ئاشتی به‌هه‌شته و شه‌ڕیش دۆزه‌خ
2010-09-27

عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
شه‌ڕو ئاشتی دوو ووشه‌ی کاریگه‌ر له‌سه‌ر ده‌روون. شه‌ڕ که له ناته‌باییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات زۆرجار چاره‌سه‌ری زۆر له‌وه ئاسانتره که ئێمه نه‌توانین ئاماده‌یمان هه‌بێت که هه‌ندێ ڕێگا بگرینه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ر. لای زۆرکه‌س به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ پیشاندانی هێزه، بوونی سامانه، درووستبوونی که‌سایه‌تیه، ناو ده‌رکردنه، قورسای خۆ پیشاندانه، بوونی ڕۆڵێکه، خۆ به‌ڕاست زانین و زۆرجاریش نه‌خۆشیه.
با پێکه‌وه له‌م چیرۆکه سودێك وه‌ربگرین:
ده‌گێڕنه‌وه که له ناوچه‌یه‌کدا سامۆڕایهکی به‌هێز ئه‌بێت که بێجگه له قسه‌ی خۆی هیچیتر به‌ڕاست نازانێت. وه‌به‌رده‌وام ئازایه‌تی خۆی له شمسێرهکهیدا ده‌بینێته‌وه و هه‌رکه‌سێك قسه‌ی بشکێنێت به‌شمشێره‌که‌ی ملی لێده‌کاته‌وه. سامۆڕای ده‌بیستێته‌وه که قه‌شه‌یه‌ك له یه‌کێك له تێمپلهکاندا هه‌میشه بانگهێشی خه‌ڵك ده‌کات که کاری باش بکه‌ن و ئاشتی بڵاوبکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ به‌هه‌شت بچن و نه‌چنه ناو جه‌هه‌نه‌مه‌وه/ دۆزه‌خ. سامۆڕای خێرا ده‌ڕوات که ئه‌و قه‌شه ببینێت و عاقڵی بکات. به قه‌شه‌که ئه‌ڵێت ئه‌مه دواجارتبێ که باسی به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م بۆ خه‌ڵك بکه‌یت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچیان بوونیان نیه. قه‌شه‌که ده‌ڵێت به پێچه‌وانه‌وه گه‌وره‌م، هه‌رووکیان بوونیان هه‌یه.
سامۆڕای ده‌ست ئه‌داته شمسێرهکهی و بهتوڕبوونهوه به‌رزی ئه‌کاته‌وه به‌ره‌و ملی قه‌شه‌که. قه‌شه‌که‌ش پێی ئه‌ڵێت ئه‌وه جه‌هه‌نه‌مه. سامۆڕای شمێشێرهکهی که له‌لای ملی قه‌شه‌که‌دا ڕاگرتووه که‌مێك ڕای ده‌گرێت و پاش بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر به هێواشی شمشێره‌که‌ی ئه‌هێنێته خواره‌وه. که قه‌شه‌که ئه‌مه ئه‌بینێت خێرا ئه‌ڵێت ئه‌مه‌ش به‌هه‌شته.
سه‌رکه‌وتوبن
www.warzshidaruni.com