فیلمی ڕاهێنانی دەروونی لە هۆڵیود تۆماردەکرێ                                           

                   Description: C:\Users\Harakat\Desktop\TCM_liten_jpg.jpg

ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق      

فیلمی ڕاهێنانی دەروونی ئەو فیلمەی کە بەفەرمی بەندە عەبدوڵا تۆفیق دەبووایە تیایدا بە کلیانتێك بەشدارببوایە، ئێستا لەلایەن سەرۆکی ڕاهێنانە دەروونیەکان پرۆفیسۆر دکتۆر لاش/ ئێریك ئونیستۆڵ کە خۆی ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا  هەیە کراوەتە کتێب.

لە ئێستادا فیلمێك لە هۆڵیود تۆماردەکرێت کە ناوی:

 The Caching Movie

  ئەم فیلمە لە مانگی ٣ ی ٢٠١٦ دا تەواو دەبێ و لە هەموو سینەماکاندا لە پایزی ئەمساڵدا پیشان دەدرێت. ئامانج لەم  فیلمە ئەوەیە کە یەك میلیۆن کەس بینەریبێت و ببێتە ڕێگایەك بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵك.فیلمێکی دێکومەنتاریە لەگەڵ زۆرێك لە ڕاهێنەرە دەروونیەکاندا لە کلینیکەکانیانەوە. درووستکەر و ئایدیای فیلمەکە لەلایەن پاتریك و کاسیا ویزۆوسکی هاوسەریەتی کە شانبەشانی بێستی چاسی کە یەکێکە لە نوسەرە بەتواناکانی فیلمەکانی هۆڵیود کە بەناوبانگترینیان فیلمی ( وەت ئا بلەپ دوو وی ناو). ئەوەی شایانی باسە ساڵێ ٢٠١٥ لە ستۆکهۆڵم لە سوید بەندە عەبدوڵا تۆفیق وەك ڕاهێنەرێکی دەروونی چاوم کەوت بە   هەریەك لە پاتریك و کاسیا ویزۆسکی کە دانیشتوی بەلجیکان، لەو دانیشتنەدا باس لەوە کرا کە بەندەش وەك کوردێك بتوانێ لەو فیلمەدا بەشداربێت بە ڕاهێنانکردن بە کەسێکی تایبەتی خاوەن کێشەیەکی زۆر تایبەت.  بەڵام بەهۆی دووریمەوە لە کوردستان نەمتوانی لە نزیکەوە کەسێك وەك کلیانتێکم دیاری بکەم هەتا بەشداریبکەم.

پ. د. لاش ئێریك ئونیستۆڵ لە بانگهێشتێکی بێوێنەدا بۆ ئەو فیلمە دەوری پسپۆرێكی هەیە کە پەنجا ساڵ ئەزموونی هەیە، لەوێدا باس لە ڕۆڵی ڕاهێنانە دەروونیەکان دەکات کە چەند گونجاوە بۆ بواری چارەسەری دەروونی.  ئەم فیلمە درەوشانەوەیەکی نوێ دەبەخشێ بەهەموو ئەوانەی کە لە بواری گەشەسەندنی کەسایەتیدا لەبواری ڕاهێنانە دەروونیەکان کاردەکەن. لاش ئێریك ئونیستۆڵ لەم فیلمەدا شوێنێکی مەزنی پێدراوە شانبەشانی مارشاڵ گوڵدسمیچ، جاك کانفێڵد و  کارتەر سکۆت و زۆر کەسایەتی ناوداری جیهانیتر.

ئەم فیلمە دەبێتە بەرزنرخاندنی کارەکانی لاش ئێریك ئونیستۆڵ کە لا زۆربەی وڵاتانی جیهاندا ئەنجامیداوە هەتا درك بەوە بکرێت کە ڕاهێنانی دەروونی کاردەکات لەگەڵ هەموو تاکێکدا بۆ ژیانێکی باشتر. بۆ زانیاری لەسەر ئەو http://coachingmovie.com/بەشداربوانە لە فیلمی ( کۆچین موڤی) ئەم لینکە بکەرەوە:

ئەوەی شایانی باسە پ.د. لاش ئێریك لەگەڵ بەندە عەبدوڵا تۆفیق دا دوو جار لەسەر ڕاهێنانە دەروونیەکان لە کوردستان کۆنفرانسمان سازکردووە و هاوکاری سەرەکی بەندەیە بۆ زۆربەی کارەکانم لە کوردستاندا و بەڕێزیان خۆی بە دۆستێکی  باشی گەلی کورد دادەنێت.

سەرکەوتوبن

 www.warzshidaruni.com

پەیجی عەبدوڵا تۆفیق

گەڕانەوە