
سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپا و کۆنفرانسێك له سوید
له ڕۆژی 3-4-2010 له شاری ئێسکلستونه له سوید سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد به هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی و کۆمه‌ڵه‌ی ڤێرداندی سویدی دووه‌مین کۆنفرانسی خۆی سازدا.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز عه‌بدوڵا که‌ریم جێگری سه‌رۆکی سه‌ندیکا به‌خێرهاتنی ئامه‌ده‌بوانی کرد‌و سوپاسی هه‌ردوو کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی و ڤێرداندی سویدی کرد بۆ هاوکاریان بۆ به‌ڕێوه چوونی کۆنفرانسه‌که. پاشان باسێکی کار‌و چالاکیه‌کان و ئامانجه‌کانی سه‌ندیکای کرد.
له‌م کۆنفرانسه‌دا دوو سیمینار پێشکه‌ش کرا، ئه‌وانیش له‌لایه‌ن:
1. نیاز جوجه سه‌رۆکی سه‌ندیکا و یاریده‌ده‌ری پزیشکی له به‌شی پاتۆلۆجی له شاری لینشۆپین. به‌ڕیزی باسێکی وردی له‌سه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره به‌تایبه‌ت جۆری دوو کرد‌و مه‌ترسیه‌کان و هۆکاره‌کانی خسته ڕوو له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ره‌کانی ئه‌و نه‌خۆشیه له ئه‌مڕۆدا.
2. عه‌بدوڵا تۆفیق سکرتێری سه‌ندیکاو پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان.
به‌ڕێزی باسه‌که‌ی له‌سه‌ر هێزی بیرکردنه‌وه بوو به هه‌روو جۆره‌که‌یه‌وه باش و خراپ. له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌و نمونه‌ی هێنایه‌وه که مرۆڤه‌کان چۆن توانیویانه کاربکه‌ن له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌کانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی باشتریان هه‌بێت.
له کۆتای سیمیناره‌کاندا ئاماده‌بوان پرسیاره‌کانیان ئاراسته‌ی سیمینارگێڕان کرد‌و به وتووێژێکی درێژ کۆتای به کۆنفرانسه‌که هات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌مه دووه‌مین جاره که له سویددا سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپا کۆنفرانسی زانستی ته‌ندروستی خۆی سازده‌کات و ده‌گمه‌نه له ئه‌وروپادا که له‌م کارانه ڕێك بخات.
ده‌سته‌ی باڵای سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپا