئه‌مانه مژدهبهخشى داهاتوويهكى روناك نين بۆ
نه‌ته‌وه‌يه‌كى به سروشت پاكى وه‌كو كورد ؟ بيَگومان بهڵێَ . ئه‌گه‌ر حكومه‌تى
ههريَم يارمهتيدهربيَت پرۆژه‌ى وا له‌به‌رده‌ستدايه كه له ئاو‌و كاره‌با زياتر
سودى بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد دهبيَت ، به دلَنياييشهوه ئه‌و پرۆژه‌يه رۆژيَك كارى
خۆى ده‌كات و خهلَكه لهبهرههمهكهى ده‌خۆن..
پ/دوا وته‌ت بۆ خوێنه‌رانمان؟
و/ سوپاس بۆ كاك عبدالله تۆفيق ، ئه‌و ته‌نانه‌ت له
دووره‌وه‌ش خه‌مى نه‌ته‌وه‌كه‌ى ده‌خوات ، سوپاس بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد كه بوونى
هه‌يه ، سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى بۆ ڕوناكى مرۆڤ تيَدهكۆشن ، سوپاس بۆ
ئه‌وانه‌ى كهبهشويَن ئاگايى و ئارامى و بيرڕونى و ڕوناكيدا دهگهريَن ، سوپاس بۆ
نائارامى كه هێشتى ئارامى ده‌ست پيَبكات و سوپاسيش بۆ تاريكى كه روناكى له‌خۆيدا
ده‌رخست. سوپاس بۆ زاتى پاكى خودا.
منیش له کۆتای ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا زۆر سوپاسی به‌ڕێزت
ئه‌که‌م بۆ ئه‌م کاته‌ی به ئێمه‌ت به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێك زانیاری به
خوێنه‌واران بده‌یت. سوپاسی خودا ئه‌که‌م که که‌سانی دڵسۆز به مرۆڤایه‌تی له
کوردستاندا هه‌ن و ده‌یانه‌وێت تاکه‌کانی کورد له پێشکه‌وتنی ئه‌قڵی و فکری‌دا
گه‌شه‌بکه‌ن و ده‌روونیان ئارامتر بێت. بۆ تۆی به‌ڕێزیش من ته‌نها هیوای
به‌رده‌وامبوون و ته‌مه‌ندرێژی ئه‌خوازم تۆ گرنگی بۆ میلله‌ته‌که‌مان و شایانی
ده‌ست خۆشی و هاندانی بۆ کاری پیرۆزتر.
سه‌رکه‌وتوبیت.
له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا تۆفیق پسپۆڕی ڕاهێنانه
ده‌روونیه‌کانه‌وه سازدراوه