ڕاهێنانی دەروونی
وەك هاوکاری و پشتیوانیەك بە توشبوانی نەخۆشی شێرپەنچە
لەسەر سی دی/ دەنگ

لەلایەن پسپۆڕی ڕاهێنانە دەروونیەکان
عەبدوڵا تۆفیق لە سوید


ڕاهێنانی دەروونی وەك هاوکاری و پشتیوانیەك بە تووشبوانی نەخۆشی شێر پەنچە پڕۆژەیەکی بەخشیشی نوێی عەبدوڵا تۆفیق پسپۆڕی ڕاهێنانە دەروونیەکانە کە هاوکاری کراوە لەلایەن سەرۆکی ڕاهێنانە دەروونیەکانی جیهان پڕۆفیسۆر دکتۆر لاش ئێریك ئونیستۆڵەوە. ئەم پڕۆژەیە تایبەتە بە تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە و وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەرکی لەچاپکردن و دابەشکردنی بەسەر تووشبوانی نەخۆشیەکەدا گرتووەت ئەستۆ. ئەوەی شایانی باسە ئێستا لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، نەخۆشخانەی هیوای نانەکەڵی لە هەولێر ، ئازادی لە دهۆك کاری پێدەکرێت و نەخۆشەکان دەتوانن وەریبگرن بە بێ بەرامبەر. وە بۆ ئەوانەی کەلە ئەوروپاو دەوەوەی کوردستان دەژین دەتوانن پەیوەندی بکەن بەئێمەوە لە ماڵپەڕی وەرزشی دەروونی هەتا بەدەستیان بگەیەنین. هەوڵ دەدەین کە لە داهاتوودا لە زۆربەی نەخۆشخانەکانی ئەوروپا و دەرەوەی کوردستاندا ئەم سی دیە دابنێین بۆ ئەوەی هەموو ئەو کوردە بەرێزانەی کە تووشبوون بەم نەخۆشیە بێبەش نەبن لەم چارەسەرەسەرە دەروونیە ئەرێنیە تاقیکراوە لە دوونیادا.
ناوەڕۆکی پڕۆژەکە:
سی دی یەکی دەروونی، لە پێنچ پڕۆگرام پێکهاتووە و نزیکەی یەك کاتژمێر ئەبێت بەدەنگی عەبدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانە دەروونیەکان لە سوید. تەنها دەنگ و مۆسیقاو ڕێنمایی دەروونیە لە بارێکی پشودا گوێی لێدەگیرێت، وێنە و کلیپ و فلیم نیە!
پڕۆگرام ١: سەرەتاو خەزنکردنی ئامانج
گۆڕانکاری بە ئاگا لەسەر ئەو بناغەیە پێكهاتووە کە مرۆڤ ئەزانێ لە کوێیایە و ئەشزانێ بەرەو کوێ ئەڕوات. هەر بۆیە ئەم پڕۆگرامەش لەوێوە دەستپێدەکات کە بەئاگابوونێکی هێمن دروست بکات لە ناوتا و ئەوە قبوڵ بکەیت کە لەشی تۆ خانەی شێرپەنچەی زۆری تیایە کە لەش هەڵ ئەدات لێی ڕزگارببێ. (لەشی هەموو مرۆڤێك خانەی شێرپەنچەی تیایە، بەڵام بەهۆی ئەو بەرگریە سروشتیەی کە مرۆڤ خۆی هەیەتی ئەو خانانە ئەمرن و فڕێ ئەدرێنە دەرەوەی لەش).
لەم پڕۆگرامەدا تۆ یارمەتی وەر ئەگری کە لە بارێکی هێمن و دڵنیادا ئەو خانە شێر پەنچەیانەت ببینی بەهۆی تەکنیکێکەوە، بۆ ئەوەی ئاگاداری بەلەشت بدەیت. ئەو تەکنیکەش لەم بارانە پێکدێت ( ئاگادربە، وەربگرە، لەبەر چاوت بێ، قبوڵی بکە). بەڵام نە هەڵیسەنگێنە و نە کاردانەوەت هەبێ!
