دیاریکردنی کات بۆ مردن

عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
ئه‌گه‌رچی بوونمان و مردنمان له‌هه‌موو شتێك ڕاستیتره هیچ مرۆڤێك نیه که بتوانێت خۆی لێ ده‌رباز بکات، که‌چی له‌گه‌ڵ هه‌موو خۆشی و ناخۆشیه‌کانی ژیاندا ئێمه هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ین که به پیری بمرین.
هه‌تا ئێستا له جیهاندا زۆرجار له‌گه‌ڵ پیربووندایه که مردن ئه‌به‌سترێته‌وه، که ئیتر هیچ ماوه‌دانێکی تیا نامێنێت و مردن نزیك بوه‌ته‌وه. ئایا هه‌ستی که‌سێکی به ساڵا چوو/پیر چۆنه که وا له‌و قۆناغه نزیك و نزیکتر بووه‌ته‌وه؟
ئێمه به شێوه‌یه‌کی گشتی ئاواته‌خوازین به مردنێکی بێ ئازار، وه زۆرن له‌وانه‌ی که بێ ئازار ده‌مرن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرجار مردن به‌شێوه‌یه‌ك دێت که زۆر ئاسته‌مه بڕیاربده‌ین که چۆن ژیانمان کۆتای بێت و مردن نزیك ببێته‌وه.
زۆربه‌مان که پیر ئه‌بین مه‌گه‌ر به‌ختمان هه‌بێت که جۆرێك له نه‌خۆشیه‌کانمان له‌گه‌ڵدا نه‌بێت و زۆرێك له دا‌و ده‌رمانمان له ماڵه‌وه نه‌بێت. ئه‌وانه‌ش که نه‌خۆشیه‌کانیان سه‌ختتره له هه‌ندێکیتر بێگومان پێویستیه‌کی گه‌وره‌یان به چاودێری ئه‌بێت، چ چاودێری پزیشکی بێت یان چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی.
له زۆر وڵات و کولتوردا بۆ چاودێریکردنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که له مردن نزیکبوونه‌ته‌وه زۆرجار باس له ده‌رمان ئه‌کرێت، به تایبه‌ت له‌کاتی سه‌ره‌مه‌رگی نه‌خۆشێکدا. ده‌رمانی ئازار شکێنی وه‌ك مۆرفین بۆ کاتی سه‌ره‌مه‌رگ، له زۆربه‌ی باره‌کاندا به‌کارده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی مردنێکی بێ ئازاری هه‌بێت. له‌هه‌مان کاتیش‌دا که‌سه نزیکه‌کانی نه‌خۆشه‌که ئه‌و نه‌بینن به‌و شێوه‌یه، که له پاش خۆیدا ئاسه‌وارێکی زۆر له دڵ و ناخی دۆست و خۆشه‌ویستیاندا به‌جێده‌هێڵێت.
زۆرگرنگه له‌کاتی نه‌خۆشی یان سه‌ره‌مه‌رگدا لایه‌نه‌کانی ( که‌سایه‌تی، کڤالیتێتی ژیانی ، ده‌روونی، به‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تی) که‌سه‌که ڕه‌چاوبکرێت هه‌روه‌ك له‌کاتی ئاسایدا چۆن ڕه‌چاوکراون.
مرۆڤ هێشتا به‌ته‌واوی نازانێت که که‌سێك له‌سه‌ره‌مه‌رگیدا یان له مردنیدا گوێی له که‌سه یان هه‌ستی چۆنه. ئێمه ته‌نها له ڕێگه‌ی ئاینه‌کانه‌وه و شاره‌زایان و مامۆستایانی کتێبه ئاسمانیه‌کانه‌وه ڕوونکردنه‌وه وه‌رده‌گرین. به پێی زانست ئێمه به‌تایبه‌ت له کولتوری خۆمان و زۆر کولتوری تردا زۆر جار هه‌ڵه‌یه‌کی یه‌کجار به‌رچاو ئه‌که‌ین به‌رامبه‌ر نه‌خۆش یان که‌سێك له سه‌ره‌مه‌رگدا بێت یان که ده‌مرێت.
ته‌نانه‌ت پزیشکه‌کانی لای ئێمه کات داده‌نێن که نه‌خۆشه‌که که‌ی ده‌مرێت!
هه‌روه‌ك زانراوه که دیارکردنی کات له ڕووی ده‌روونیه‌وه کاریگه‌رییه‌کی زۆر‌و ڕاسه‌وخۆی خراپی هه‌یه له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌که. ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وتووه که کاتێک پزیشك کاتێك بۆ مردن دیاری ده‌کات بۆ نمونه 3 مانگ، له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌خۆشه‌که ڕۆژه‌کانی ده‌ژمێرێت و هه‌ست به نزیکبوونه‌وه ده‌کات له مردن. به خۆی ده‌ڵێت ئه‌وه له‌و 3 مانگه ئه‌وه‌نده‌ی لێڕۆی، ئه‌وه 2 مانگی ماوه، ئه‌وه 1 مانگ و یه‌ك هه‌فته‌و 3 ڕۆژ و هه‌ر به‌یانیم ماوه. خوایه ده‌بێت چه‌ند ترسناك بێت که ڕۆژ ببژێریت بۆ مردنی خۆت. هه‌موو ڕۆژێك که له ڕۆژی دیاریکراو نزیکتر ئه‌بێته‌وه ئه‌و خۆی به لاوازتر و لاوازتر ئه‌بینێت و خانه‌کانی له‌شی له چالاکی ده‌وه‌ستێت و خانه له‌دوای خانه ده‌مرێت هه‌تا مردن ته‌واوی له‌شی ده‌گرێته‌وه . که یه‌ك دوو ڕۆژی ئه‌مێنێت ته‌واو خۆی لاوازتر ئه‌بینێت و هه‌ر ئه‌و لاوازبوونه‌ش وای لێده‌کات هه‌ر له ڕۆژی دیاریکراودا دونیا به‌جێبهێڵێت.
