هه‌ست به‌خۆکردن
عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
هه‌ست به‌خۆکردن چییه‌و جیاوازی چییه له‌گه‌ڵ بڕوا به‌خۆبووندا؟
مه‌به‌ست له‌هه‌ست به‌خۆکردن ئه‌وه‌یه که تۆ ئه‌وه‌یت که‌هه‌یت، به‌ڵام بڕوا به‌خۆبوون ئه‌وه‌یه که‌تۆ چی ئه‌که‌یت. کاتێك که‌تۆ هه‌ستکردنت به‌خۆت باشبێت ئه‌و کاته تۆ ئه‌زانیت که تۆ وه‌ك مرۆڤێك ئهگونجێیت، تۆ بە ئاگا ئەبیت لە بەهای خۆت ئه‌گه‌رچی ده‌وروبه‌رت پڕی بێت له‌کێشه‌و ڕووداوی ناخۆش.
ئه‌گه‌ر هه‌ست بهخۆکردنمان له‌ئاستێکی باش‌دا نه‌بوو، ئه‌وکات چی ئه‌که‌ین؟
ئێمه هه‌میشه ئه‌توانین ڕاهێنان به‌هه‌ست بهخۆکردنمان بکه‌ین له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی کهفێرببین خۆمان باشتر بناسین. ئێمهئهتوانین فێری خۆناسین ببین له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ماوه بده‌ین که‌خۆمان ببینین که‌ئێمه کێین. به‌م شێوه‌یه ئێمه بیرکردنه‌وه‌کانمان ئهکرێنهوهو زۆر بیری تر ئه‌دۆزینه‌وه بۆ هه‌ڵسانگاندن و خۆخستنه هه‌ندێ شوێنه‌وه که‌هی خۆمان نییه! زۆربه‌ی بیره‌کانی ئێمه له‌دایك وباوکمان، لهمامۆستامان یان له که‌سانێك کهڕۆژانێك له‌لامان گرنگ بوون بۆمان ماونەتەوە. کاتێك که‌پێناسه‌ی ئه‌و بیرانه ئه‌که‌ین که‌تایبه‌ته به‌خۆمان بارێك ئه‌ڕه‌خسێت بۆ ئه‌وانه‌ی که‌هی خۆمان نه‌بوون که پێناسهببن و وازیان لێبهێنن. به‌م شێوه‌یه ئێمه به‌ئاگابوونمان و هه‌ست بهخۆکردنمان زۆرتر ئه‌که‌ین.
هه‌ست به‌خۆکردن زۆرجار وه‌ك هه‌ستکردن به‌ڕۆح ناوده‌برێت. ده‌روون یان ڕۆح هه‌میشه له‌و شوێنه‌دا هه‌یه که ئێمه پێویستمان پێیه‌تی، که‌له‌وێدا کراوه‌بین بۆ په‌یوه‌ندیکردن، ئه‌مه‌ش
ئه‌کرێت ڕووبدات بەهۆی ئەوەی کە ئێمهلهئێستادا بوه‌ستین.
هه‌ندێ ڕێنمای بۆ گه‌یشتن به‌و باره:
ههوڵبدهلهڕۆژێکدا چه‌ند جارێك له ئێستادا بوه‌سته‌و به‌ئاگابوونت بخه‌رە کار و بزانه چی له‌ناوتدا له‌ناو (له‌ش و هه‌ست و بیرکردنه‌وه‌کانتا) ڕووئەدات. بزانه ئایا ئه‌توانیت زیاتر خۆت خاوبکه‌یته‌وه له له‌شتا که ئه‌و ڕاهێنانه ئه‌که‌یت؟ ئایا ئازارێك هه‌یه له‌شوێنێکی له‌شتا؟ ئه‌گه‌ر ئازارت هه‌یه ئه‌وا ئازاره‌که‌ت له‌گه‌ڵ ههناسهیهكدا ههڵکێشهو پاشان بینێره ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌دانه ده‌ره‌وه‌تدا. ئایا هه‌ستێك یان بیرێکی خراپت هه‌یه؟ ئه‌وا ئه‌توانیت ئه‌و هه‌سته یان بیرکردنهوهیهبخهیته به‌ر پرسیاره‌وه و بزانه بۆ له‌و بارهدایت. هه‌ناسه بۆ ناوه‌وه هه‌ڵمژه‌و پاشان بینێره ده‌ره‌وه له‌بارێکی هێمندا که‌ته‌واو له‌وێدا خاوبووبیتهوه.
له‌دوای ئه‌م ڕاهێنانه تۆ ئاستی به‌ئاگایت به‌رزتر ئه‌که‌یت که‌ئه‌و شته‌ی له‌تۆدا ڕوو ئه‌دات چییەو و دواجاریش تۆ ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زنت ئه‌بێت که‌ئه‌ویش باشترکردنی په‌یوه‌ندی خۆتهلهگهڵخۆتدا.
سه‌رکه‌وتووبن