گۆرانی ووتن وفیکه‌لێدان، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرژبونی ده‌روونی/سترێس
له ڕێنماییه‌كانی عبدالله تۆفیق
ئه‌گه‌رچی له زۆرشوێندا له ژێر لێوه‌وه گۆرانی ووتن یان فیکه لێدان ده‌بێته
مایه‌ی سه‌رنجدانی
ده‌وروبه‌ر به‌ڵام نمونه زۆره که ئه‌و که‌سانه به‌و شێوازه خۆیان ئارام
ده‌که‌نه‌وه‌و له زۆر باردا
بوونه‌ته هۆی کارتێکردنێکی باش بۆ ده‌وروبه‌ر.
من ئه‌زموونی خۆمتان بۆ باس ده‌که‌م... له کاتێکدا که له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌مدا له
ژووری چاوه‌ڕوانیدابووین که پزیشکه‌که‌بێت و مناڵه‌که‌مان به‌رێت بۆ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری، ئێمه
هه‌روه‌ك
هه‌موودایك وباوکێك دوودڵ و نائارام بووین. كاتێك گوێمان له که‌سێك بوو که له
ژێر لێوه‌وه
فیکه‌ی لێده‌دا و پاشان هاته لامان به ڕوویه‌کی یه‌کجار خۆش و گۆرانی ووتنه‌وه
مناڵه‌که‌مانی
برد بۆژووری نه‌شته‌رگه‌ری. ئه‌مه بۆ ئێمه ئارامییه‌ك بوو که نه
شته‌رگه‌ریه‌که له‌وه نه ده‌چوو
که زۆر دوودڵی پێویست بێت، به‌ڵام بێگومان ئێمه هه‌ر چاوه‌ڕوانی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی
مناڵه‌که‌مان
ده‌کردو ده‌مان ویست ئه‌و 20 خوله‌که زووبڕوات. به‌ڵێ 20 خوله‌ك ته‌واوبوو ئێمه
هه‌ر
سه‌یری ده‌رگاکه‌مان ده‌کرد که پزیشکه‌که بێته ده‌ره‌وه‌و بزانین چۆن
نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ڕۆشتووه
پزیشك دیسانه‌وه به فیکه‌لێدانێکی نه‌رمه‌وه ده‌رگای کرده‌وه، خۆئه‌گه‌ر هیچیشی
نه‌وتایه ئێمه
هه‌ر ده‌مانزانی که نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی سه‌رکه‌وتووبوه، بۆ ئێمه
ڕوخساروهه‌ڵسوکه‌وتی پزیشکه‌که
خۆی بۆخۆی ئیشاره‌تێکی باش و دڵخۆشانه‌بوو، هه‌رئه‌وه‌ش بوو وایکرد که ئێمه
به‌زووی
ئارام ببینه‌وه.
من هیوادارم که‌ئه‌م نمونه‌یه نمونه‌یه‌کی باشبێت بۆ پزیشکه‌کانی کوردستان. من وه‌ك خۆم که‌سێکم که له‌سه‌ر کاره‌که‌م به‌رده‌وام له‌ژێر لێوه‌وه گۆرانی ده‌ڵێم و به نه‌رمی فیکه لێده‌ده‌م و گاڵته ده‌که‌م ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردوه له‌به‌رده‌وامیمدا له‌سه‌ر کاره‌که‌م. ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وتانه کاریگه‌ری له‌سه‌رهاوڕێکانی سه‌رکاریش به‌جێده‌هێڵیت. یه‌ك له‌و خولانه‌ی که‌بۆکاره‌که‌م کرده‌وه به‌ناوی/ فیکه لێده بۆ له‌ش ساغی. که خۆشبه‌ختانه که کارمه‌نده‌کان زۆر به‌رزنرخاندیان و کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی پیشاندا له که‌مبوه‌نه‌وه‌ی سترێس/گرژبوونی ده‌روونیدا له‌سه‌رکار. که‌ئه‌وکه‌سانه هه‌میشه ڕوویان خۆش و به ووزه‌ن و چالاکانه کاره‌کانیان ڕاده‌په‌ڕێنن. بێگومان ئێمه هه‌مومان پێویستمان به که‌سانی به‌ووزه‌و چالاك هه‌یه بۆ هاندان و به نمونه‌بونیان بۆ مان.
که‌واته خۆت تاقی بکه‌ره‌وه که هه‌ندێ جار گۆرانی یان فیکه به هێواشی لێبده‌یت به تایبه‌ت له‌شوێنی گونجاو‌دا، له‌و شوێنه‌دا که تۆ زیاتر بڕوات به خۆته‌و ده‌زانی که ئاساییه. دڵنیابه که له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا هه‌ست به دڵخۆشی وچالاکی ده‌که‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ناتوانی فیکه‌لێبده‌یت وگۆرانی بڵێی بۆ هاتنی هه‌ستی خۆش به‌ڵام تۆ له‌ناخۆشیدابیت، ئه‌وه ده‌بێت بۆخۆتی یه‌کلای بکه‌یته‌وه که تۆ ده‌ته‌وێ بۆچی گۆرانی بڵێی یان فیکه لێبده‌یت. بیرت نه‌چێ فیکه لێبده بۆ له‌ش ساغی نه‌ك بۆ هێنانی غه‌م و به‌بیرهاتنه‌وه‌ی کێشه‌یه‌ك، خۆت فێربکه که له ئێستادا بژیت.