لە هەنگاوی داهاتوودا زانیاری بەلاشت ئەدەیت سەبارەت بەو ئامانجانەی کە لە چارەسەرە دەرمانی و دەروونیەکاندا هەیە. بێگومان یەکێك لە ئامانجانە ئەوەیە کە لەشت ساغبێت، و ئامانجی دووەمیشیان ئەوەیە کە تەندروستیت باشبێ. ئەمانە دوو ئامانجی جیاوازن، لەبەر ئەوەی ئەکرێ کە مرۆڤ نەخۆشبێ بەڵام تەندروستی باشبێ، یان لەشی ساغبێ بەڵام تەندروستی باش نەبێ.
لە ڕاهینانە دەروونیەکاندا زۆر جار ئەوە ڕوونبووەتەوە کە خەیاڵەکانمان کۆنتڕۆڵی لەشمان ئەکەن، هەربۆیە لە هەنگاوی داهاتودا ئەبێ وێنەی داهاتوومان دروست بکەین لەسەر بناغەی لەش ساغی و تەندروستی باشی. ئەم دوو فاکتەرەی وێنەکانی داهاتوومان ئەبنە تەواوکەری یەکتری. لەو ڕێگەیەوە کە مرۆڤ خۆی وێنەی داهاتووی خۆی هەڵدەبژێرێ ئەمە وادەکات کە باشتر کاربکات و خۆی بەلەش ساغ ببینێ. ئەو وێنانە هەموویان ئەچنە مێشکەوەو لەوێدا خەزن ئەبن بەهۆی خاوبوونەوەیەکی قوڵەوە کە لە پڕۆگرامەکەدا هەیە.
پ.د. لاش ئێریك ئونیستۆڵ لە چەندین لێکۆڵینەوەدا ئەوەی دەرخستووە کە وەرگرتن و خەزنکردنی وێنە خەیاڵەکانی داهاتوومان دەسەڵاتی ئەبێ بەسەر هەڵسوکەوت و لەش ساغیماندا. ئەو ستانەی کە زیاتر لە لەشدا ڕووئەدەن پەیوەندی بە ئۆتۆماتیکیەوە هەیە کە لێردا لەشیش ئەگرێتەوە. کەوابوو وێنە خەیاڵەکانی داهاتوومان شتی زۆر گرنگی تیایە. لەلایەکی تریشەوە ئەوە ڕوونبووەتەوە کە کە وێنە خەیاڵی نەرێنی بەهەمان شێوەی وێنە ئەرێنیەکان کاریگەرییان هەیەو بگرە زیاتریش. هەر بۆیە بیرکردنەوە سەرەکیەکە لەم پڕۆگرامەدا ئەوەیە کە ئەگەر مرۆڤ خۆی بەڕاستی ئەیەوێ کە تەندروستی باش و لەشی ساغبێت، ئەبێ دەستبەجێ کار لەگەڵ وێنە خەیاڵەکانی داهاتوویدا بکات و پاشان لە ڕێگەی خەزنکردنیانەوە لە میشکدا بتوانێ کاربکاتە سەر لەشی، بەشێوەیەکی زۆر بەهێزتر لەو وێنە خەیاڵە ترسناکانەی داهاتووی.
پڕۆگرام ٢: باشترین باری چاکبوونەوە
لەش و دەروون هەندێ جار باش و هەندێ جاریش خراپ کار ئەکەن ئەویش پەیوەندی بەوەوە هەیە کە مرۆڤ لە چ بارێکدایە. حاڵەت هەیە بۆ باشترین باری پێشکەشکردنی چالاکی لەش و دەروون بۆ نمونە لەکاتێکدا وەرزشەوانێك لە بارێکی خاوبوونەوەدا چالاکیەکەی بەجێدەهێڵێت بۆ لەشی کە کە بەرزترین ئاستی چالاکی پێشکەش بکات، ئەویش بە باری خۆشڕەوی ناودەبرێت. بەهەمان شێوەش مرۆڤ ئەتوانێ باس لە باشرین باری فێربوون بکات بۆ بڕیاردان، پەیوەندی، چاکبوونەوە....تاد.
