چۆن تەرکیز لەسەر ئازارەکانت دەگوازیتەوە بۆ بەشێکیتری لەشت. وەك میڵتۆن ئێریکسۆن بکە!

ڕاهێنەری دەروونی/ عەبدوڵا تۆفیق

Description: C:\Users\Harakat\Desktop\Milton Ericksson.jpe

بەداخەوە مرۆڤ بێ ئازار و ناڕەحەتی لەم ژیانەدا قوتاری نابێ. بەڵام خۆشبەختانە مرۆڤی زۆر هەن کەتوانیویانە بەئەزموونی خۆیان مرۆڤایەتی فێربکەن، کە دەکرێت کەمێك لەو ئازارانە یان ناڕەحەتیانە کەمبکرێتەوە.

دکتۆرو زانای بەناوبانگ لە بواری خەواندن، بەریەککەوتن و دەروونناسیدا دکتۆر میڵتۆن ئێریکسۆن زۆر شتمان فێر دەکات. ناوبراو بە منداڵی دایك و باوکی وا بڕیاردەدەن کە ئەو بەردەوام لە بواری کشتوکالیدا ژیان بەسەر بەرێت و هاوکاریان بێت لەو بوارەدا. بەڵام هەر لە قۆناغی مناڵیدا توشی نەخۆشی پولیۆو دیسیلێکی دەبێت و چەند ساڵێك لە جێگادا دەبێت. میڵتۆن دەبینێ و دەبیستێ کە چۆن پزیشکەکان و کەسوکاری باسی ئەوە دەکەن کە چیتر ئەم چاك نابێتەوەو ئەوەندەی نەماوە کە بمرێ، لەبەر ئەو هەموو ئازارەی کە هەیەتی. میڵتۆن دەگێڕێتەوە کە کاتێك کەس لە ژورەکەیدا نابێ، ئەو بەهەر جۆرێك بێت هەوڵدەدات کە لەسەر کەناری سیستەمەکەی دابنیشێ. کە دادەنیشێ ئەو کورسیەی کە لە پاڵ سیستەمەکەدا هەیە کەمێك نزیکی دەکاتەوە و ملی بە تونگی دەخاتە سەر کورسیەکە. ئەمە بۆیە دەکات بۆ ئەوەی کە ئازارەکانی سەر و بەشەکانیتری لەشی کەمتر ببێتەوەو ئازارەکان بگوازێتەوە بۆ ملی. دەگێڕێتەوە کە هاوکاریەکی زۆری دەکات کاتێك کە هەموو ڕؤژێك ئەمە دووبارە دەکاتەوە. بە گوێگرتنی لەو گفتوگۆو بیرو ڕا گۆڕینانەوەی کەس و کاری لەگەڵ دکتۆرەکیدا و جوڵەی چاوی خۆی، وادەکات کە ببێتە کەسێکی پسپۆر لە بواری پەیوەندی و بەریەککەوتندا. مـیڵتۆن ئێریکسۆن لەو بوارەی خۆیدا هیچی نەخوێندبوو کەچی دوای چاککبوونەوەی لە نەخۆشیەکەی توانی ببێتە باناوبانگترین کەسی جیهان لە بواری خەواندن و بەریەککەوتندا. میڵتۆن زۆر بەخێرای دەیتوانی فێری کەسەکان بکات هەر لە دانیشتنی یەکمدا و چارەسەری کێشەو ئازارەکانی کەسەکەی دەکرد، ئەمەش وایکرد کەو جیاوازتر کارەکانی دیارە لەجیهاندا بەبەراورد لەگەڵ کەسانیتری چارەسەرسازانی دەروونیدا.

ئێمە دەتوانین وەك میلیۆنەها کەسیتر سود لەم تەکنیکەی د. میڵتۆن وەربگرین و بۆ هەر بوارێکیتری ژیان و کێشە تایبەتەکانمان بیگونجێنین.


سەرکەوتوبن


https://www.facebook.com/abdullatawfik/
www.warzshidaruni.com

گەڕانەوە