هەتا مرۆڤ لە زانستەکان بکۆڵێتەوە       

دەسەڵات و گەورەیی خودا ڕوونتر ئەبێتەوە     

بەناوی خودای بەخشەندەو میهرەبان

میوانە بەڕێزەکان  

ئێمە کە ساڵانێکە لە بواری دەروونیدا بەردەوام لە خزمەت هەموو تاکیکی کورددا هەوڵی خۆمان خستووەتە کار هەتا زانستێكی دروستی پڕ لە ڕاستی پێشکەش بکەین، بە ئەرکی مرۆڤایەتی و ئاینی خۆمانی ئەزانین کە ئێمەش بەشێکبین لە گەیاندنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ڕایشی بگەیەنین کە ڕاهێنانی دەروونی بەشێکی بچوکە لە ئاینە پیرۆزەکانی خودای تاك و تەنها.

هەر بۆیە ئێمە کە وەك مرۆڤێك بوونمان وجودی هەیە لەم دونیایەدا بە باشمان زانی کە لەم پێگەیەوە هەندێ زانیاری مێژووی مرۆڤ و دروستبوونی بوونەوەر لە لایەن خواوەندمانەوە بە ئێوەی بەڕێز ببەخشین.  ئەمەش لە ڕێگەی هەندێ مامۆستای ئاینی شارەزاوە کە زۆر بەوردی سەرنجی ئێمەیان ڕاکێشاوە. خودا پشتیوانی هەموو لایەکمان بێت ئێمە سودێکی باشمان لێوەرگرتووە و هیوادارین ئێوەش لەم زانیاریانە بێ بەش نەبن.

خودا پاداشتی ئەو بەڕێزانە بداتەوە کە لە ڕێگەی یوو تووبەوە بڵاویان کردووەتەوە هەروەها ئەو مامۆستا بەڕێزانەش کە هەوڵ ئەدەن هەمووان ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی مرۆڤێکی سەر لێشێواو نەبین و لە حەقیقەتی ژیان تێبگەن.

ئومێدمان وایە کە بتوانن ئێوەش بەوردی گوێی لێبگرن و هەست بەو خۆشیە بکەن کە لە دڵ و دەروونتاندا دروست ئەبێت. لەبەر ئەوەی هەموو پێویستمانە کە ئەم ڕاستیانە بزانین، وە بۆمان ڕوونتر بێت کە ئێمە لەکوێوە هاتووین، ئێستا لەکوێین و بەرەو کوێ ئەڕۆین......!

خوا ئیمانمان بداتێ و سەرکەوتو دەروون بەهێزبن

   *    ووتاری بەڕێز مامۆستا فاتیح شارستانی

                     ووتاری بەڕێز مامۆستا کرمانج لەسەرچۆنیەتی دروست بوونی مەخلوقات    *                                  

                                                                                  ووتاری بەڕێز مامۆستا هاوڕێ    *                                 

                                  *    ماڵپەڕی بەختەوەری           

                                   سورەتی الملك بە دەنگی سەعد الغامدی

 

گەڕانەوە

www.warzshidaruni.com