ئه‌و جۆره کات دیاریکردنه ساڵانێکه قه‌ده‌غه‌کراوه له زۆر وڵاتی دونیادا. ئه‌گه‌ر چی به نه‌خۆشه‌که نه‌ڵێن به‌ڵام که‌سانی نزیکی ئه‌مه بزانن به‌هه‌مان شێوه کاریگهرێهکی خراپی ئه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆش یان پیرێك نایه‌وێت باسی نه‌خۆشیه‌که‌ی بکرێت و خه‌ڵك به چاوی به‌زه‌ییه‌وه سه‌یری بکه‌ن، ئه‌مه وا ده‌کات که د‌رك به زۆر شت بکات و کاریگه‌ریه‌کی خراپی ده‌بێت. با ئه‌وه‌ش بڵێین که زۆرن له‌وانه‌ی که توانیویانه به‌ره‌نگاری ووته‌ی پزیشك بونه‌ته‌وه و هانده‌رێكی گه‌وره هه‌بووه له ناویاندا بۆ ژیان. ئه‌وان توانیویانه سه‌رکه‌ون به‌سه‌ر نهخۆشیهکانیاندا، بۆ نمونه ( نۆرمان کوسین) ی ئه‌مه‌ریکی و زۆریتر.
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه پێویسته سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی و کاتی سه‌ره‌مه‌رگ زۆر گۆڕانکاری بکات.- که سه‌ردانی نه‌خۆشێك یان پیرێك ده‌کرێت ده‌بێت ده‌نگه ده‌نگ که‌مبکرێته‌وه، که پیرێك یان که‌سێك له سه‌ره‌مه‌رگدایه، نابێت به‌سه‌ریه‌وه بگرین و به‌زه‌یتان پێیدا بێته‌وه. ئه‌و گوێی له هه‌موو شتێکه و ئه‌وه‌نده‌یتر دڵگرانی ئه‌که‌ن. خۆتان بخه‌نه شوێنی ئه‌و هه‌ستتان چۆن ئه‌بێت.
- که‌سێك له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بێت ئه‌بێت هه‌میشه وه‌ك که‌سێکی گرنگی کۆمه‌ڵگاو خێزانه‌که‌ت ڕێزی لێبگریت و نابێت ئه‌و هه‌سته‌ی له لا دروست بکه‌یت که ئه‌و ده‌مرێت.
- لێ نزیکبون و گه‌رم و گوڕی و خۆشه‌ویستی کاریکی زۆر مرۆیانه ئه‌بێت به تایبه‌ت پێش مردن.
- ئه‌بێت ئه‌و که‌سه‌که یان ئه‌و پیره هه‌ست به دڵنیای و ئارامی بکات هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌ورووبه‌ر به جێ ئه‌هێڵێت.
- ئه‌بێ هه‌ستی ئیمپاتی (که بزانی ئه‌و چی ئه‌وێت و ئازاری چۆنه له‌و کاته‌دا) پیشان بدرێت، بۆ نمونه بێده‌نگی. وه له ئازاره‌کانی که‌م بکرێته‌وه ئه‌گه‌ر بکرێت به ده‌رزی مۆرفین.
- ته‌نانه‌ت سه‌ردانی نه‌خۆش و به‌کۆمه‌ڵ قسه‌کردن و پێشبڕکێ که کێ یه‌که‌م که‌س بچێته لای نه‌خۆش و کێ زۆرتر له لای بمێنێته‌وه له به‌ر گله‌یی و گازیندهی ئه‌و خێزانه. ئه‌مانه کێشه‌یه‌کن نازانم چۆن و که‌ی چاره‌سه‌ر ئه‌کرێت له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا. (هیوادارم گرنگی به‌م به‌شه بدرێت له لایه‌ن نوسه‌ران و مێدیاکانه‌وه).
- یه‌کێك که جه‌ڵده لێیدابێت پێویستی به چاودێری و پشوو هه‌یه نه‌ك قه‌ره‌باڵغی و پرسیارکردن لێی و ته‌نانه‌ت که مۆبایل بده‌نه ده‌ستی که قسه‌بکات هه‌تا فڵان که‌س دڵنیا بێت که باشتره! وه جگه‌ره کێشان له سه‌ر سه‌ری هه‌تا هه‌ناسه‌ی تونگتر بکه‌ن و .... تاد، (نه‌خۆشیش ڕۆشنبیری خۆی هه‌یه) .
ئای چ فشارێکه له‌سه‌ر نه‌خۆش و به‌ساڵا چووانی ئێمه، کێ هه‌ست به‌و ناڕه‌حه‌تیه ئه‌کات؟ وه‌ڵام: به‌داخه‌وه ته‌نها خۆیان وه ئه‌وانیش ناتوانن هیچ بڵێن نه‌کا ( ) دڵی زویر ببێت.
سه‌رکه‌وتوبن