لەم سی ساڵەی پێشودا چەندین لێکۆڵینەوە ئەوەیان خستوەتە ڕوو کە بەرگری لەش خراپتر کار ئەکات لە کاتی سترێس/ گرژبوونی دەروونی و خەمۆکیدا. وە بە پێچەوانەشەوە بەرگری لەش باشتر کار ئەکات لەکاتی هەستی ئەرێنیدا وەك (دڵخۆشی) کە لە لێکۆڵینەوەکەی پ.د.لاش ئێریك ئونستۆڵدا ئەوە باشتر ئاشکراکرا لەم چەند ساڵەی پێشودا. ئەو پەیوەندیە سروشتیەی کە مرۆڤ دووچار ئەکات لە کاتی نەخۆشی شێرپەنچەدا بەداخەوە بریتیە لە سترێس و خەمۆکی، کە ئەبێتە هۆی لاوازکردنی لەش بەشێوەیەکی زۆر، لە کاتێکدا کە مرۆڤ پێویستیەکی زۆری بە بەرگری لەشی هەیە بۆ بەرەنگار بوونەوەی لەو نەخۆشیە.
ئەم پڕۆگرامە ئەیەوێ یارمەتیت بدات بۆئەوەی کە زیاتر تەرکیز بخەیتە سەر ئەو شتانەی کە هەستی ئەرێنیت ئەداتێ، کە یارمەتی لەشت ئەدات بۆئەوەی باشتر کاربکات بۆ تێکشکاندنی خانە توشبوەکانت. لەم پڕۆگرامەدا تۆ فێر ئەبی کەلەم جۆرە هەستە ئەرێنیانە بۆ خۆت دروست بەیت. لەڕێگەی ئەوەی کە تۆ زۆرجار خۆت بخەیتە ناو ئەو حاڵەتانەوە ( باشترین حاڵەتی چاکبونەوە) تۆ یارمەتی لەشت ئەدەیت. لەهەمانکاتیشدا ژیانت ڕووناکتر ئەبێت و تەندروستیت باشتر ئەبێ.
پڕۆگرام ٣: هاوکاریەك بۆ چارەسەرە دەرمانیەکان
کاریگەری چارەسەرێك، تەنانەت جارەسەرە دەرمانەکان بەشێکی گرنگە لەچارەسەر ڕاستەوخۆ و دەرمانی چاکبوونەوەیە. کاریگەری دەرمانانەکان پەیوەندی هەیە بەوەی کە نەخۆشەکە چ جۆرە بۆچونێك و تێڕوانین و چاوەڕوانیەکی هەیە (وێنەی خەیاڵی داهاتووی). ئەم پڕۆگرامە مەبەستیەتی کە کاریگەری چارەسەرە دەرمانیەکان بەهێزتر و بەرزتر بکات.
پڕۆگرام ٤: بەهێزکردنی بەرگری لەش
لەگەڵ ئەوەشدا کە هەموو پڕۆگرامەکانی ناو ئەم سی دیە (بەتایبەت پڕۆگرامی ٢) ئامانجی ئەوەیە کە بەرگری لەشت بەهێزبکات، وە ئەم پڕۆگرامە تایبەتە بەم کارەیەوە.هەر لەو کاتەوەی کە دکتۆر کارڵ سیمینتۆن دکتۆری تایبەت بە لوو ناسیپێش ٢٠ ساڵ پێش ئێستا بڵاوی کردەوە کە ئەو یەکەم هەوڵیداوە سەبارەت بە (خۆشی پێدان بەهۆی ڤیسوالیسێرینگ/خۆخستنە ناو خەیاڵ) کە ئێستا ئەو هەوڵەی خراوەتە بەر باس. باسەکەش ئەوەیە کە ئایا ئەو شێوازو تەکنیکانە هیچ کاریگەریەکی ئەرێنیان هەبووە. دوای هەموو لێکۆڵینەوەکان هیچ کاریگەریەکی نەرێنی/خراپ و مەترسی لەم پڕۆگرامەدا بوونیان نەبووە. ئەوەی کە ئەیبەخشێ تەنها کاریگەری ئەرێنیە/ باش. تەنانەت بەپێی ئەزموون و لێکۆڵینەوەکان لەلایەن وەرزشەوانەکان ئەوەی دەرخستووە کاریگەری ئەرێنی زۆر باش لە سەرجەم جموجوڵیان هەبووە، بەهۆی وێنە خەیاڵیەکانیانەوە کە پێش پاڵەوانیەکانیان هەیان بووە. وە لێکۆڵینەوەیش کراوە لە سەریان بەهۆی خەواندنی موگناتیزی/هیپنۆس هەمان کاریگەری ئەرێنی پیشانداوە، کە ئەو وێنانە کار ئەکەنە سەر دڵ و دەمارەکانی خوێن. ئەمەش لە گەڵ ئەو لێکۆڵینەوانەی کە کراون سەبارەت بە گرنگی خۆخستنە ناو خەیاڵەوە بۆ چاکبوونەوەی ئازاری (لێدان و کەوتن و شکاندن)ی وەرزشەوانەکان، هەروەها کاریگەری خۆخستنە ناو خەیاڵ بۆ لیمفەکان زۆرتر و چالاکتر بکات. ئەمانە هۆکارن بۆ ئەوەی باشتر بڕوابکەیت کە خۆخستنە ناو خەیاڵ (ڤیسوالیسێرینگ) کاریگەری باش و گرنگی هەبێ لەسەر بەرگری لەش. لەگەڵ ئەمانەشدا تۆ لەم پڕۆگرامەدا زۆرتر چالاک ئەبی بەڕووینەخۆسیەکەتدا. کە ئەمەش دوو کاریگەری ئەرێنی هەیە: ١. ئەو هەستە ئەرێنیەی کە تۆ هەتە کە خۆت چالاکتر ئەبینی و بەشداری لەو چارەسەرەی کە وەری ئەگری بەرامبەر خانە توشبوەکانت. تۆ ئیتر تەنها کەرەستەیەك نیت بۆ جارەسەرەکە بەڵکو بەشێکی گرنگی لێی. ٢. بارێکت بۆ دەرەخسێ کە هەموو توڕەبوون و گرژیەکت هەیە بێتەدەرەوەی لەشت و بەباشی کار لەگەڵ نەخۆشیەکەتدا بکەیت.
پڕۆگرام ٥: خەوێکی خۆش
ئەم پڕۆگرامەی کۆتای دوو ئامانجی جیاوازی هەیە. کاتێك کە کەسێك دووچاری گرژبوونی دەروونی نەرێنی ئەبێتەوە (بەتایبەتی لەکاتی توشبونی بە شێرپەنچە) لەو کاتەدا کاریگەریەکی زۆری ئەبێ لەسەر خەوی کەسەکە. وە ئەبیتە هۆی خراپی خەوی کەسەکە هەروەها خەوی قوڵی کەم ئەبێ و زۆر تێك ئەچێ. لەبەر ئەوەی لە سەرەتای خەوتندایە مرۆڤ ئەچێتە ناو خەوی قوڵەوە و لەش ئەو پشووە وەردەگرێت و لە پاشاندا وزەی لێوەردەگرێ، بۆیە زۆر پێویستی پێیەتی. خراپی خەویش کاریگەریەکی نەرێنی /خراپی دەبیت لەسەر چاکبوونەوەی نەخۆشەکە.
ئەگەر مەبەستی ئامانجی یەکەم باشترکردنی خەوە فیزیکیەکە بێت، ئەوا ئامانجی دووەمی ئەبەسرێتەوە بە کاریگەری خەو لە ڕووە دەروونیەکەیەوە. من لێرەدا تەنها مەبەستم خەوی شەوانە نیە کە وەك چارەسەرێك بۆ کێشەو گسك لێدانێک بێ بۆ پاککردنەوەی دەروونمان، بەڵکو خەوی شەوانەو خەوبینین ئەتوانین بەکاریان بهێنین بۆ کێشە چارەسەرکردنو کارکردن لەگەڵ وێنەکانی ناوەوەماندا. ئەم پڕۆگرامە ئەبێ لەکاتی خەوتندا بەکاربهێنرێ لەبەر ئەوەی پڕۆگرامەکە بەوە تەواو ئەبێ کە تۆ ئەبرێیتە ناو خەوێکی قوڵ و خۆشەوە.


بەهیوای تەندروستیەکی باشتر بۆ هەموولایەك

عەبدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانە دەروونیەکان لە سوید
www.warzshidaruni.com